کەریم چۆلی: بێموایه ئێوه ئێستایش له سه‌رده‌می ئیمبراتۆریه‌تی روسیا ده‌ژین
شەماڵ عەلی: کوردایەتی لای من یەکێک لە کۆنەپەرستترین جوڵانەوە نەتەوییەکانە
کەریم چۆلی: ئه‌رێ به‌راستی بێتان وایه ئێستا سه‌رده‌می ده‌سه‌ت هه‌ڵگرتنه‌وه‌یه له فكری نه‌ته‌وه و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و هه‌لهه‌ڵه لێدانه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمبراتۆرییه‌تی فارسی و خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی و ئۆسمانلی به ناوی كۆمۆنیزمه‌وه؟؟
شەماڵ عەلی: ئەوەی وەکو بیری کوردایەتی خۆی دەناسێنێت لە توخمە بنەڕەتیەکانی خۆیدا بیری عروبەی بەعسیە لە ئاوێنەیەکی قۆقز و ژەنگگرتوودا دەرکەوتۆتەوە
نوچەنێت. لە پرۆفیلی تایبەتی شەماڵ عەلی یەوە
دوای ئەوە شەماڵ عەلی وەک یەکێک لە سەرکردە گەنجاکەنی حزبی کۆمۆنیست لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، لەوەڵامی ئەوەی کە گوایە ئاسۆس هەردی وتویەتی، پارتی حزبێکی مارکسییە، نوسی بووی”ئاخر بڵێ ئاسۆس هەردی، هەی ویژدانت سەگ بیخوات! پارتی کەی مارکسی- لینینی بووە، ئێوە مانان کە چاوتان بە مارکس هەڵنایەت کەیفی خۆتانە، بەڵام ئەم درۆ شاخدارانە چییە دەیکەن؟ ئەگەر یەک زەڕە ویژدانت هەبووایە ئەو ڕاستیەت نەدەشاردەوە کە پارتی، و یەکیتیش لەگەڵیا، هێندەی پاسۆکن هیچی تر نین. بەڵام تۆ چۆن ئەم ڕاستیانە دەدرکێنیت کە خۆشت هەر هێشتا پاسۆکیت”.
دواتریش لە کۆمێنتێکیشدا هەر لەسەر ئەو سەرەنجەی لەسەر ئاسۆس هەردی، شەماڵ عەلی هێرش کردبووە سەر بڕوای کوردایەتی و نەتەوەیی و پێی وابوو ئەو دوولایەنە بەرهەمهێنەری مافیا‌و میلیشیان و وتبوی”پارتی و یەکێتی بۆیە میلیشیان و مافیان چونکە پەروەردەی قوتابخانەی کوردایەتین، چونکە ناسیۆنالیستن و هەر وەک حسنی موبارەک و بەشار ئەلئەسەد و زەینەلعابدین و هەموو جانەورەکانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیین”.
نوچەنێت لە پرۆفیلی تایبەتی ئەو سەرکردە گەنجەی حزبی کۆمۆنیستەوە ئەو سەرەنجانەی وەک هەواڵێک وەرگرتوو بڵاوی کردتووە، لەلایەن چەندین کەسەوە وەڵامی سەرنجەکانی بەتایبەت لەسەر پرسی نەتەوەیی درایەوە.
رۆژنامەوان کەریم چۆلی، لە سەر پۆرفیلی تایبەتی شەماڵ عەلی و بە کۆمێنتێک وەڵام دەداتەوە ئەویش وەڵام کەریم چۆلی نوچەنێت حیواری نیوان ئەو دوو بەڕێزە لە پرۆفیلی تایبەتی شەماڵ عەلی یەوە وەک خۆی دەگوازێتەوە.
کەریم چۆلی بۆ شەماڵ عەلی:
بێموایه ئێوه ئێستایش له سه‌رده‌می ئیمبراتۆریه‌تی رۆسیا ده‌ژین و تازه به تازه (لینین) ده‌ستی به شۆرشكردووه!! به‌رێزم ئێوه چوون بیر ده‌كه‌نه‌وه؟!
