سه‌رنجێک له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوی پارێزگاکان له هه‌رێمی کوردستان
ناسح مه‌لا حه‌سه‌ن. سوید/مالمۆ
تایبەت بەنوچەنێت
ده‌نگۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ناوه‌ناوه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و پاشان کپ ده‌بێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ جۆره دیاری کردنێک بۆ کات و ساتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دیاریکرابێت له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه. هۆی ئه‌م ناڕونیه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێک له‌گرنگترینیان هۆکاری دوودڵی و ڕاڕایی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه ئاکامه‌کان وئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه. چونکه له ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆر یه‌ککلاکه‌ره‌وه‌یه له‌دیاری کردنی ته‌رازووی هێزدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له‌سایه‌ی بونی ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێزدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا بونی نه‌بوو ، له‌به‌رامبه‌ردا خاڵی به هێزی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار تائێستا هه‌ر گریمانه‌کانی پێشوه وگۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه ئه‌ویش بونیه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتداو خاوه‌نی دارایی و هێزه‌کانی ئاسایش و ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ن وهه‌روه‌کو هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م توانایانه‌وه کاربکه‌نه سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو. له هه‌مان کاتیش‌دا کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بویه‌وه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوو سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه وئه‌مه‌ش به‌خاڵێکی به‌هێز بۆ هه‌ردوو پارتی هاوپه‌یمان هه‌ژمار ده‌کرێت. وه‌دواجاریش هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌و کۆمسیۆنه درا که گه‌نده‌ڵی له‌داموده‌زگاکانیدا هه‌مو ئاستێکی تێپه‌ڕاندوه به‌ڵام دواجار به‌رژه‌وه‌ندی حیزب وڕێکه‌وتنی ناو ژوره تاریکه‌کان زاڵ بوو به‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌و کۆمسیۆنه به‌ناو بێلایه‌نه.
به‌ده‌ر له‌مانه من پێم وایه ده‌رفه‌تێکی به‌هێز ئه‌گه‌ر مابێت له‌به‌رده‌م هه‌ردوو پارتدا ئه‌وه‌یه که‌بتوانن زۆر به ڕونی و ئاشکرا وه‌ڵامی داواکانی شه‌قام بده‌نه‌وه وداواکارییه هه‌نوکه‌ییه‌کانیان جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌وانی تریش هه‌نگاوی جدی بۆ بنرێت بۆ ڕازی کردنی شه‌قام. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێبکاته‌وه که ئه‌مه سه‌ره‌نجام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن ته‌واو ده‌بێت.
به‌ڵام لایه‌نی بێهێزی ئه‌م ده‌ووپارته‌ش له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌وه‌یه که هاوکێشه‌کان گۆڕانکاری گرنگی به‌سه‌ردا هاتوه به‌تایبه‌تی پاش ڕوداوه‌کانی 17ی شوبات وڕۆژانی دواتر. به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات خوێنی گه‌نجانی کورد ڕژاو و به به‌کارهێنانی توندوتیژی خۆپیشاندانه‌کان کپ کرایه‌وه نه‌ک کۆتای‌یان پێهات ئه‌مه‌ش دابڕانێکی زیاتری له‌نێوان وده‌سه‌ڵاتو به‌شێکی زۆری شه‌قامدا دروست کردوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوکێشانه‌دا ئۆپۆزسیۆنیش بوونی خۆی به‌هێزتر کردوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا، به‌وه‌ی که توانیویانه یه‌ک به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پێکبهێنن وئه‌جینداو پرۆژه‌کانی خۆیانیان له کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی هاوبه‌شدا دیاری کردوه.
ئه‌مه‌ش هێزێکی داوه‌ته لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌تایبه‌تی پاش ڕوداوه‌کانی 17شوبات وڕۆژانی دواتر وه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که تاچ ڕاده‌یه‌ک ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت هه‌ڵوێسته‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار بهێنێت. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا کارێکی ئاسان نیه واته چۆنیه‌تی ئیداره‌ی ململانێکان وگفتوگۆکان به‌شێوه‌یه‌ک به‌قازانجی خۆی ته‌واو ببێت.
گرنگترین ئه‌رکی ئۆپۆزسیۆنیش دانه‌بڕانه له شه‌قام وگوێگرتنه له‌داواکاریه‌کانیان. ئه‌ڵبه‌ته پێچه‌وانه‌ی ئه‌م کارانه‌ش کاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌بێت وه‌کو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان به‌بێ ئه‌نجامێکی ڕونی جێبه‌جێ کردنی داواکاریه‌کان. ئه‌وه‌ش خاڵێکه ده‌سه‌ڵات تائێستا ویستویه‌تی به قازانجی خۆی به‌کاری بهێنێت و یاری به‌کات بکات.
