دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی خنكانی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان له‌كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی بودروم ئاژانسه جیهانیه‌كان ناسنامه‌كه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌یان ئاشكراكرد ، كه كوردن و خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوان . ده‌یلی مێڵی به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه: ئه‌و منداڵه‌ی كه له‌كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی بودرومی توركیا به‌خنكاوی له‌گه‌ڵ براكه‌یدا دۆزرایه‌وه‌و دڵی جیهانیان ته‌نگكرد ، كوردن و دانیشتووی كوردستانی رۆژئاوان . رونیشكردوه‌ته‌وه : منداڵه‌كه ته‌مه‌نی سێ ساڵانه و ناوی ئایلانه‌و له‌گه‌ڵ براكه‌ی غالبی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان ته‌رمه‌كه‌یان به‌خنكاوی دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌یلی مێڵ بڵاویشكرده‌وه: ئایلان و غالب له‌گه‌ڵ شه‌ش ئه‌ندامی تری خێزانه‌كه‌یان ویستوویانه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچبكه‌ن، به‌ڵام كه‌شتیه‌كه‌یان تووشی رووداوبووه و له‌ئێستا كه‌سوكاره‌كانیان له‌نه‌خۆشخانه‌ن و هه‌واڵه‌كه‌شیان پێگه‌یه‌نراوه . ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه: پێشتر كه‌شتیوانه‌كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی له‌دیارنه‌مانی ئه‌و دوو منداڵه ئاگادار كردوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس ته‌رمی ئایلان و غالبی له‌ناوچه‌ی بودرووم دۆزیوه‌ته‌وه .


