بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێنماییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
نوچەنێت.هەولێر:
خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به چه‌ند قۆناغێك، ده‌ستپێده‌كات و ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، ڕێنماییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌وه، بڵاوكرده‌وه كە لەهەمانكاتیش لەراگەیاندنەكانی گۆڕان بڵاوكراوەتەوەو تیایدا هاتوه”پشتبه‌ست به ده‌ستوری ناوخۆیی په‌سندكراوی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌سێ قۆناغ، خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌نجامده‌درێت
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا،ئاماژه به‌وه‌ش كراوه”له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا،هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه و ڕایه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت،له قۆناغی دوه‌میشدا هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ئه‌ندامانی ته‌واوكاری جڤاتی نیشتمانیی ئه‌نجام ده‌درێت
ده‌شڵێت”له قۆناغی سێیه‌مدا،هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه و ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی وڵاتان له هه‌نده‌ران و نوێنه‌رانی ڕه‌وه‌ندی كوردی له جڤاتی نیشتمانیی ئه‌نجامده‌درێت
ڕێنماییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بریتین لە:
قۆناغی یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه و ڕایه‌ڵه‌كان
یه‌كه‌م: قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه و ڕایه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت
دوه‌م: هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ریه‌ك له پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه و ڕایه‌ڵه به‌جیا ده‌بێت، واته خۆ كاندیدكردن بۆ هه‌ریه‌ك له پۆیسته‌كان به‌جیا ده‌بێت.
سێیه‌م: ته‌نها ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی ناویان له تۆماری ده‌نگده‌ران تۆماركراوه، مافی خۆكاندید كردن و ده‌نگدانیان هه‌یه.
چواره‌م: ماوه‌ی خۆ كاندیدكردن له ڕۆژی شه‌ممه (29/11/2014) ده‌ستپێده‌كات تا ڕۆژی شه‌ممه (6/12/2014) به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێنجه‌م: ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی خۆناساندنی كاندیده‌كان له 1/12/2014 ده‌ستپێده‌كات تا ڕۆژی (11/12/2014) به‌رده‌وام ده‌بێت
شه‌شه‌م: هه‌ڵبژاردن له ڕۆژی هه‌ینی (12/12/2014) ئه‌نجام ده‌درێت
حه‌وته‌م: هه‌ڵبژاردنه‌كه له كاتژمێر (8) ی به‌یانی تا كاتژمێر (4) ی عه‌سر به‌رده‌وام ده‌بێت