لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن؟.
میدیا شێخ عه‌بدووڵا
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له وڵاتانی پێشکه‌وتوو ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له ڕێکخستنی کاروباری هاوڵاتیان به به‌راورد کردن به ده‌زگا حکومی یه‌کانی دی. له‌هه‌رحکومه‌تێکدا په‌ڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وکارانه‌ی ده‌یکه‌ن زیاتر گشتگیره، تایبه‌ت نی یه به شارێکی دیاری کراو.
واته ئه‌و ده‌زگایه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتی سنوری شارێکه‌وه هه‌یه به‌رپرسه له هه‌ڵسوڕاندن و جێ به‌جێ کردنی کاری هاوڵاتیان، ئه‌نجومه‌نی شاره‌کانه، که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه له جێ به‌جێکردنی یاساکان و پاراستنی ئاسایش و به‌دواداچونی کێشه‌و که‌مووکوڕی یه‌کانی دانیشتوانی شارێکی دیاری کراو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی یه‌کان نه‌یانتوانیوه ببنه‌جێی متمانه‌ی هاوڵاتیان، جا هۆکاره‌که‌ش گرنگی نه‌دان و لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاتیان بێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه یاخود شاره‌زانه‌بوونی هاوڵاتیان به گرنگی کار ئه‌م ئه‌نجومه‌نه.
به‌هه‌ر حاڵ وا بڕیاره له چه‌ند مانگێکی داهاتوو له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئه‌نجام بدرێت. جا نازانم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگی ئه‌نجومه‌ن زیاد ئه‌کات، یا به ئه‌زمونی هه‌ندێ له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی دی‌دا ئه‌ڕوات و زیاتر خۆی لاواز ئه‌کات.
هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌کی سیاسییه، هه‌لێکیشه بۆ حیزبه سیاسییه‌کان ئه‌توانن ئاستی لایه‌نگیر و ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌ڵسگێنن، له هه‌مانکاتیشدا مافی هاوڵاتییه که‌بتوانێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه په‌راوه‌ی ماف و چالاکییه سیاسییه‌کان بکات هه‌تا بتوانێت له پرۆسه‌که‌دا ئه‌و که‌س و لایه‌نانه هه‌ڵبژرێت که‌پێوایه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ون له‌به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره گشتییه‌کان و پاراستنی مافه‌کانی.
که‌واته ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌یه‌ک هیچ خاڵێکی خراپی نه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌بێ جێگه‌ی دڵخۆشی نه‌بێت؟!
هه‌ریه‌ک له‌ئێمه‌ی کورد که‌پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن دێته پێشه‌وه ترسێک دامان ئه‌گرێ ترسی کێ هه‌ڵبژێرم؟! تۆ بڵێیت نه‌بێته‌وه به‌شه‌ڕی برا کوژی تۆ بڵێیت ئه‌نجامه‌کانی ساخته‌ی تێدا نه‌کرا بێت؟ تۆ بڵێیت لایه‌نی سه‌ر‌نه‌که‌وتوو قبوڵی ئه‌نجامه‌کان بکات…؟
ئه‌م هه‌موو ترسه‌ش هۆکاری ناته‌ندروستی چالاکییه سیاسییه‌کانه، به‌جۆرێک په‌راوه‌ی ده‌سه‌ڵات قۆرخ ده‌کرێت له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه که‌سێکه‌وه گۆرانکاری ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه، له‌وڵاتی ئێمه‌دا سه‌رجه‌م مافه‌کان له‌گه‌ڵ بوونیان وه‌ک چه‌مک به‌ڵام کۆتی په‌راوه‌کردنیان هه‌یه، هه‌موو تاکێک ئه‌توانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێت به‌خواستی خۆی ئه‌و ده‌ست و لایه‌نه هه‌ڵبژرێ که خۆی مه‌به‌ستێتی.
له‌کوردستان ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌هاوڵاتیان فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌ندی هێزی ناوخۆن جگه‌له‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمپانیاکانیش لەلایه‌ن که‌سانی سیاسییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئابووری تاک و ئاسایشی تاکی به‌ده‌سته‌وه بوو و هه‌وڵیدا به‌کاری بهێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی، ئه‌وکات تاکه‌کانیش له‌پێناو دابینکردنی ژیاندا ناچار ده‌بن ده‌نگ بۆ پاروه نانێک بدەن.
له‌لای ئێمه هیچ حیزبێک نییه که‌گه‌یشته ده‌سه‌ڵات له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان خه‌می هه‌ڵسه‌گاندنی ئاستی ڕازی بوونی جه‌ماوه‌ری بێت، به‌ڵکو تاکه ئامانجی مانه‌وه‌یه‌تی له‌ده‌سه‌ڵات، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو شتێک ده‌کات، بۆیه هه‌تا سه‌روه‌ت و سامان به‌ده‌ست حیزبه‌وه بێت و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌کاربهێنێت، تاکیش کۆیله‌ی بژیوی ژیان بێت بێگومان گره‌نتی بردنه‌وه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست زیاتره له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه هەیە به‌ڕاستی ئاڵۆزی زۆریان پێوه‌دیاره، به‌شێک له‌حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ئایدۆلۆژیای ئاینی به‌سه‌ریاندا زاڵه‌و کاری بۆ ده‌که‌ن، به‌جۆرێک ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به بابه‌ته دینییه‌کان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کانیان لا گرنگ نی یه، له‌ئێستادا تێکه‌ڵکردنی دین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت خواستی زۆرینه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه نییه، پێیان باش نی یه ئاین بچێته سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانیان، چونکه خه‌ڵک تامه‌زرۆی ئازادییه‌کانێتی، هه‌ڵبژاردنی ئاینیش خۆی له‌ئازادی تاکدا ده‌بینێته‌وه نه‌ک سه‌پاندی به‌زۆر، بۆیه شانسی بردنه‌وه‌یان لاوازه.
جۆرێکی تر له‌ئۆپۆزسیۆنی سه‌رده‌م ئایدۆلۆژیای دیاریکروای نییه، ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات خواستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی و ناڕه‌زای خه‌ڵک له‌گه‌ڵ سوود وه‌رگرتن له‌بیرۆکه‌ی چینێک له‌ڕۆشنبیران تێکه‌ڵ بکات، هه‌تا ئۆپۆزسیۆنێک دروست بکات که له ئێستادا به‌هۆی ناجێگیری ئایدۆلۆجیاو به‌رنامه‌کانی یه‌وه، هه‌ڵه‌ی سیاسی زۆره و هه‌ڵوێستی سیاسی جێگیر نییه.
ئه‌مانیش ڕه‌نگه ناڕه‌زای خه‌ڵک و بگره خه‌ونی گۆڕانکاری که‌سانی گۆڕانخواز شانسی بردوه‌یان پێی بدات، به‌ڵام پێموا نییه زۆرینه بێت، به‌ڵکو ڕه‌نگه ئه‌و ئه‌نجامه ته‌نها له‌پارێزگایه‌کی دیاری کراودا ببینرێت.
به‌کورتی ناتوانرێت گره‌نتی بردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان بدرێت له‌هه‌رێمی کوردستان، هه‌تا نه‌زانرێت ئایا ئه‌و حیزبانه‌ی له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان به‌یه‌ک لیست دائه‌به‌زن یان به‌جیا، به‌هه‌مانشێوه بۆ ئۆپۆزسیۆن. وه‌هه‌روه‌ها دیاریکردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی کراوه یان داخراو ده‌وری خۆی ئه‌بینێ له‌سه‌ر بنه‌مای توانای که‌سی هه‌ڵبژێدراو، له‌کۆتاشدا تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن .