حسێن سەعیدی: هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەتوانێ کۆتایی بە قەیرانی کوردوستان بێنێ

0

هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەتۆانێ کۆتایی بە قەیرانی کوردوستان بێنێ

لایەنی بەهێزی دەسەڵات لەهەڵبژاردنی ئەمجارە سەر لێشیواوی و بێ بەرنامەیی ئۆپۆزسیۆنە

حسێن سەعیدی

تایبەت بەنوچەنێت

لەکۆبوونەوەی سەرۆکی هەریم، دەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، “بارزانی تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێویستە پەلە بکرێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و لەوە زیاتر دوا نەخری.”

بارزانی داوای کرد کە”هەر کێشەیەک لەسەر دامەزراندنی کۆمسێونی هەرێمی کوردوستان و یاسای هەڵبژاردنەکان بە تەوافق و دوور لە بەرژەوەندی حیزبی چارەسەر بکرێ.”

سەرۆکی هەرێم ئەوەشی نەشاردەوە کە “ئەم ئەزمەی کوردوستان بووەتە کەلەبەریک بۆ نەیارانی کورد کە زەفەری پێ بەرن”.

سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ خانەقین و گەرمێان و سلێمانی و کۆبوونەوەی دەگەڵ ئەحزابی سیاسی بە تاێبەت کۆبوونەوەی دەگەڵ گۆڕان ئەوە دەگەێنی کە سەرۆکی هەرێم گەیشتووەتە ئەو قەناعەتە کە بە جیددی چارەسەری وەزعەکە بکرێ، ئەمە لەخۆێدا گەیشتنێکی پیرۆزە و دەبێ بە پیرییەوە بچین.

پرسیار ئەوەیە چ سازوکارێک بکرێ و ئەرکی هەموو لاێەنەکان چۆن دەست نیشان بکرێ، بۆ ئەوەی ئەم هەوڵانە سەرکەوتوو بن و کوردوستان لەم قێرانە ڕزگاری بێ و بچیتە قۆناغیکی تازەوە.

دەسپێکی ئەم حەرەکەتە دەبێ ئەوە بێ کوردوستان نەگەڕێندرێتەوە بۆ پێش ١٧ شوبات، کوردوستان لە ١٧ شوبات بەولاوە دەبێ توێژی خستبێ و کوردوستانێکی تازە هاتبێتە ئاراوە، گۆرینی ئەم سایکۆلۆژییە بەتاێبەت لەلایەن دەسەڵاتەوە و قەبووڵی ئەوەی کە ناتۆانن هەڵسووکەوتی پێش ١٧شوباتێان ئیدامە بدەن، ئێجگار گرنگە بۆ گەیشتن بە پلاتفۆرمێکی نەتەوایەتی و دیموکراسی و چاک سازی بنەڕەتی.

هیوادارین کە کۆبوونەوی ئەم رۆژانەی سەرۆکی هەرێم و بەڵێنەکانی بۆ پەلە کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان بەڕاست بگەڕێ و هەڵبژاردن دەستپێبکا، هەموومان بە پەرۆش و بەخۆشییەوە چاوەروانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبین. بەڵام پرسیار ئەوەیە لەم کێبەرکێیەدا کام لا سەرکەوتوو دەبێ؟ دەسەڵات، یا ئۆپۆزسیۆن؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێ بەکورتی چاوێک بخشینیین بە قورسایی و لایەنی بەهێز و لاوازی هەردوولادا.

لە هەڵبژاردنی پێشوودا دەسەڵات، پارە و پاڕلەمان و ئەرتەش و پۆلیس و مەدیای بەتەواوی بەدەستەوە بوو، تەنانەت سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەر بەخۆیان بوو و دەوری ئۆپۆزسێۆن یا هەر نەبوو و یا زۆرلاواز بوو.

ئەم خۆپێزلییەی دەسەڵات کە پێیوابێ دەکرێ هەر وەک جاری پێش بە زەبری ئەو کەرەسانە، باس کرا سەرکەوتوو دەبێ و خۆ گۆڕینی نەگەرەکە، دەتۆانێ ببێتە پاشنەی ئاشیلی دەسەڵات.

دەگەڵ ئەوەی کە پاش ١٧ شوبات نە کوردوستان ئەو کوردوستانەیە و نە خەڵکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پاش ١٧ شوبات!.

ئاکاری دەسەڵات و کوشتاری خەڵکی ناڕازی تا ڕادەیەکی زۆر وایکردووە کەزۆربەی خەڵک متمانەی پێیان نەمێنێ و بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیکتاتۆر و دژ بە بەرژەوەندی هەژارانی بناسن، ئەمە خاڵی وەرچەرخانە دژ بە دەسەڵاتی کوردی. ئەو خاڵانە لایەنی لاوازی دەسەڵات دەبێ لەهەڵبژاردنەکاندا.

بەڵام لایەنی بەهێزی دەسەڵات چییە، من بە پێچەوانەی زۆر لەبرادەران پێموایە لایەنی بەهێزی دەسەڵات لەهەڵبژاردنی ئەمجارە خودی ئۆپۆزسیۆنە کە هەتا بڵێی سەر لێشیواو و بێ بەرنامەیە ، دەگەڵ ئەوەی کەئۆپۆزسیۆنی سێ قۆڵی زۆرتر لەچێشتی مەجێوەر دەچێ هە تا بەرهەڵستکارێکی جیددی، لە لایکەوە گۆڕان کە لەڕەوتی یەکێتیەوە هاتۆە و ڕابەرانی هەموویان سەکوولارن ئەگر نەڵین تاڕادەیەک چەپ، دوو لایەنەکەی دیکە دوو حیزبی ئیسلامیین کە ئەگەر لەبەر شەرمە گێلاخە نەبێ و تەقیەی ئیسلامی نەکەن دەکەونە ڕەوتی ئەلقاعیدە.

ڕاپەڕینی ١٧ شوبات کە ڕاپەرینێکی خۆرسک بوو دەریخست کە ئۆپۆزسیۆن نەک هەر هاندەر و سازدەری ڕاپەرینەکە نەبوون، بە پێچەوانە ئەوانیشی تۆشی سەرلێشیواوی کرد تا ڕادەیەک یەکەم شەو و پاش کوشتارەکە گۆڕان بەخەڵکی ڕاپەریوی گوت ئاژاوە گێڕ.

باشە پرسیار ئەوەیە ئایا ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا براوە دەبێ؟.

بەبڕوای من ئەم ئۆپۆزسیۆنەی کە ئێستا هەیەو بەو پێکهاتەی ئێستاوەو نەبوونی بەرنامە و پلانی بەڕێوەبردنی وڵات پاش گرتنەدەستی دەسەڵات، قەت ناتۆانێ سەرکەوتوو بێ و ئاڵوگۆڕ لە دەسەڵاتدا پێک بێنێ.

باشە چ دەکەن؟

بەبڕوای من بۆ ڕزگار بوونی کوردوستان لەم قێرانە دوو ڕێگا ماوە:

پارتە دەسەڵاتدارەکان دەبێ بەکردەوە ئەو پلان و بەرنامەیەی کەبۆ چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و گرتن و سزادانی بکوژانی خەڵک دانراوە بە زووترین کات دەبێ جێ بەجێ بکەن هەتا خەڵک بەشێوەێکی ڕوون و ئاشکرا ئەم گۆڕانکاریانە ببینن.

گۆڕان دەبێ بە بێ ئەگەرو ئەما، واز لە هاوپەیمانی دەگەڵ ئیسلامیەکان بێنێ و بەرنامەیەکی سکولار و شەفاف بۆ چاکسازی و بۆ پتەوکردنی دیموکراسی و مافی تاک بخاتە بەردەست خەڵکی کوردوستان، بەتایبەت جیلی تازە و ژنان و رۆشنبیران و هەژارانی کوردوستان.

پاشنەی ئاشیلی گۆڕان ئەوە دەبێ گەر پێیوابێ، چۆن لەهەڵبژاردنی پێشوو٢٥ کورسی هێناوەتەوە ئەمجارە حەتمەن زیاتر دێنی.

گۆڕان دەبێ ئەوە بزانێ جاری پێشوو گۆڕان شنەبای بەلاوێنی بەهاری بوو بۆ خەڵک کە بەڵینی بەهار و رۆشنایی دەدا بۆیە زۆربەی گەنجان و ژنان و رۆشنبیران و هەژاران دەنگیان پێدا، بەڵام ئەمجارە و پاش ١٧ شوبات هەر ئەوندەی کە پەردە لەسەر باڵای دەسەڵات لادرا هەر ئەوەندەش لەسەر باڵای گۆڕان لادرا.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوراستیانەو ئەوئەزمە قورسەی کەوڵاتەکەمانی داگرتووە، باشترین ڕێگا چارە ئەوەیە کەگۆڕان و پارتی و یەکیەتی بە جیددی دیالۆگی نیشتمانی دەست پێبکەن و بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ سیاسەتی ناوخۆو سیاسەتی دەرەوە دابڕێژن کەبەڕوونی باس لە گرفتەکان بکەن و بە شەفافی و ئاشکرا باس لەچارەسەری بکرێ.

پاش ئەعلامی ئەم بەرنامە هاوبەشە هەڵبژرادن دەست پێبکا.

من پێم وایە باشترین ئاڵترناتیو لەم کاتە حەساسەدا ئەوەیە کەهاوپەیمانییەکی نیشتمانی لە نێوان ئەم سێ لایەنەدا پێک بهێنرێ کەدەیان پرسی چارەسەر نەکراوی ناوخۆ و دەروە ماوە چارە سەر بکرێ تەنیا زامنی سەرکەوتنی نەتەوەییمان لەم قۆناغەدا یەکگرتنی ئەم سێ هێزەیە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com