من به‌رگری له هیج لایه‌نێكی سیاسی دریاریكراو ناكه‌م، به‌ڵام به‌راستی بێ ویژدانییه، ئێوه رابردووی میلله‌تی كورد و كه‌له‌رۆشنبیرانی كورد زه‌ربی سفر ده‌كه‌ن، ئاخر ئه‌وه بێویژدانییه كه ئێوه‌ی به‌رێز هه‌موو رابردووی بزۆتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و بزۆتنه‌وه‌ی رۆشنبیری كوردی، كه بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردی دره‌ختێكی گه‌وره‌ی باغی رۆشنبیری كوردین و ئاسۆس هه‌ردیش جڵه‌زێرینه‌كه‌یه‌تی، زه‌ربی سفر ده‌كه‌ن، به‌رێزم له‌وانه‌یه هه‌موومان ئێستا گله‌یمان له هه‌ندێك ئه‌دائی بارتی و یه‌كیتی هه‌بیت، به‌ڵام به‌راستی ئینكاری ئه‌وه ناكرێ له زۆربه‌ی قوناغه‌كانی خه‌باتی چە‌كداریدا پارتی و یه‌كێتی و به تایبه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵگری فكری ماركسی ـ لینینی بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له ئینشقاقه‌كانیش له سه‌ر توندی و خاوی هه‌ڵكرانی فیكره‌ی ماركسی ـ لینینی بووه، وه‌كو جابوونه‌وه‌ی ئالای شۆرش … ساڵی 1987 بۆ كاتێك من و براده‌رێكی ئاڵای شۆرش موناقه‌شمان له‌سه‌ر ماركسیزم ده‌كرد، ئه‌و به‌رێزه ته‌نانه‌ت بێی وابووه كه له لینینه‌وه تا ده‌كاته كۆرباجۆف ماركسیزمیان جیبه‌جی نه‌كردووه، ئێستاش كه ئه‌م قسه‌یه‌ی جه‌نابتم خوینده‌وه موناقه‌شه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م به بیر هاته‌وه، زانم ئێوه چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌رێ به‌راستی بێتان وایه ئێستا سه‌رده‌می ده‌سه‌ت هه‌ڵگرتنه‌وه‌یه له فكری نه‌ته‌وه و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و هه‌لهه‌ڵه لێدانه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمبراتۆرییه‌تی فارسی و خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی و ئۆسمانلی به ناوی كۆمۆنیزمه‌وه؟؟ به‌رێزم پێموایه بێش ئه‌وه‌ی ئێمه بیرله هه‌ر شتێك بكه‌ینه‌وه با بیر له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی بۆ كورد بكه‌ینه‌وه.
