لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان رێککەوتننامەیان واژۆکرد .. بارزانی : ئەم رێککەوتنە وەڵامێک بوو بۆ دوژمنان
نوچەنێت
ئەمرۆ چوارشەممە 22/10/2014 بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستان لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان رێككەوتننامەی دهۆكیان واژۆكرد.
رۆژی 2014/10/14 بەدەستپێشخەری و سەرپەرشتی مەسعود بارازانی سەرۆکی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و رێککەوتن و دروستکردنی یەکریزی کورد، لەشاری دهۆک کۆبونەوەی لایەنە ناکۆکەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەمرۆ لایەنەکوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان رێککەوتنیان واژۆکرد، و دوای واژۆکردنی رێککەوتننامەی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوا، بارزانی سەرۆکی کوردستان بە لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستانی راگەیاندووە، سەرکەوتنی کورد لە هەر شوێنێک بێت سەرکەوتنی گەلی کوردە. ئێمە ئەوەی لە دەستمان بێ پشتیوان و هاوکارتانین.
سەرۆکی کوردستان، لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەکەدا رایگەیاند، کە ئەو رێککەوتنەی دهۆک، گەورە و پڕبەهایە و مێژووییە “ئەو رێککەوتنە وەڵامێک بوو بۆ دوژمنانی گەلی کورد، کە نەیاندەویست کورد یەکڕیز و یەکهەڵوێست بێ و هەمیشە خواستی ئەوەیان هەبووە نێو ماڵی کورد ئاڵۆز و پشێوو بێ.”
گرنگترین خاڵەكانی رێككەوتننامەكە بریتین لە:
- مەرجەعیەتێكی سیاسی هاوبەش.
- ئیدارەی هاوبەش .
- هێزێكی هاوبەش.
بەپێی زانیارییەكان مەرجەعیەتی سیاسی ئەنجومەنێک دەبێت کە لە 30 ئەندام پێکدێت.
لەو ئەنجومەنەدا هەریەک لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم) 12 ئەندامیان دەبێت، ئەو شەش ئەندامەی دەمێننەوە، لەلایەن دوو لایەنەوە هەڵدەبژێردرێن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی کوردستان
[youtube id=”k1lr4zWLHJs” width=”813″ height=”516″]