نوچە-ناس نیوز
داتا فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، باس لە تۆمارکردنی رێژەی پێوانەیی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن..
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٨ی جولای، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەنجامی پشکنینەکان دەریدەخات تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا دوو هەزار و ٧٤١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، کە بە پێی ئاماری ڕۆژانە، بە ژمارەیەکی پێوانەیی هەژمار دەکرێت.
ڕاپۆرتەکەی تەندروستی عێراق، مردنی ٩٤ توشىوون بە هۆی کۆرۆنا پشتڕاست دەکاتەوە و بە هەژمار کردنی ئەم ژمارەیە، کۆی حاڵەتەکانی مردن بە هۆی کۆرۆنا گەیشتۆتە دوو هەزار و ٧٩٩ کەس.
عێراق لە ئاستی جیهانیدا، ڕووی ڕێژەی تووشبوان پلەی ٢٧ و لە ڕووی رێژەی مردن بە هۆی کۆرۆنا پلەی ٢٦ی هەیە و لە وڵاتانی عەرەبیدا پلەی دووەمی هەیە.