کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە داواکارییەکەدا
کۆسرەت رەسوڵ دەڵێت “ناکرێت مووچەی ئەو کەسانە ببڕن کە فەرمانبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی رێکخراوەکانی سلێمانی بوون، چونکە زۆربەیان کادیری دڵسۆز و چالاکی لایەنەکانی کوردستانن بۆیە داواکارم لە بەڕێزتان بڕیارەکە رابگرن و پێداچوونەوەیەکی پێدا بکەن”.
کۆسرەت رەسوڵ لەنامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ بڕینی مووچەی ٤٠٠٠ فەرمانبەر، لە نامەکەیدا دەڵێت “تکایە بڕینی مووچەی ئەم فەرمانبارانە رابگرن، چونکە لە لایەنەکانی دیکەش پێشتر بەم شێوەیە خەڵك دامەزراوە، بەڵام ئێستا بەردەوامن لە کارکردنیان بۆیە داواکارین کاری ئەمانیش ڕایی بکرێت