هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان
بوارێکی نوێ بۆ به‌رده‌وامبوونی ململانێی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن
فوئاد قه‌ره‌داغی
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک به بیانووی جیاجیا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان دواخراو، ته‌نها یه‌ک جار ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له کوردستاندا کراوه، ده‌نگۆی خۆئاماده‌کردنی هێزه سیاسییه‌کان بۆ به‌شداریی له‌م پڕۆسه‌یه‌دا له ئارادایه. ده‌سه‌ڵات که هه‌ر جاره رێگرییه‌کی ده‌کرده پاساوی به‌ئه‌نجامنه‌گه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن، ئێستا خۆی له‌ڕێوشوێنێکی له‌بارتردا ده‌بینێت بۆ چوونه ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه، جه‌ختکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌م باره‌یه‌وه ، له‌کاتی سه‌ردانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دواتر کۆکردنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حزب و هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و ده‌ربڕینی ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، هێمایه‌که بۆ دڵنیایی و ئاماده‌باشیی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌م که‌یسه.
ئه‌م که‌یسه بۆ جارێکی‌تر مه‌سه‌له‌ی ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنی هێناوه‌ته گۆڕێ و، پرسی ئه‌وه‌ی کێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌یباته‌وه، دڵه‌ڕاوکێیه‌کی گشتیی له‌نێو جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو به‌ره‌دا خستۆته‌وه، چونکه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقه‌وه تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ هاوکێشه‌یه‌کی نوێ له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌که‌دا، لانیکه‌م کۆمه‌ڵیک راپرسی له شه‌قامی کوردی‌دا نه‌کراوه که رووکاری داهاتووی ئه‌و پڕۆسه‌یه تا راده‌یه‌ک دیاریبکات.
مه‌سه‌له‌ی بردنه‌وه‌ی لایه‌نێک له هه‌ڵبژاردن و دۆڕاندنی لایه‌نه‌که‌یتر، ته‌وه‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌کیی ململانێ ده‌بێت. به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی لایه‌نه‌کانی هێزو لاوازی خۆیان ده‌ستنیشانبکه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه پلانی هه‌ڵبژاردن دابنێن؟ ئایا ده‌توانن خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقیعیانه‌یان بۆ هاوکێشه‌ی نێوانیان هه‌بێت؟ ئایا ده‌توانن بیر له سه‌رکه‌وتن بکه‌نه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌ک بردنه‌وه‌و دۆڕاندن؟.
له‌ڕاستیدا ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو له‌لایه‌ک و ، کاری رۆژانه‌و ئاڕاسته‌ی راگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو به‌ره له‌لایه‌کیتره‌وه، له ئاستی ئه‌م پرسیارانه‌دا نه‌رێیانه‌یه‌و دڵخۆشکه‌رنین، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی :
– هه‌ردوولایه‌ن ته‌نها گوتاری ئه‌رێیانه‌ی به‌رنامه‌و هه‌ڵوێستیان به خه‌ڵکیی ده‌گه‌یه‌نن و ، له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه لایه‌نه لاوا‌زه‌کانیان په‌رده‌پۆشده‌که‌ن.
– به‌پێی ئه‌و بنه‌ما ناڕاسته خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناواقیعی بۆ هاوکێشه‌ی نێوانیان ده‌که‌ن و، هه‌ر لایه‌نێک پێیوایه ته‌رازووی هاوکێشه‌که به‌لای خۆیدا شکاوه‌ته‌وه.
– پێوه‌ری سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌رلایه‌نێک بردنه‌وه‌ی خۆی و دۆڕاندنی به‌رامبه‌ره. ئه‌م پێوه‌ره ژماره‌ی ئه‌و کورسییانه له‌به‌رچاوده‌گرێت که له ئه‌نجامدا به‌ده‌ستیده‌هێنن، واته ئامانجی هه‌ڵبژاردن و مه‌به‌سته ده‌ستووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، که‌نیشانه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌که پشتگوێده‌خات و ئه‌وله‌وییه‌تی بۆ دانانێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی راست ئه‌وه‌یه ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌ک خۆی ببینێت و ئه‌و راستییه فه‌رامۆشنه‌کات که هێزو لاوازیی، دوولایه‌نی یه‌ک کردار پێکده‌هێنن و، سه‌ره‌نجامی ململانێکان به‌نده به‌راده‌ی تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکیاندا. بۆیه لێره‌دا به‌شیک له‌و خاڵانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێشبینی له‌سه‌ر بنیاتبنێین.
