
تەوەر… دەزگای خەندان و میدیای مارکسی
د.سالار باسیره: ده‌زگای خه‌ندان له باكگراوەنددا درێژكه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌یه‌تی به‌م رێگا میدیاییه
نوچه‌نێت: ماڵپەڕی دەزگای خەندان لە وەڵامی هێرشەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێن. پەنای بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی بردووە، کە چەند ڕستەیەک لەو بارەوە دەڵێن، وەک ئەوەی لە وەڵامەکەیاندا بۆ کەی ئێن ئێن هاتووە”میدیای مارکسیستیی بڕوای وایه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت راسته‌و ئه‌وه‌شی وه‌ک ئه‌و نییه هه‌ڵه‌یه، با ئیدی باشیش بێت. لۆجیکی میدیای ناو بازنەی بیری مارکسیزمی، پێمی ده‌ڵێت مادام من نایکه‌م خراپه و گه‌ر منیش بیکه‌م قه‌ینا، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ نه‌بیت، میدیای مارکسیستی، گه‌ر هێرشی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا خۆ خۆریشه”.
لەم تەوەرە مەبەست لە قسەکردن نییە لەسەر شەڕی ئەو دوو دەزگا، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە بزانرێت ئایا شتێک هەیە بەناوی میدیای مارکسی، ئایا ئەوە ئەسڵی میدیای مارکسی و کاری میدیای مارکسییە؟.
بەبڕوای ئێوە بەکار هێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی پێدانی ناسنامەیەکی دروستە بۆ ئەو میدیایانەی بەو جۆرێک کار دەکەن کە هێرش بکەن یان راستی نەبینن؟. پێتان وایە بۆچی لەوەڵامی دوو حزبدا، ناوی میدیای مارکسی دێتە ئارا ؟ هۆکارو مەبەست چییە؟.
د.سالار باسیره: بۆ من هیچ میدیایه‌ك، حیزبێك یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی نیه بێلایه‌ن بیت. ئه‌وانه‌ش كه به‌خۆیان ده‌لێن بێلایه‌ن وسه‌ربه‌خۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی نه‌بن به‌لام ناكرێ له رووی هه‌لوێستی سیاسیه‌وه بێلایه‌ن بن. بۆنمونه ده‌زگای خه‌ندان وەک دەڵێن سه‌ر به كاك به‌رهه‌م سالحه و له باكگراوەنددا درێژكه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌یه‌تی به‌م رێگا میدیایه، به‌ڵام ناكرێ نێوی بنێین (میدیای سۆشیال دیموكراسی). هه‌رچه‌نده یه‌كێتی خۆی به سۆشیال دیموكرات نێوزه‌ند ده‌كات به‌ڵام میدیاكه‌ی هه‌موو شتێكی تره ته‌نیا دیموكراسی نیه. هه‌ر یه‌كێتیه سالانێكی زۆره پاره ئه‌دات به حیزبی شیۆعی كوردستانی هاوپه‌یمان و هه‌روه‌ها به حیزبی شیۆعی عێراقیش، ئه‌ی بۆچی هێرش ناكاته سه‌ر ئه‌مه‌یان. ئه‌میش وه‌ك ده‌زگای خه‌ندان ته‌نیا ئه‌وه ئه‌دات به خوێنه‌رو ده‌یه‌وێ قه‌ناعه‌تی پێبكات كه خۆی ده‌یه‌وێ و خۆی ده‌یبینێت، ئه‌گه‌ر خۆشی قه‌ناعه‌تی پێنه‌بێت، چونكه ئاراسته سیاسیه‌كه ئه‌وه‌ی لێداوا ده‌كات وده‌یه‌وێ بینه‌رو خوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه ببینێت كه ئه‌م ده‌یبینێت.
بیركردنه‌وه‌و كرده‌ی سیاسی هه‌میشه ئاوێنه‌ی سیاسه‌ت و فكرێكی دیاریكراوه، به‌م جۆره میدیای بزوتنه‌وه‌ی گۆران و خه‌ندان و میدیاكانی كه‌ش، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن بۆچوون و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیانن و له‌م دیده‌وه ده‌رواننه روداوه‌كان، ئیتر ده‌زگای خه‌ندان لێره‌دا هه‌رچۆنێك لێكیبداته‌وه به‌لام له‌م واقیعه به‌ده‌رنابێت.