سەنتاکڵاوز و جەژنی كرسمس تێكەڵكراون

0

نوچەنێت: تایبەت
كریسمس یان نۆئێل جەژنێكە كە لە ئایینی مەسیحیدا، بەمەبەستی رێزگرتن لە یادی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح ، كە لە 25 ی دیسەمبەرەوە دەستدەكەن بە ئەنجامدانی مەراسیمەكان.
پرۆتستانەكان لە شەوی 24 دیسەمبەرەوە دەستپێدەكەن، ئۆرتودۆكسەكانیش لە رۆژی 25 ئاخری ساڵ زایینی. بەشێك لە مەسیحیەكانی رووسیا و ئۆكراین 7-1ی ساڵی نوێمەراسیمی جەژن ئەجام دەدەن. ئەندامانی كڵیسای ئەرمەنییەكان كە لە سەر بنەمای نەرییتی تایبەتی خۆیان، رۆژی جەژنی كریسمس رۆژی “غوسڵی تعمید” هاوكات لە رۆژی 6ی مانگی یەكی هەموو ساڵێك جەژن دەگێڕن.
داری كریسمس لە ئێستادا بووەتە سومبولی گرنگی كریسمس، بەڵام ئەم جۆرە دارە لە ئایینەكانی پاگان ، فەرهەنگی كۆنی ئێرانیش زۆر گرنگ بووە، كە بە كاری هەمیشە بەردەوام وخۆڕاگر دەزانرا لە زۆر لە شوێنەكانی ئێران بە داری سرو بە چاوی دارێكی پیرۆز سەیری دەكەن.
بابا نوئێل كەسایەتییەكی مێژووییە و داستانێكی لە فەرهەنگی گشتی وڵاتە رۆژئاوایی و وڵاتە مەسیحیەكاندا هەیە، ئەم ناوە لە گەڵ جەژنی كریسمەس تێكەڵكراوە.
بابا نوئێل پیرە پیاوێكی قەڵەوە بە ریشێكی سپی درێژ و جڵ و بەرگێكی سوور، كە لە رۆژی كریسمس یان شەوێك پێشتر لە رۆژی كریسمەس، دیاری بۆ منداڵان دەهێنێت.
ناوی بابا نوئێل، لە دوای كۆچی هۆڵەندییەكان بۆ ئەمریكای باكوور، ناوی سنت نیكلا، بۆ سانتا كلاوزگۆڕدرا، لە زمانی كوردیدا بە بابا نوئێل ناسراوە، كە لە زمانی فەرەنسییەكان پاپا نوئێل ( باوكی نۆئل)ە كە لە زۆربەی وڵاتانی دنیا سانتا كلاوزی پێدەڵێن. سن نیكولاس، بابا كریسمەس و كریس كرینگل لە ناوەكانی تریەتی.

ریشەی مێژوویی پەیوەندی بە ناوی قەشەیەكی مەسیحییەوە هەیە بەناوی سن نیكولاس، كە لە سەدەی چواری زایینی دەژیا، كە خەڵكی بیزانس و ناوچەی ئەنادۆڵی توركیای ئێستایە. ناوبراو لە بەر هاوكاری و دیاری دان بە هەژار و فەقیرەكان ئەو ناوچەیە ناوبانگی پەیدا كردووە.
گۆڕی سنت نیكڵا (نیكڵاس) ئێستاش لە وڵاتی توركیایە لە ناوچەی دێمێر ( كەنارەكانی دەریای سپی، لە بەر مۆمیایی كردن و لە بەر سەرما هێشتا بەشێك لە جەستەی ماوەتەوە. زاناكان لە ساڵی 2003 توانییان روخساری لە رووی ئێسكەكانی دروست بكەن، لاشیان سەیر بوو كاتێك ئاشكرا بوو بوویان كە بابا نوئێلی راستەقینە قاوەییەكی روون بووە.نەك سپی پێست”.
لە باوەڕی مەسیحیەكاندا چەندین ئەفسانە و داستانیان بۆ دروستكردووە، بۆ منداڵەكانیانی دەگێڕنەوە لەوانە، مەسیحیەكانی ئەوروپایی و ئەمریكایی، و بەشێك لە مەسیحیانی ئەرمەنی و فارس زمان، لە شەوی كریسمس منداڵەكانی خۆیان بۆ هاتنی بابا نوئێل ئامادە دەكەن. بەشێك لە باوەڕەكان لەو بارەیەوە بەو شێوەیە، بەڵام ئاشكرایە و روونە كە ئەم باوەڕە تایبەتە بە منداڵە مەسیحییەكان.
منداڵەكان گۆرەویەكانی خۆیان لە لای تەختی خەویان هەڵدەواسن، ئەمەش لە كارەكانی نیكڵاس وەرگیراوە كە گۆرەوی منداڵا ن یەك لە دیارییەكانی بوو. بڕوایان وایە كە بابا نوئێل، لە ئاگردانی مالەَكانەوە دەچێتە ژوورەوە ، تادیارییەكانی بەمنداڵان بدات.
ماڵی بابا نوئێل لە كارگەی دروستكردنی یاری منداڵانە لە بەستەڵەكی باكوورە. بابا نۆئل بە گالیسكەیەكەوە كە بە هەشت یان نۆ ئاسكی باكوور رایدەكێشن بە شارە جیاوازەكان دەڕوات. ئەو گالیسكەیە كە توانای فڕینی هەیە. بابا نۆئل لە ماوەی ساڵێكدا دەزانێ‌ كامە منداڵە باش بووە یان خراپ، لە بەر ئەوەی ئەو لە گەڵ خودا پەیوەندی هەیە، دیاری تەنیا بە منداڵە باشەكان دەدات. بابا نوئێل و دایە نوئێل لە كارگەكەیان لە بەستەڵەكی باكور، لە گەڵ قەزەمەكان بەهاوبەشی دیاری بەرهەم دێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com