یه‌که‌م : ده‌سه‌ڵات
ده‌سه‌ڵات له هێزێکی به‌رچاو به‌هره‌مه‌نده. جێ وڕێی ده‌سه‌ڵات له لوتکه‌ی هه‌ره‌می سیاسی و ئابووری و ئیداری و سه‌ربازی و راگه‌یاندندا بۆ خۆی هێزه‌و، ده‌توانێت له پڕۆسه چاره‌نووسسازه‌کاندا به‌کاری بهێنێت و ئاڕاسته‌ی ئه‌و پڕۆسانه به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره به‌رێت که مه‌به‌ستێتی.
ده‌سه‌ڵات له‌ڕووی سیاسییه‌وه لەهه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌رێمی له‌ده‌ستدایه. زۆربه‌یه‌کی په‌ڕله‌مانی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکردن و وه‌لائی زۆربه‌ی دادوه‌ره‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات هێزن و ده‌شێت له‌و پڕۆسه‌یه‌دا کاریگه‌رییه‌کی ئیجابییان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت. له‌ڕووی دیپلۆماسیشه‌وه ، که ئه‌رکێکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌و بڕیارده‌ری جێ‌وڕێی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌رێمه، له نه‌خشه‌ی سیاسیی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که‌دا، ده‌سه‌ڵات توانیویه‌تی دۆستایه‌تی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ رابگرێت و گرژییه‌کی کاتیی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا په‌ره‌پێبدات و به‌و هۆیه‌وه سۆزی به‌شێکی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌که‌ن به‌لای خۆیدا رابکێشێت. راگه‌یاندنه‌کانیشی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م سیاسه‌ته ته‌رخانکردووه‌و ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی هاوکێشه‌یه‌ک له نێوان ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر تۆپبارانی سنووره‌کانی هه‌رێم و بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی کوردستان و پشتگیریی ناڕاسته‌وخۆ له خۆنیشاندانه‌کانی دژ به‌و تۆپباران و بۆردومانه پێکبهێنێت و، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و جۆرێک له شه‌رعییه‌تدانیش به‌و ده‌ستدرێژییانه، له بۆته‌یه‌کی سیاسی‌دا بگرێته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته ئیمکانی به‌رده‌وامبوونی تا کاتی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و به‌شێکی ململانێکه پێکده‌هێنێت و سه‌رنج و پشتگیریی رێژه‌یه‌کی کاریگه‌ری ده‌نگده‌ران ده‌سته‌به‌رده‌کات و ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که به‌هێزتر ده‌کات.
هه‌ڵبژاردن پێویستیی به توانایه‌کی دارایی گه‌وره هه‌یه. به‌کارهێنانی پاره بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێک، جا ئه‌و به‌کارهێنانه شه‌رعی بێت یان ناشه‌رعی، سیمای هه‌ره دیاری سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌و سیستمی هه‌ڵبژاردنیش له کوردستاندا له‌م هۆکاره گرنگه به‌ده‌رنییه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌مان له‌به‌رچاوبێت که شاده‌ماره‌کانی ژیانی ئابووری به ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌یوه‌سته، بۆیه بوونی ئه‌و توانا ماددییه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه خاڵێکی دیکه‌ی هێزه بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ده‌سه‌ڵاتی ئیداری شانبه‌شانی دوو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پێشتر باسمانکرد کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه. سیستمی حوکمڕانی له هه‌رێمدا توانیویه‌تی ده‌زگایه‌کی ئیداریی تایبه‌ت پێکبهێنێت و له‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه . حکومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی چینێکی نوێ له کاربه‌ستان به‌ده‌وری خۆیدا کۆبکاته‌وه و سه‌ره‌وکاری پڕۆسه گرنگه‌کانیان پێبسپێرێت. دیاره بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و مانه‌وه‌ی سیستمی حوکم وه‌کو خۆی به‌رده‌وامیی ئه‌م چینه له ده‌سه‌ڵاتدا زامنده‌کات.
