بە وێنەوە: ئایا مەلا شوان نیازی گرتنی هەولێر و کەرکووکی هەبوو یان دۆڵمە خواردن ؟؟

0

10451052_790997677655144_3937045520078205189_n-650x320بە وێنەوە: ئایا مەلا شوان نیازی گرتنی هەولێر و کەرکووکی هەبوو یان دۆڵمە خواردن ؟؟

نوچە.نێت:هەولێر

مەلا شوان ئەو مەلا کوردەی نێو چەکدارەکانی داعش ئێستا سەرەرای ئەوەی بووەتە مانشێتی هەواڵی دەزگا ڕاگەیاندنە کوردییەکان و هەر ئەمڕۆش لە لایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بڕیاری فەسڵی بۆ دەرچوو،لەگەڵ ئەوەشدا داعش وەك کارتێکی فشار بەکاری دەهێنن.

داعش لە چەند ئەکاونتێکی تویتەرەوە وێنەی مەلا شوانی بڵاو کردووەتەوە ئەو مەلایە دەڵێت نەکوژراوم دۆڵمە دەخۆم..ئەمە لە کاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەواڵی کوشتنی مەلا شوانیان ڕاگەیاندبوو.

مەلا “شوان” ئەو مەلایە بوو لە ناحییەی دارەتووی سەر بە شاری هەولێر وتارخوێنی یەکیك لە مزگەوتەکانی ئەو شارەدێیە بوو،بە هۆی وتاری توندرەوییەوە ناوبانگی لەو شارەدێیە دەرکردبوو،دواتر لەگەڵ نزیك بوونەوەی داعش لە باشووری کوردستان پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی داعش و لە هێرشی داعش بۆ سەر شاری کەرکووك لەشەوی 30/1/2015 بەشداربوو،هەر لەو شەوەدا هەڕەشەی گرتنی شاری کەرکووك و هەولێری دەکرد.100895Image1

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com