نوێترین زانیاری لەسەر دەرمانی کۆرۆنا

0

شلێرسەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی تەندروستی وژینگە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكی دا لە سایتی المعلومە ڕایگەیاندوە: كە چارەسەری ڕوسی (ئافیفافیر) بێ‌ گەڕانەوە بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نابێت بەكاربهێنرێت.

 غایب العمیری دەڵێت: كڕینی چارەسەری ڕوسی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەبێ لەلایەن  ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەفەرمی پشتگیری بكرێت، تا هیچ مەترسییەكی نەبێت لە داهاتوو .

پێشتریش وەزیری تەندروستی، حەسەن تەمیمی گوتی:  چارەسەری ڕوسی(ئفیفایر)  دژی چارەسەری كۆڤید-19، بەردەست دەبێت لە  عێراق  لەكۆتاییی ئەم هەفتەیەدا.

 لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە چارەسەری (ئافیفایر) محمد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی  تەندروستی هەرێمی كوردستان، بەنوچەی ڕاگەیاند: ئەو دەرمانە دژە ڤایرۆسە لە وڵاتی یابان دروستكراوە و ڕوسیا توێژینەوەی لەسەر كردووە بۆنەخۆشانی كۆرۆنا بەكاری هێناوە، ئەنجامی باشی هەبووە. هەندێك وڵات دەیانەوێ بەكاری بێنن عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە.

گوتیشی وەزارەتی تەندروستی عێراق، پێشنیاری كردووە گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە بكات و بیهێنیێت بۆ عێراق.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد، كە هەرێم لەپروتۆكۆڵی چارەسەرلەهەماهەنگیدان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و ئەگەر لەلایەن لیژنەی تەندروستی وزانستی  و ڕاوێژكاران پەسەند بكرێت، لەوانەیە وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش بەكاری بهێنێت.

محمد قادر هەروەها دەڵێت: ئەو دەرمانانە چارەسەری كۆتایی نین تەنها بۆ كەمكردنەوەی ماوەی نەخۆشییەكەو خێرا چاکبونەوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com