هه‌ڵبه‌ت دیارده‌ی بوونی هێزی چه‌کداری حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، که هێشتا به واقیعی نه‌بوونه‌ته هێزی چه‌کدارو پارێزه‌ری سنووره‌کانی کوردستان، هۆکارێکی زۆر دیار‌و ئاشکرای لایه‌ندارییه بۆ حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌شێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ گۆڕینی سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چ وه‌ک ده‌نگدان بۆ لیستی ده‌سه‌ڵات و چ وه‌ک ئامرازێکی نه‌شیاوی فشارخستنه سه‌ر هاووڵاتییان بۆ ده‌نگدان به‌و لیسته‌ی وه‌لائیان بۆی هه‌یه؛ ئه‌وه راگه‌یاندنیش رۆڵی بنه‌ڕه‌تیی له‌م کایه‌یه‌دا ده‌گێڕێت و، له کوردستاندا راگه‌یاندن به هه‌موو که‌ناڵه‌کانییه‌وه له‌ژێر سایه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندایه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن راگه‌یاندنی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ، جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه هیچ نییه له‌چاو راگه‌یاندنی حزب و حکومه‌تدا، سه‌رکوتیش ده‌کرێت و هه‌ر رۆژه به بیانوویه‌ک مه‌وداکانی ئازادی له‌به‌رده‌مدا ته‌سکده‌کرێته‌وه، بۆیه لیستی ده‌سه‌ڵات له ئیمکاناتێکی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن سوودمه‌نده‌و، بوارێکی فراوانی بۆ راکێشانی رای گشتیی ده‌نگده‌ران هه‌یه.
له‌ڕاستیدا به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات چه‌ندین خاڵی لاوازیشی هه‌یه که ده‌بێت له لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌رازووی هێزدا ره‌چاوبکرێت، تا پێشبینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن پشت به کۆمه‌ڵیک بنه‌ما ببه‌ستێت و هه‌ڵه‌ی تێدانه‌کرێت.
خاڵه لاوازه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، له ده‌سه‌ڵاتی بیست ساڵه‌ی هه‌ردوو گه‌وره حزبه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. خاڵه‌کان ، کۆی ئه‌و هه‌ڵه‌و که‌موکووڕی و ناته‌واوی و سیاسه‌ته نابه‌جێیانه‌یه که له ئاستێکی فراواندا په‌یڕه‌وکراوه‌و هێشتا چاره‌سه‌ری بۆ دانه‌نراوه . بۆیه ده‌توانین لێره‌دا به کورتی ئاماژه به گرنگه‌کانیان بده‌ین:
1 ) گه‌نده‌ڵی نێو ده‌زگا ئیدارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر له دانانی که‌سانی نه‌شیاو له‌جێ و ڕێی مه‌سئولییه‌تدا تا ده‌گاته سه‌ر ئه‌و بێکارییه رووپۆشراوه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تی گرتۆته‌وه.
2 ) گه‌نده‌ڵیی دارایی و به‌فیڕۆدانی داهاته‌کان و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا، کە چ به ته‌نها له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆداو، چ پێکه‌وه دوای ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه شکڵییه‌ی له ئارادایه.
3 ) به‌رنامه‌ڕێژنه‌کردنی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی کوردستان.
4 ) نه‌بوونی گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی روون و ئاشکرا که هه‌وڵبدات په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی کۆمه‌ڵێک پرنسیپی نوێی سه‌رده‌میانه رێکبخات و چالاکییه دیپلۆماسییه‌کانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رو وڵاتانیدیکه‌ی جیهاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره بێت.
5 ) بوونی هێزی چه‌کداری حزبی و به‌کارهێنانی بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادییه‌کانی خه‌ڵک له‌جیاتی پاراستنی سنووره‌کان له ده‌ستدرێژی دراوسێکان .
6 ) ناله‌باریی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کان و خه‌مساردی له به‌دیهێنانیاندا.
7 ) به‌فیڕۆدانی داهاته‌کان له بواری راگه‌یاندندا، به‌شێوه‌یه‌ک نه له خزمه‌تی پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندایه‌و، نه رۆڵێکی ئیجابی له بنیاتنانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی ژنان و لاوان و منداڵانی کوردستاندا ده‌بینێت.
سه‌رباری ئه‌م خاڵانه، کۆمه‌ڵێک خاڵیدیکه هه‌یه‌و سه‌رجه‌می لایه‌نه‌کانی ژیانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌گرێته‌وه، که هه‌ر هه‌موویان لایه‌نه لاوازه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته ده‌که‌ن و کێبه‌رکێی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات جۆشده‌ده‌ن.
