نوچه- سۆمه‌رییه نیوز
له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقدا رۆژی هه‌ینی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڕا جگه له كوردستان، ئه‌م رووداوه‌ش پرسیاری لای هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه دروست كرد.
رۆژی هه‌ینی له‌پڕ فه‌یسبوك له هه‌موو عێراق وه‌ستا، كه بڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه له عێراق، هه‌زاران كه‌س به‌شدارن تێیدا و رۆژانه باس له كاروباره سیاسی وئابووری و ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌م تۆڕه رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له هێرش كردنه سه‌ر داعش و ئه‌وانه‌ی پشتیوانی دارایی ده‌كه‌ن و پڕچه‌كی ده‌كه‌ن، پشتیوانی لێده‌كه‌ن له ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و ئاشكرا كردنی كاره ئابڕو به‌رانه‌كه‌یان.