
تەوەر… دەزگای خەندان و میدیای مارکسی
ئارام ئەحمەد: ئەو تێڕوانینەی خەندان فڕێدانی قسەیەکە بەوپەڕی بێموبالاتییەوە
نوچهنێت: ماڵپەڕی دەزگای خەندان لە وەڵامی هێرشەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێن. پەنای بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی بردووە، کە چەند ڕستەیەک لەو بارەوە دەڵێن، وەک ئەوەی لە وەڵامەکەیاندا بۆ کەی ئێن ئێن هاتووە”میدیای مارکسیستیی بڕوای وایه ئهوهی ئهو دهیڵێت راستهو ئهوهشی وهک ئهو نییه ههڵهیه، با ئیدی باشیش بێت. لۆجیکی میدیای ناو بازنەی بیری مارکسیزمی، پێمی دهڵێت مادام من نایکهم خراپه و گهر منیش بیکهم قهینا، گرنگ ئهوهیه تۆ نهبیت، میدیای مارکسیستی، گهر هێرشی لهسهر نهبێت ئهوا خۆ خۆریشه”.
لەم تەوەرە مەبەست لە قسەکردن نییە لەسەر شەڕی ئەو دوو دەزگا، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە بزانرێت ئایا شتێک هەیە بەناوی میدیای مارکسی، ئایا ئەوە ئەسڵی میدیای مارکسی و کاری میدیای مارکسییە؟.
بەبڕوای ئێوە بەکار هێنانی دەستەواژەی میدیای مارکسی پێدانی ناسنامەیەکی دروستە بۆ ئەو میدیایانەی بەو جۆرێک کار دەکەن کە هێرش بکەن یان راستی نەبینن؟. پێتان وایە بۆچی لەوەڵامی دوو حزبدا، ناوی میدیای مارکسی دێتە ئارا ؟ هۆکارو مەبەست چییە؟.
ئارام ئەحمەد: تێفکرین وخوێندنەوەی ئەم بەڕێزانە دووروو نزیک پەیوەندی بە تێڕوانینی مارکسیزمەوە نییە بۆ ئازادی و بۆ کاری میدیایی، هەڵبەتە ئەم دیدگایە، واتەقەڵەم بەدەستەکانی خەندان، ڕوویان لە دیدگای میدیایی سەرمایەداری دەوڵەتی ژێر ناوی کۆمۆنیزمە، من پێم وایە، شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەکۆمەڵگایەکی دەرەبەگایەتی وەک ئەوسەردەمەی ڕوسیادا نەیتوانی سەرکەووتن بەدەست بێنێت، یان هەڵەیەکی میژوویی بوو، سەرکەوتنە کاتییەکەی.
پێوەری مارکسیزم بۆ شۆڕشی کرێکاری، کۆمەڵگاسەنعەتییەکانە، ئەم بەڕێزانە لە میدیای سەرمایەداری دەوڵەتی ژێر ناوی کۆمۆنیزمەوە سەیری میدیاکان دەکەن و هەڵیدەسەنگێنن، ئازادی درۆینەی میدیایی لە مەنگەنەی پارتە بە ناو مارکسیستە کلاسیکیەکانی شەرقدا تاوتووێ دەکەن، واتە لە ڕوانگەی دەوڵەتە بەناو کۆمۆنیستەکانی ئەوروپای شەرقی وپارتە کانی سەربە سەرمایەداری دەوڵەتی ژێر ناوی کۆمۆنیزمی سۆفیەتی، کەسەرتاپایان دیکتاتۆریەت و خۆیان بەرهەمی ئەقڵی کەپیتالیزمی جیهانی بوون، خوێندنەوەکانی خۆیان فڕێ دەدەن، کە دورو نزیک ڕەبتی بە واقعی میدیایی تەواو ئازادانەی مارکسیزمەوە نییە، سەرلەبەری ئایدۆلۆژیای مارکسیزم هەڵدەرەوە خاڵێک نابینیت، کە پێی وابێت خۆی یەقینەو لە خۆی بترازێت ڕاستیینەیەک بوونی نییە. چەندە قسەی ئەمانە ڕاستە، وەختێک دەڵێن، کەناڵی کەی ئێن ئێن،پەنای بۆ بەکارهێنانی ناسنامەی میدیای مارکسی بردووە، ئەوەندەش ڕاستە کە سەردەمانێک خودی تاڵەبانی وزۆربەی زۆری سەرانی یەکێتی وکۆمەڵەی ڕەنجدەران، خۆیان پێ مائۆیزم، مارکسیزم بوو، خەندان لە ئیفلاسییەوە پەنای بەم بەکارهێنانە بردوە،بۆیشی مەعلوم بووە کە پێوانە کردنی تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێن،بە میدیای مارکسیزم بەو پێیەی کە ئەوەیی ئەو بیڵێت ڕاستەو ئەوەی ئەو نەیڵێت ناڕاستە، لەوێوە هاتووە، ئەمڕۆ مارکسیزم بووە بە ژێر تەپوتۆزی ڕوخاندنی یەکێتی سۆفیەتەوەو ڕەنگە لە دیدی “خەندانەوە”کەسانێک نەبێت بێتە سەرخەت وبڵێ بوەستە، خۆ ئەگەر وانەبوایە، دەبو دەزگای خەندان پەنای بە دنیای میدیایی ئیسلامیەکان ببردایە، کە ئەوان خاوەنی دەقێکی نەگۆڕو دەست لێنەدراوون و پێیان وایە ئەم دەقە ئاسمانییەو هیچ کەسێک مافی دەست لێدانی و خوێندنەوەی جیاوازی بۆی نییە،پێچەوانەی خەندان، مارکسیستەکان بە پێی سەردەمەکانی خۆیان مافی گۆڕینی مانیفێست،بەرنامەی پارتی کۆمۆنیستیان هەیەو، ئەوە بوو لەناو پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا گۆڕرا بۆ”یەک دنیای باشتر”،لێرەوەیە ئەو تێڕوانینەی دەزگای خەندان وشوبهاندنی کەی ئێن ئێن بە میدیای مارکسیزم،تەنها زادەی بێکارییەو فڕێدانی قسەیەکە بەوپەڕی بێموبالاتییەوە،نە جێگای لای ئێمە هەیە نە وایشی دەبینین،خۆم پێم وایە کەی ئێن ئێن وا بیرناکەتەوە،ئەوان پێیان وانییە،هەرچی بڵێن راستەو ئەوەی ئەوان نەیان ووت ناراستە،ڕێک بە پێچەوانەوە،بەدرێژایی بیست ساڵی ڕابردوو،میدیای یەکێتی وپارتی، پێیان وابووە،ئەوەی ئەوان دەڵێن راستەو،هیچ خیلافێکی تێدا نییە،ئەوەی دژی ئەوانیش بێت ڕاستی تێدا نییەو،دژایەتی ئەزمونەکەیان دەکات.