ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ڵه‌بجە له سه‌ر دانانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ پارێزگاكه ره‌تده‌كاته‌وه
نونەێت – پەیام:
لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردنی پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌پێی زانیاریه‌كانیش ئه‌م هه‌فته‌یه لایه‌نه سیاسیه‌كان دووباره كۆده‌بنه‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا لایه‌نه سیاسیه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوای ئه‌نجامدانی هه‌شت كۆبوونه‌وه رێكه‌وتن له سه‌ر دانانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ پارێزگاكه و له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یاسایه‌كه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیانكرد.
به‌ڵام لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه به بیانوی نایاسایی بوونی هه‌ربۆیه بریار وایه لایه‌نه‌كان جارێكی تر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆببنه‌وه.
به‌پێ زانیاریه‌كان:ئه‌م هه‌فتیه لایه‌نه سیاسیه‌كانی سنوره‌كه بۆ تاوتوێكردن و بریارێكی تر كۆده‌بنه‌وه،ده‌بێت سێ كاندید بۆ پۆستی پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن و دواتریش حكومه‌ت ئه‌و ناوانه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات و بریارێك ده‌ربكه‌ن بۆ دیاریكردنی پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی و دواتر ئه‌و پارێزگاره ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كاندا به‌پێی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكیان هێنابوو خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی نیگه‌رانكردووه.