عومەر مەرگەیی: هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی هەرێم لە نێوان هێزی حوکمڕان و ئۆپۆزسیۆن

0

چەند سەرە قەڵەمێکی ” بیر ورووژێنەر ” بۆ هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی هەرێم لە نێوان هێزی ” حوکمڕان و ئۆپۆزسیۆن “

عومەر مەرگەیی

تایبەت بەنوچەنێت

لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم ئەگەری سەرکەوتنی کام بەرەیە بەهێزە؟.

قۆناغی ١٧ شوباتی ٢٠١١ قۆناغێک بوو، ئەگەر کۆتایی پێ ناهاتبێ بەرەو خۆری دەم ئێوارە ڕۆیشتووە، ئێستا دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەدانوستاندان کەوتوونەتە قۆناغێکی دوا وێسگە و لێک تێگەیشتن ،کە ئەمە یەکێکە لەخاڵە بەهێزەکانی هەردوولا ئەگەر لەم قۆناغەدا ” نەبن ” زیانێکی گەورە دەگەیەنن بە هەرێم .

ئیدارەی د.بەرهەم: لە پێش ١٧ شوبات ” ئیرادە”یەکی لاوازی هەبوو بۆ بەرنامەکانی کار. بەڵام ئێستاکە گۆڕاوە.

‘یەکێتی پارتی ‘ کە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەت بارگراوی بوونی دوو ئدارەیی دەردەخست، بەتێپەڕ بوونی کات دەتوانین بڵێین گەڕاوەتەوە بۆ خاوەن ماڵ “حکومەت”.

ئێستا لێدوان وگفتوگۆ کردنی خەڵک لەڕێگەی میدیاکانەوە بەلایەنی کەمەوە ڕێژەی ٨٠% ی پەیوەندی بە ئیدارەی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

نوسەر و ڕۆژنامەنوسان ڕەخنەدەگرن و گلەیی و گازندە هەڵدەڕێژن، لێپرسراوە گەورەکانی حکومەت و پەڕلەمان پاساو بۆ کەم و کۆڕی گلەیی وناتەواوییەکان دە‌هێننەوە.

دیارە ڕەخنەو گلەیی پاساو دانان نە تینویەتی خەڵک دەشکێ نێت و نەکێشە بنەڕەتییەکە چارەسەر دەکات.

کۆمەڵانی خەڵک یەک داواکاری ڕوون و سادەیان هەیە:

ئیدارە باشتر بکرێت ..!

کێشەی بەشێک لە بەرپرسە بچووک وگەورەکانی “دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن” ئەوەیە کە نایانەوێت لە کێشەکان تێبگەن و پێیان وایە لە ئەستێرەیەکی ترەوە دواکۆڵانی وڵاتمان بۆ دەماڵن، ژمارەی ئەوانەی کە دایانەوێ قۆڵ هەڵماڵن زۆر کەمن.

بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بێ ئەزموون وبوونی حوکمرانیەتی بێ ئۆپۆزسیۆن:

یەکێکە لە فاکتۆرەکانی ڕیفۆرم و نەبوونی هێزی گۆڕان و نوێبوونەوەی سیاسیە لەواقیعدا.

هەروەها بەرجەستەکردنی سیستەمی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵاتە پێویستی بە بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو بەهێز و دانا هەیە، ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێمە ناتوانن ئامڕازەکانی گۆڕان و نوێ بوونەوە بەرجەستەبکەن، لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا نەک توانای جێگرەوەیان نییە، بەڵکو زۆر لاواز تریش دەبن، هەموو تێڕوانین وپێشبینیان بۆ گۆڕانکاری و ڕووداوەکان تێک دەچێت، لەم کاتەدا تووشی حاڵەتی چەق بەستن و نائومێدی دەبن.

ئەوەتا چوار ئەندام پەڕلەمانی بەتوانا و چالاک کە کۆمەڵانی خەڵک ئومێدیان پێیان هەبوو دەنگیان پێ دابوون، بەرژەوەندی حیزبیان خستە پێش بەرژەوەندییە گشتیەکان وازیان لە پەڕلەمانتاری هێنا.