ئه‌گه‌رێکی تری به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌دایه به‌چ شێوه‌یه‌ک به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانداده‌که‌ن ئایا به‌شێوه‌ی لیستی جیا یان یه‌ک لیستی یان وه‌کو به‌ره‌یه‌ک یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌رلایه نه‌و سه‌ربه‌خۆ بانگه‌شه بکات بۆ به‌رنامه هاوبه‌شه‌که که من ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه‌م له‌وانی تر پێ باشتره وه‌نمونه‌ی ئه‌مه جۆره به‌ره‌یه زۆر جار له وڵاتانی ئه‌وروپیشدا په‌یڕه‌و ده‌کرێت بۆ نمونه وه‌کو به‌ره‌ی سورو سه‌وز له سویددا که پارتی چه‌پ و سۆشیالدیموکرات و پارتی ژینگه کۆده‌کاته‌وه له‌یه‌ک به‌ره‌دا.
لیستی جیاواز له‌به‌رژه‌وه‌ندئی ئۆپۆزسیۆندا نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێک له کێبڕکێی ده‌نگ دێتە کایه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌پێشتریش هه‌ر به موڵکی ئۆپۆزسیۆن داده‌نران. ئه‌وه‌ی له‌ئیستادا به‌دی ده‌کرێت ئۆپۆزسیۆن پێیه‌کی له‌گه‌ڵ شه‌قامدایه‌و پێیه‌کیشی له‌ناو گفتگۆکاندا. ئه‌گه‌ر زۆر به‌وریایی ئیداره‌ی بارودۆخه‌که نه‌کرێت واته ده‌بێت هه‌میشه هاوسه‌نگی نێوان شه‌قام و به‌شداری کردن له‌گفتوگۆکاندا بپارێزێت وهه‌وڵبدات ئه‌نجامی گفتگۆکان به‌شێکی زۆر داواکاری شه‌قام له‌خۆبگرێت ئه‌گه‌ر وانه‌کات ئه‌وکاته شه‌قام ئۆپزسیۆنیش به‌جێده‌هێڵێ وهه‌وڵی دروستکردنی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی نوێ ده‌کات که ته‌عبیر له‌بیرو بۆچونه‌کانی خۆی بکات.
ئێمه ده‌بێت هه‌روه‌کو هه‌مووجارێکی تر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بین له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا ده‌سه‌ڵات کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی زۆر به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌دات. به‌ڵام دواجار به‌ده‌ردی هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی تر ده‌چێت و ده‌بێت به‌بڵقی سه‌رئاو، ئه‌گه‌ر ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا تاڕاده‌یه‌ک بۆیان چوبێته سه‌رو تێپه‌ڕبوبێت ئه‌وا ئه‌مجاره ده‌بێت ئه‌و‌ه‌مان لاڕونبێت که ئه‌مڕۆ شه‌قامی کوردی وریا‌و چاوکراوه‌یه‌وه‌و وا به‌ئاسانی باوه‌ڕ به‌وبه‌ڵێنانه ناهێنێت که ده‌سه‌ڵات ده‌یدات.
به‌ڵێنه‌کان ده‌بێت پێشوه‌خت کاری بۆ بکرێت ونه‌کرێت به‌موفاجه‌ئه‌ی هه‌ڵبژاردن چونکه له ئێستادا بێ متمانه‌ییه‌کی زۆر له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ردا دروست بوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جدی نه‌نرێت بۆچاره‌سه‌ری بارودۆخه‌که ئه‌وه بۆ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دره‌نگه.
ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن زۆر به ڕونی ڕوبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه که‌زۆر به‌قوڵی ڕه‌گی داکوتاوه له هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمدا وه هه‌رداواکاریه‌ک بۆ چاکسازی دوور له کارکردن له‌سه‌ردژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی هیچ مانایه‌کی نابێت. وه‌کاربکات بۆ ئیحراج کردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستی لێ هه‌ڵ نه‌گرێت.
ده‌سه‌ڵاتیش لای خۆیه‌وه ده‌بێت له‌وه تێبگات ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت چاکسازی بکات ده‌بێت له به‌رپرسه‌باڵاکان و داموده‌زگاحکومی وحیزبیه‌کانه‌وه ده‌ستپێبکات که چه‌ندین ساڵه سه‌روه‌ت سامانی ئه‌م میله‌ته‌یان وه‌کوو نه‌هه‌نگ هه‌ڵلوشیوه.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن لای خۆیه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌هه‌مان شێوه کار بۆجێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کان نه‌که‌ن ودانوستانه‌کان له‌کاتی ده‌ستپێکردنه‌وه‌یاندا به‌لاڕێدا به‌رن ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه جه‌ماوه‌ر به‌جێیان ده‌هێڵێت و بارودۆخێکی تر خۆی ده‌سه‌پێنێ که‌که‌س ناتوانێت پێشبێنی ئه‌نجامه‌کانی بکات.