شەماڵ عەلی بۆ کەریم چۆلی:
کاک کەریم کەمێک بە هێمنی و لەسەرخۆ تێکستەکەی من بخوێنەرەوە دواتر ئەوەی خۆشت، سەرەتا کێ هێرشی کردۆتە سەر بنەماڵەی ئەحمەد هەردی و بۆچی دەبێت ڕەخنە لە ئاسۆس ڕاستەخۆ ببێتە شەڕی بنەماڵە و زەربی سفر کردن؟، ئەو عەقلیەتەی تۆ ئەم حوکمەی پێ دەدەیت ئەگەر زادەی بیرێکی عەشیرەتگەریی نییە، چی ترە؟ پاشان کوردایەتی چ پەیوەندی بە ڕابردووی میللەتی کوردەوە هەیە؟ کوردایەتی جووڵانەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسیە و لای من یەکێک لە کۆنەپەرستترین جوڵانەوە نەتەوییەکانە. کوردایەتی قوتابخانەی بیرکردنەوە نییە و ئەوەی ناوی فکر و مەعریفەیە لە کوردایەتیدا بەرهەم نەهاتووە. ئەوەی وەکو بیری کوردایەتی خۆی دەناسێنێت لە توخمە بنەڕەتیەکانی خۆیدا بیری عروبەی بەعسیە لە ئاوێنەیەکی قۆقز و ژەنگگرتوودا دەرکەوتۆتەوە. ئەوەی پێی دەوترێت مارکسیزم-لینینیزم دەورانێک بیرێکی زاڵ بووە و هەموو جووڵانەوەیەک هەوڵی داوە وەک بەرگێک لەبەری بکات. بەڵام چ وەک مێژوو و چ وەک بیری سیاسی، حزبەکانی کوردایەتی کە ئێستا جگە لە مافیا هیچی تر نین، درێژکراوەی بیری کاژیکن کە دواتر خۆی وەک پاسۆک ناساندووە. پاشان کێ ڕەخنەی لە هەوڵ و تەقەلا بۆ دروستکردنی دەوڵەت لە کوردستان گرتووە. کوردایەتی کەی و لە چ بڕگەیەکی مێژوویی‌دا جووڵانەوەی دروستکردنی دەوڵەت بووە لە کوردستان. کام حزبەیە و کام ڕێبازە سیاسیەیە کە ئەمڕۆکە لە کوردستان بانگەشەی پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی دەکات؟، جەلال تاڵەبانی چەند ساڵێک لەمەوبەر وتی دروستکرنی دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە. لێی کەوتنە تەقە و هەندێک نەتەوەیی ئەوەی وتیان نەیانوتوە. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوە بوو کە قسەکەی تاڵەبانی لە بناغەوە نادروست بوو، پێکهێنانی دەوڵەت خەونی شاعیرانی کوردیش نییە تاکو دەگات بە سیاسیەکانیان. ئەگەر دەڵێی وا نییە، فەرموو لەناو شیعر‌و ڕۆمانی نوێی کوردی، لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا تاقانە شیعرێک و چیرۆکێکی کوردیم نیشان بدە کە ئەم خەونەی تیا بەرجەستە کرابێت و جێگایەکی لە ئەدەبی کوردی‌دا گرتبێت. کوردایەتی جووڵانەوەی سەرفرازکردنی خەڵکی کوردستان و کوردزمانان نییە، بەڵکو جووڵانەوەی ڕووتاندنەوەی خەڵکی ڕەشوڕووتی کوردستانە بە ناوی نەتەوەو قازانجی هاوبەشی نەتەوەییەوە.
کەریم چۆلی بۆ شەماڵ عەلی:
هههههههههههههههه.. تكایه ئه‌كه‌ر له قسه‌كانم عاجز بویت ببوره و هه‌روه‌ها ببوره كه سه‌ره‌تا به بیكه‌نینه‌وه ده‌ستم بیكرد. جونكه مه‌به‌ستم له‌و كۆمێنته عاجز كردنی به‌رێزتان نه‌بووه، بیموایه ئه‌م كۆشه كورته شوینی ئه‌وه‌ی تیا نابیته‌وه ئێمه رابردووی شۆرشه‌كانی …كورد شرۆفه بكه‌ینه‌وه كه ئایا شۆرشی رزكاریخوازی بوون؟ یان نا؟ هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیانداوه یان نا؟ بێگومان جه‌نابیشتان ده‌زانن كه به‌ده‌یان به‌ڵگه و دیكومینت هه‌یه، بۆ تێگه‌یشتن له شۆرشه‌كانی كورد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بریار بێت كه‌سێك له ئێمه جگه‌له بیركردنه‌وه‌ی خۆی هه‌مووشتێك زه‌ربی سفر بكات، ئه‌وه شتێكی تره من رێزم هه‌یه بۆ بۆجوون و بیركردنه‌وه‌كانت، به‌ڵام وابزانم ئه‌بێ جه‌نابیشت ئه‌و حه‌قه به كه‌سێكی وه‌كو من بده‌یت كه جه‌ندین ساڵ پێشمه‌رگه‌ی بارتی گه‌ل بووم و بروامان به ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌بووه و كه‌سیش له‌م كوردستانه بێش ئێمه داوای مافی جاره‌نووسی نه‌كردووه، بۆ جاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بارتی گه‌لیش بوخۆیان به‌ڵگه‌ن.. سه‌باره‌ت به فكره‌ی ماكسیزم ــلینینیزم ئه‌و سه‌رده‌مه ئێمه خۆمان به‌هه‌ڵكری ئه‌و فكره‌یه ده‌زانی و بێمانوابوو له كارل ماكسیش ماركسی ترین، به‌ڵام با بریار ناده‌م كه ئێمه جێبه‌جێكاری ئه‌و ئایدیۆلۆژییه بو‌وین، سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه هه‌ردیش ببوره نه‌موتووه، جه‌نابتان هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی هه‌ردیتان تۆمه‌تبار كردووه و كه وتوومه بنه‌ماڵه مه‌به‌ست له مه‌سه‌له عه‌شائیرییه‌كه نه‌بووه، ئه‌و خانه‌واده‌یه به‌گشتی خه‌ڵكانی رۆشنبیر و خوینده‌وارن و جێ ده‌ستیان دیاره و بیویستیان به من نییه به‌رگریان لێ بكه‌م، مه‌به‌ستم له‌و ناوی بنه‌ماڵه ته‌نها ئه‌وه‌بووه كه كاك ئاسۆس هه‌ردیش یه‌كێكه له رۆشنبیرانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و بێشموایه ئێمه ناتوانین ئینكاری ڕۆڵی ئه‌و به‌رێزە بكه‌ین له كایه‌یی رۆشنبیری.. سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی كه به‌رێز مام جه‌لال بروای به ده‌وڵه‌تی كوردی نییه، بێموایه ئه‌وه نا حه‌قییه ئێمه به موتله‌قی بریار بده‌ین، مام جه‌لالیش وه‌كو تاكێكی ئه‌م كوردستانه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیروبۆجوونی خۆی ده‌رببرێ و ئێستا بیموایه خویندنه‌وه‌ی به‌رێز مام جه‌لال بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی زۆر دروسته و ئێستا كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ماوییه‌تی.
شەماڵ عەلی بۆ کەریم چۆلی:
کاک کەریم ئازیزم، باسی عاجز بوون و شتی وا نیە، من وێڕای ئەوەی خۆشحاڵم بەوەی لەسەر فەیسبووک بو‌وین بە هاوڕێ، بەڵام من و تۆ بەر لە ئێستا یەکترمان نەناسیوە تا لەیەک عاجز بین، من چاوەڕوانیم ئەوەیە کە ئاستی مشت و مڕی سیاسی لەم موجامەلات و دڵڕاگرتنانە بەرز تر بێت. دەست ئاوەڵا بە و هەرچیت هەیە بیڵێ و خەمی عاجز بوونی کەست نەبێت. منیش لەگەڵ تۆ هاوڕام کە ئێرە جێگای شرۆڤەکردنی شۆڕشەکانی کورد نییە، بەڵام من لەسەر مەسەلەیەکی دیاریکراو قسەم کردووە ئەویش ئەوەیە کە کوردایەتی لەوەتەی هەیە جووڵانەوەی پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی نەبووە و تازە ئیتر لەم سەردەموشدا بەوە نابێت. لەبەرئەوە لە تۆ و هەر نەتەوەییەک خوازیارم کە فەشەل و هیچ لەبارنەبوویی جووڵانەوەکەتان مەخەنە ئەستۆی ئێمە، ئەوە کۆمۆنیستەکان نین کە دەستی ئێوە مانانیان گرتووە کە “ئیمپراتۆریەکانی فارس و عەرەب و تورک” هەلا هەلا بکەن، باوەڕ بکە هیچ کۆمۆنیستێکی کرێکاریی نا‌بینیت، بایی تورێکی قوڕاوی نرخ بۆ سنووری ئەو دەوڵەتانە دابنێت. بەڵام ئازیزەکەی من، جووڵانەوەکەی خۆتان کە ناوی کوردایەتیە، هێندەی لەبەر ئەو دەوڵەتە زۆردارانەدا چەماوەتەوە و دەست و لاملییانی ماچ کردووە، کە خەریک بوون ئابڕوش بە خەڵکی کوردستانەوە لەبەرچاوی دنیا نەهێڵن. ئاخر کۆمۆنیستی کرێکاریی بوو دەبابەکانی ٣١ی ئابی هێنایە سەر هەولێر؟ کۆمۆنیستی کرێکاریی بوو پاسداری هێنایە سەر کۆیە بۆسەر حزبی دیموکرات؟ کۆمۆنیستی کرێکاریی بوو شەڕی پەکەکەی کرد؟ کۆمۆنیستی کرێکاریی بوو لەپاش ئاوارەیی ملیۆنی لاملی سەدامی ماچ کرد؟ کوردایەتی جووڵانەوەیەکە کە ئەگەر بەرانبەر دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانیش وەستا بێت و پێش خەڵک کەوتبێت، زۆربەی جار تفەنگەکەی بە پێچەوانەوە گرتووە و تەقەی لە خەڵکی کوردستان کردووە. بۆ ئاگاداری و زانیاریشت ئەوەی لە پارتی گەلدا پێی وتوویت ئێوە یەکەم کەس بوون دروشمی مافی دیاریکردنی چارەنووستان بۆ کوردستان بەرزکردۆتەوە، بە دڵنیاییەوە درۆیەکی گەورەی لای بەڕێزتان فەرمووە. یەکەمین کەس کە ئەو دروشمەی لە عیراقدا بەرز کردۆتەوە، فەهدی حزبی شیوعی بووە، کە لە یەکەمین بەرنامەی حزبەکەیدا نووسیویەتی مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ گەلی کورد تاکو ڕادەی جیابوونەوە. سەبارەت بە جەلال تاڵەبانی و پرسی دەوڵەتی کوردستان تۆ ئازادی چۆن بیر دەکەیتەوە، بەڵام وەڵامی ڕەخنەکان لەو قسەیەی کە کردوویەتی بە من مەدەرەوە بە نەتەوەییەکانی هاو ڕێبازت بدەرەوە، کە ڕیاکارانە ڕەخنەیان لێ گرتووە، دەڵێم ڕیاکارانە چونکە جەلال تاڵەبانی ئەوەشی ڕاست نەوتووە کە دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە. من ئەمە دەڵێم و ئەگەر وەڵامت پێیە بەم قسەیەی بدەرەوە: من دەڵێم دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانیش نییە، و لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا شاعیرێک، چیرۆک نووسێک، ڕۆمان نووسێکی ناوداری کورد نا‌بینیت دێڕیکی بۆ ئەو ئامانجە نووسیبێت. ئەگەر وا نییە بڵێ وا نییە، دەنا لای من بەرگری لە جەلال تاڵەبانی مەکە، چونکە لای خەڵکی تر ڕەزای شیرینت دەشێوێت. من دووبارەی دەکەمەوە کوردایەتی جووڵانەوەی ڕزگارکردنی کورد نییە و نەبووە، جووڵانەوەی کۆیلەکردنی کورد و دابەشکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان بۆ زۆربەیەکی هەژار و نەدار و کەمایەتیەکی سەرمایەدار و جەردەیە. ئەمە ڕاستیەکە شێتەکانی سلێمانی و هەولێریش دەیزانن، جا با ئێوە هەر پێی لێ نەنین.
لەگەڵ هەر وەڵام دانەوەیەکی ئەو دوو بەڕێزە بۆیەک نوێ دەکرێتەوە….
بۆ بابەتەکانی پەیوەندار بەم باسە کلیک بکە…..