هەمیشە لە حاڵەتی نائومێدی دا هێزە چەق بەستووەکان پەنا دەبەنە بەر ڕێگای ناشارستانی و توندوتیژی، تا بتوانن هەندێک لە خواست و پێداویستیەکانیان دابین بکەن، لەئاکامی ئەمەشدا ئەگەر بتوانن بەدیلێکی باشتر بن وجیاوازییەک لە ڕابردوو دروستبکەن، ناتوانن دروشمەکانیان بکەن بە واقیع و هاوسەنگییەک لە ڕابردوو خواستەکانی کۆمەڵ و بەرژەوەندیە حیزبە سیاسیەکاندا بکەن .

خاڵە بە‌هێزەکانی دەسەڵات:

کاتێک ” بزوتنەوەی گۆڕان ” لە هەڵبژاردنی ٢٥ ی تەمووزدا ژمارەیەک کورسی بەدەست هێنا، کۆمەڵێک ڕاستی وتاڵی و  نە وروژێنراوی، لەبن ئاوەوە بۆ سەر ئاو بەرزکردەوە لێڵی و تەم ومژ ڕوخساری”کابینەی پێنجەم “ی داپۆشی.

بەڵام “کابینەی شەشەم” کەڵکی لەم واقیعە وەرگرت و هەوڵیدا زۆرانبازییەکە بەقازانجی خۆی بباتەوە، بۆ نموونە هەڵبژاردنی سەندیکاکان کە نوخبەیەکی وشیار و ڕۆشنبیری کۆمەڵگان لایەنی دەسەڵات کە لە “یەکێتی وپارتی” پێک هاتووە زۆرینەی دەنگەکانیان بۆ خۆیان برد.

هەموو ئەم هەنگاوانە ڕەنگدانەوەی دەبێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکان و میکانزمی بە ئیدارەی سەربەخۆی ناوچەکان ئەمانەو چەندین خاڵی تر سەکەوتنی هێزی دەسەڵات نیشان دەدات.

لەدوای شەپۆلی پێزاری خەڵک کە ڕۆژ بەڕۆژ لە بەرزبوونەوە دابوو، حکومەت کۆمەڵێک پلانی دانا بۆ دابەزاندنی دەنگی ناڕەزایی بەهاوکاری دەسەڵاتی یاسادانان”پەڕلەمان” لێرەدا ناتوانین پێ بەسەریاندا باز بدەین .

لە پەراوێزی خەرجیەکانی ساڵی دارایی ٢٠١١ دا بەبڕی (٣١٤) سێ سەدو چواردە ملیار و شەش سەدو حەفتا ملیۆن دەمێنێتەوە، کەدابەشی کردووە بەسەر ئەم پێچ خاڵەدا .

١- زیاد کردنی پێشینەی هاوسەرگ گیری.

٢-زیاد کردنی پێشینەی خانووبەرە.

٣- زیاد کردنی دەرماڵەی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ.

٤-زیاد کردنی تەرخانکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی.

٥-بەهێزکردنی قەرزەکانی هەردووبانکی کشتوکاڵی پیشەسازی.

جگە لەوە کارکردن بۆ دامەزراندی (٢٥) هەزار دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان.

لەدوای کۆمەڵێک بڕیاری گەورەوبچووکی ئیداری، ڕێگای گفتوگۆ بووبە “تاقەسوار” پێویستە ببێتە کلیلی چارەسەر لەنێوان پێنچ پارتەکەدا، بۆ چارەسەرکردنی بێزاریییەکانی کۆمەڵانی خەڵک و دورکەوتنەوە لە توندوتیژی و زەبرو زەنگ.

لەسەر دووخاڵی گرنگ کۆکن:

یەکەم: ئیدارە باش بکرێت.

دووەم: سەرپێچی کارانی ڕووداوی ١٧ ی شوبات ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکرێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com