دووه‌م : ئۆپۆزیسیۆن
ره‌نگه وه‌ک ده‌ستپێکێک بتوانین ئاڵوگۆڕی خاڵه‌کانی هێزو لاوازی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن بکه‌ین، تا وێنایه‌کی سه‌ره‌تاییمان بۆ هه‌ردوو به‌ره هه‌بێت، به‌ڵام له واقیعدا چه‌ندین ورده‌کاریی دیته‌پێشه‌وه که ده‌بێت ئاماژه‌یان پێبده‌ین و پاشان له‌به‌ر رۆشناییاندا پێشبینیمان بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و دواڕۆژی باشووری کوردستان بخه‌ینه‌ڕوو.
هێزی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، له‌سه‌ر بنه‌ماو راده‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له شێوازی فه‌رماڕه‌وایه‌تیی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات خۆی نمایشکردووه، بۆیه ئه‌و هێزه له‌دوای رووداوه‌کانی 17 ی شوباتی 2011 له سلێمانی و رۆژانی دوایی به لوتکه گه‌یشت، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ئه‌و ئاماده‌بوونه جه‌ماوه‌رییه رووی له‌دابه‌زینکرد. ئه‌گه‌رچی نه ئامار‌و نه راپرسییه‌کی رای گشتی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی به وردی راده‌ی هه‌ڵچوون یان دابه‌زین به‌ده‌سته‌وه‌بدات، به‌ڵام دوو هۆکاری ناوه‌کی و ده‌ره‌کی ئاماژه به کشانه‌وه‌ی خه‌ڵکی و نائومێدییان ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که شه‌قامی کوردی به‌گشتی و شه‌قامی” هه‌رێمی سه‌وز “چاوه‌ڕوانییه‌کانی خۆیان پێوه‌گرێدابوو.
ئه‌مڕۆ ته‌نها بوارێکی هێز بۆ ئۆپۆزیسیۆن ملنه‌دانێتی به داواکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ره‌تکردنه‌وه‌ی دانوستانی بێمه‌رجه. پێداگرتن له‌سه‌ر داوا جه‌ماوه‌رییه‌کان و سووربوون له‌سه‌ر ده‌ستگیرو دادگایی‌کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاربوون له کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران له 17 شوباته‌وه تا به‌زاندنی حه‌ره‌می زانکۆی سلێمانی و سوکایه‌تی به خوێندکاران له رۆژانی 17 بۆ 19 نیسان، ره‌نگه تا راده‌یه‌ک باڵانسی هێزی جه‌ماوه‌ریی ئۆپۆزیسیۆن به‌رزبکاته‌وه‌و بتوانێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا رێژه‌یه‌کی نزیک له رێژه‌ی کورسییه‌کانی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات بهێنن. له پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیاندا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نزیکبوونه‌وه‌ی پارتی و ئۆپۆزیسیۆن به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و گۆڕان، ئه‌وا ئه‌نجامه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ته‌واو ده‌بێت.
ئۆپۆزیسیۆن به ته‌رکیزکردنی راگه‌یاندنه‌کانیان له‌سه‌ر که‌یسی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌کان و به‌فیڕۆدانی سامان و داهاتی کوردستان و سه‌رکوتی خۆنیشاندان و بزووتنه‌وه ئیعتیرازییه‌کان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و، هه‌ڵوێستی نادیار‌و ته‌مومژاوی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستدرێژییه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێم، ده‌توانن وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی هێز بۆ هه‌ڵبژاردن سوودی لێوه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش پێویستی به ئاشکراکردن و ده‌ربڕینی پشتگیریی راشکاوانه‌یه، چونکه بێ ئه‌م هه‌ڵوێسته دیار‌و روونه ده‌که‌ونه هه‌مان وێستگه‌ی راوه‌ستانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. سه‌رباری ئه‌م هه‌ڵوێسته، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێکیدیکه‌ش سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات. ئه‌م هه‌ڵوێسته په‌ل ده‌هاوێت بۆ داواکردنی گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی روون، سه‌باره‌ت به پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و پلاندانان بۆ به‌جێگه‌یاندنی ریفراندۆمێک له‌ژێر سایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌بوونی گوتارێکی وه‌ها خاڵی لاوازیی بووبێت بۆ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش ئه‌وا راگه‌یاندنی ئه‌م گوتاره بۆ هه‌ر لایه‌کیان ده‌بێته خاڵی هێزو کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
ئه‌و هۆکارانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا، ده‌توانرێت له‌ژێر به‌ندی هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کاندا ریزبه‌ندی بکرێن، به‌ڵام له‌وانه گرنگتر هۆکاره ناوخۆییه‌کانن که بردنه‌وه “ سه‌رکه‌وتن ” و دۆڕاندن ” سه‌رنه‌که‌وتن ” ، پته‌وکردن و جێگیرکردنی خاڵه‌کانی هێزو لاوازیی دیاریده‌که‌ن. ئه‌م هۆکاره ناوخۆییه په‌یوه‌ندی به رێکخستن و کاری به‌ره‌ییه‌وه هه‌یه، یه‌که‌میان به‌نیسبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌و، دووه‌میشیان به نیسبه‌ت ئۆپۆزیسیۆن به‌گشتی.
