عيماد عەلی : دەبێت بەرانبەر بەبەغدا یەک دەنگ و یەک رەنگ بین

0

دوور لە مێژوو، زياتر بۆ ئەم  دەيەي كۆتايي بگەرێينەوە و بە وردي تێروانينێكي وردي بۆ بكەين، دەزانين كە ئێمە لە پێگەي بەهێزي سياسي و هەست بە كەمي سەركردايەتي خۆمانەوە عيراق مان  بەم شێوەيە دروستكردەوە. ئەمەش وا ئەكات زياتر دەسەلآتداراني كوردستان بەهانەي بۆ بهێننەوە و شكستي خۆيان بۆ بارودۆخە بابەتيەكە بگەرێننەوە. بەڵام دەتوانرا لە هەلێكي زێريني وەك ئەوكاتەدا و پاش روخاني ديكتاتۆر و ئێمەي  لە كوردستانێكي نيمچە سەربەخۆ  و خاوەن پێگەي جياواز لە عيراقێكي روخاوي لاوازي دوور لە سوپا و داماو بە هەموو چەشنێك، ئەگەر هەنگاو و رەفتارەكانمان دوور لە نەرجسيەتي سەركردايەتي كورد و ئامانجي تاكە كەسي بوايە، ئێستا كوردستان لە حاڵەت و بارودۆخێكي تردا دەبوو.

بۆيە، دەسەلآتي عيراق  ئەمرۆش وا تەماشاي كوردستان دەكات كە لە هەر واقعێكدا بژين هيچيان پێ ناكرێت تادێت ئەو دەسەلآتەي بەغدا بەدەست هەر كەس و لايەنێكي عەرەبيەوە بێت كێشە و بێنەوبەردەي زۆرتر دەبێت و پێداگري لەسەر روانين و رەفتارەكاني خۆي دەكات. ئەمەش وامان لێ دەكات كە بڵێين نەوت و گاز و چونێتي ناردنە دەرەوە و، بە ناوي ياساوە قسە كردن، هيچ نيە جگە لە بەهانە و  وڕگگرتني مندالآنەي حكومەتي عيراقي، چ لە روانگەي رەگەزپەرستيەوە يان ديني يان مەزهەبي يان بەرژەوەندي تەسكي دەسەلآتدارانەوە بێت يان بە فيتي ئەم و ئەوي هێزي دەرەكي . بۆیە وا دەردەكەوێت كە حكومەتي عێراق بێ منەتە و دەيەوێت بڵێت ئێوە بە خۆتان مانەوەتان لەگەڵ عيراقدا هەڵبژاردووە، دەبێت بەم سياسەتەي ئێمە رازيبن، ئەگەر نا هەر شتێكتان پێ دەكرێت دريغي مەكەن.

ديارە ئەگەر نەوت و ناردني نەوت و كێشەكان لەو بوارەوە  وەك بەهانەيەك بەدەستي بەغداوە نەبوايە، هەزار و يەك و هۆكاري تري دەدۆزيەوە وەك ناوچە كێشەلەسەرەكان و هێزي پێشمەرگە و خاڵە گومرگيە سنوريەكان و .. هتد . بۆيە، دەبێت گەلي كوردستان و دەسەلآتي هەرێم، لەوە دڵنيا بێت كە عەقڵيەتێكي وا لە بەغدا نيە كە پشت بە ديموكراسيەتي راستەقينە و مافي پێكهاتەكان ببەستێت و، لەوبارەشەوە پشتگيري دەرەكي هەيە . بەڵام كورد بەم شێوە مامەڵە كردنە لەگەڵ بەغدا و بەو لاوازيە و پەرش و بلآوي و بێ هيزيەوە ناتوانێت فشاريكي قورس بخاتە سەري و ملكەچي بكات بۆ  دانپيدانان و جێبەجێ كردني داوا رەواكاني . هاوكێشەكان وا فەرز دەكەن كە بە يەكگرتوويي و هاوكاري و يەك دەنگي و رەنگي لەگەڵ بەغدادا مامەڵە بكرێت نەك لاوازي واقعي ناوخۆي كوردستان لە مامەڵە كردن لەگەڵ بەغدا رەنگبداتەوە . ئەو يەكريزيە پێويستەي ناوخۆي خۆمان و لايەنەكانمان  لە گفتۆگۆكانمان لە بەغدا بە شێوەيەكي تۆكمە رەنگي نەداوەتەوە و، بەغداش ئيستغلالي ئەو كەلێنانە دەكات، ئەگينا هەموو لايەنەكان بە يەك دەنگي زولآڵ  و بەهێزي يەكگرتووي سەرجەم لايەنەكان مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكەن و لە پێناو بەرژەوەندي حزبي و شەخسي ئەو هێڵە لاواز نەكەن، گفتۆگۆكان دەرئەنجامێكي باشتري لێدەكەوێتەوە، بەلآم دابەشبوني لايەنە كوردستانيەكان بەسەر تەوەرە ناوچەييەكەدا واي كردووە ناوماڵي كورد درزي تێ بكەوێت و هەنگاوەكان بە جواني نەنرێن .

ديارە، ئەمرۆ پاش دەركەوتني نيەتي بەغدا بۆ هەموو لايەك كە ئەم بەهانانە دينێتەوە، دەركەوتن راست نين ، پاش جێبەجێكردني برگەكاني ريككەوتنامەكەي نێوان بەغدا و هەولێر لە لايەن دەسەلآتي كوردستانەوە وەك لەوێدا هاتووە و بەغدا بەردەوامە لە بەهانە هێنانەوە بۆ جێبەجێ نەكردني، زۆر شت بۆ لايەنەكان دەركەوت، لەوانەش نەبوني راستگۆيي و دەستدەستيكردني بەغداي بۆ دورو نزيك دەرخست .

ئەوەي پێويستە ئەم جارە بكرێت كە دوا هەل بێت، بە يەك رەنگ و يەك دەنگي زوڵاڵي سەرجەم لايەنەكان قسە لەگەڵ بەغدا بكرێت و هەموو ئەگەرەكان بخرێتە بەردەستي و فشارێكي كوردانەي بخرێتە سە، كە هيچ بوارێك بۆ مانۆر و بەهانە هێنانەوەي نەهێڵێتەوە . ئەوسا كورد رەفتار و مامەڵەي بەغدا هەڵسەنگێنێت و لەسەرجەم لايەنەكانيەوە بيخاتە بەردەم خەڵكي كوردستان و دۆست و ولآتاني جيهان و هەنگاوي داهاتوي پێويست بهاوێژێت، پاش خوێندنەوەيەكي زانستيانەي سەرجەم ئەگەرەكان، خەڵك و گەلي كوردستاني لێ ئاگادار بكرێتەوە و وردەكاريەكاني روون بكرێتەوە، بۆ بەدەستهێناني پشتيواني خەڵك و راستگۆيي دەسەلآت و ولآتاني نزيك لە كوردستان .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com