ژنه‌كه‌ی ئه‌بو به‌كری به‌غدادی دووگیانه
به‌ره‌ی نوسره زانیاری دیكه له‌باره‌ی ژنه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی بڵاو ده‌كاته‌وه:
ئه‌وه‌ی گێراوه ژنی سه‌ركرده‌ی نوسره‌یه
نوچه، نێت
كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ژنێكی بڵاوكرده‌وه كه گوایه هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیه كه خۆی به خه‌لیفه‌ی داعش ده‌ناسێنێ، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه زانیاری دیكه‌ی دژ به‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌واڵگری عێراق و لوبنان بڵاوكرایه‌وه. لایه‌نی لوبنانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ژنه‌ی له لوبنان ده‌ستگیركراوه هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیه، كه‌چی لایه‌نی عێراقی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه سه‌جا دلێمی هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی بێت، هه‌ر لایه‌نی عێراقی نكۆڵی له‌وه ناكات كه ئه‌و ژنه په‌یوه‌ندی به‌تیرۆرستانه‌وه هه‌یه.
رۆژ له‌دوای رۆز زانیاری نوێتر له‌باره‌ی ئه‌و ژنانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، كاتێك ده‌گوترێت ئه‌و ژنانه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه جگه له سه‌جا دلێمی راپۆرته‌كانی راگه‌یاندنی لوبنانی باس له‌گیرانی ژنێكی دیكه ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش ناوی ئالا عگێلی یان عه‌لیا عگێلییه و هاوسه‌ری ئه‌بو ئه‌نسی شیشانییه. كه یه‌كێكه له ئه‌میره‌كانی به‌ره‌ی نوسره. رۆژنامه‌ی سه‌یر به‌رده‌وام راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و دوو ژنه بڵاو ده‌كاته‌وه.
له نوێترین راپۆرته رۆژنامه‌ی سه‌فیر باس له‌وه ده‌كات، كاتێك له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ویستویانه پشكنین بۆ ئه‌وژنانه بكرێت هه‌ردووكیان وایان ده‌رخستووه، كه دووگیان به‌ڵام له‌راستیدا له‌كاتی پشكنین وا ده‌رنه‌كه‌وتووه، ته‌نها سه‌جا دلێمی دووگیان، راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه نازانرێت ئه‌م كۆرپه‌یه‌ی سكی دلێمی له ئه‌بوبه‌كری به‌غدادییه یان نا! هه‌ر له‌راپۆرته‌كه باسكراوه سه‌جا ئاماده‌نه‌بووه ناسنامه‌ی باوكی كۆرپه‌كه‌ی ئاشكرا بكات و پێداگریشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه له ئازاری 2014 تا ئێستا خاكی لوبنانی جێنه‌هێشتووه، گوایه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ین كه هه‌ر له‌سه‌ر خاكی لوبنان دووگیان بووه. هه‌ر سه‌جا كچێكی له‌گه‌ڵ دایه به‌ناوی هاجر كه كچێكی بچووكه، هه‌واڵگری لوبنانی ویستویانه ئه‌و كچه بدوێنن به‌ڵام ئه‌وكچه هیچ وشه‌یه‌كی نه‌دركاندووه، بۆیه له‌وه ده‌چێت ئه‌وكچه راهێنانێكی له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستیه‌كان پێكرابێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه‌شكردووه، هێشتا زانیارییه‌كانی ناو مۆبایلی سه‌جا دڵێمی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، تا له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش بچن، ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ستگیركردنی سه‌جا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی هه‌یه‌تی، دووه‌م په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستیه‌كانی ناو لوبنان هه‌یه، سێیه‌میش كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی لابووه.
هه‌ر رۆژنامه‌ی سه‌فیر راپۆرتێكی له‌باره‌ی عه‌لیا عگێلی بڵاوكردۆته‌وه، كه هاوسه‌ری ئه‌بوئه‌نسی چه‌ركه‌سیه، كه خۆی به ئه‌بو عه‌لی شیشانی ده‌ناسێنێ و سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسره‌یه. عه‌لیا عگێلی له‌لایه‌ن هه‌واڵگری لوبنانیه‌وه‌ل له‌حیلان له لوبنان له‌كۆمه‌ڵگای ئاواره‌كان ده‌ستگیركراوه،ئه‌و به‌ره‌گه‌ز سورییه و كاتێك ده‌ستگیركراوه له‌گه‌ڵ باوك و براكه‌ی له‌ماڵێكدا ژیاوه، دراوسێكانی قسه‌یان بۆ رۆژناه‌ی سه‌فیر كردووه، سه‌رسامی خۆیان بۆ ئه‌وه نیشان داوه كه ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی دراوسێیان هاوسه‌ری سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسڕه بێت، ئه‌و دراوسێیانه باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و ژنه زۆر ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه، هیچ گومانێكی له‌سه‌ر نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه بووه كه زۆر خوی به‌مۆبایله‌وه كردووه، هه‌رده‌م به‌كاری هێناوه. عه‌لیا دوو منداڵی له‌گه‌ڵ دایه، منداڵه‌كانی سه‌جا و عه‌لیا له ناوه‌ندێكی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیین به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌فیر ئه‌و دوو ژنه چاویان به‌منداڵه‌كانیان ده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی سه‌جا به ئه‌بوبه‌كری به‌غدادییه‌وه هێشتا روو نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گرتنی عه‌لیا گومانی تێدا نه‌ما كاتێك سه‌ركرده‌ی نوسرا ڤیدیۆیه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ژنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌ڕه‌شه له حزبوڵڵا‌و سوپای لوبنانی ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی ئازاد بكه‌ن. ئه‌بوعه‌لی شیشانی له ڤیدۆیۆیه‌كه ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ی گێراوه هاوسه‌ره‌كه‌ی منه و دوو منداڵی له‌گه‌ڵ دایه” داوا له ئه‌هلی سوننه‌ی لوبنانیش ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌ڤدیدۆیه‌كه جێگای سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه ئه‌بوعه‌لی شیشانی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ژنه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ” ئه‌م هه‌واڵه درۆیه، ئه‌وه‌ی گێراوه ژنی منه”. دوا جاریش ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی من ئازاد نه‌كرێت ئه‌وانه‌ی ژنه‌كه‌ی منیان بردووه، ژن و منداڵه‌كانی خۆیان لێره‌وه ده‌بینن”.