رێکخراوبوون، واته بوونی رێکخستن، جا هه‌ر ناوێکی لێبنرێت( حزب، رێکخراو، بزووتنه‌وه، کۆمه‌ڵه، یه‌کێتی… هتد) رۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینێت له سازدانی جه‌ماوه‌رو کۆنترۆڵکردنی ئاڕاسته سیاسییه‌کان به رووکارێکی راستدا، هێشتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی به‌رینی خه‌ڵک به‌بێ رێکخستنیان به زیان بۆ ئه‌و لایه‌نه ده‌گه‌ڕێته‌وە، نه‌ک هه‌ر له‌کایه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵکو بۆ خودی قه‌واره‌و بوون و به‌رده‌وامبوونی پشتگیریی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی. نه‌بوونی رێکخستن ده‌بێته مایه‌ی سه‌رلێشێوان و بڵاوه‌لێکردنی جه‌ماوه‌ره‌که و هۆکارێکیش ده‌بێت بۆ ناکۆکی و خۆخواردنه‌وه‌و له‌که‌میدان. ئه‌مه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که گۆڕانی تێدایه‌و کاریگه‌رییه‌کی سه‌لبی له‌سه‌ر هێزو تواناکانی بۆ چوونه نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه داده‌نێت. سه‌باره‌ت به کاری به‌ره‌ییش ده‌بێت به‌رنامه‌و شێوازی کاری ئاشکراو به‌رنامه‌ڕێژیی کاری سیاسی له‌هه‌ر قۆناغێکدا هه‌بێت و کاری بۆ بکرێ و دواتریش کاری له‌سه‌ر بکرێ، به‌بێ ئه‌وه هێزه سیاسییه ته‌باکان په‌رت ده‌بن و ناتوانن رێژه‌یه‌کی باشی ئامانجه‌کانیان به‌ده‌ستبهێنن. دیاره ئه‌م خاڵه‌ش له واقیعی ئه‌مڕۆی ئۆپۆزیسیۆندا ده‌بینرێت و په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کانیان سیسته‌ماتیک و نه‌خشه‌بۆدانراو نییه، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام و ده‌ستکه‌وتێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یان لێناکرێت.
له نێوان ئێستا‌و کاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا ( ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش دوانه‌خرێت) چه‌ند مانگێک هه‌یه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه. ده‌شێت زۆر مه‌سه‌له‌و بڕیار‌و کاری په‌یوه‌ند به هه‌ڵبژاردنه‌وه گۆڕانکاریی به‌سه‌ربێت، ده‌شێت هاوپه‌یمانێتییه‌کان وه‌کو خۆیان نه‌مێننه‌وه، ده‌شێت به‌رنامه‌کانی پێشوو ده‌ستکاریبکرێن، ده‌شێت هێزێکی به‌دیل بۆ لیسته‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن خۆی رابگه‌یه‌نێت و . . . هتد. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه ناتوانرێت سه‌داسه‌د پێشبینی ئه‌نجامه‌کان بکرێت، به‌ڵام به وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی شیکرانه‌وه زێتر لیستی یه‌کگرتووی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنیان هه‌یه له هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمدا، به‌ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره له هه‌ولێرو دهۆکداو به جیاوازییه‌کی که‌م له پارێزگای سلێمانیدا، هه‌ڵبه‌ت دوا پێشبینیی دروست ده‌توانرێت دوای هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنایه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، به‌شێوه‌یه‌کی نزیک له ئه‌نجامه‌کان، بکرێت.