كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كه هه‌رجاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون، كێشه‌ی ئه‌مڕۆ نین، به‌ڵكو ئه‌و كێشانه ره‌گی قووڵی مێژوویان هه‌یه‌و بۆ ئه‌و كاته ئه‌گه‌ڕێنه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كاندا كوردستانی باشور به‌بێ ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی‌و به‌زۆر به‌عیراقی عه‌ره‌بییه‌وه لكێنرا، ئیدی ئه‌و به‌زۆر لكاندنه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كوردستان له‌ناو زیندانی عیراقدا هه‌ر سه‌رده‌مه‌و به‌شێوه‌یه‌ك بچه‌وسێنرێته‌وه تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی فاشی به‌عسه‌وه جینۆساید بكرێ‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر نه‌خشه بدرێ.
له‌دوای روخاندنی رژێمی به‌عس‌و دامه‌زراندنی عیراقی نوێ، كێشه‌كانی كورد له‌عیراقدا به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌بوون‌و ئه‌و كێشانه هه‌ر جاره‌ی به‌به‌رگ‌و ره‌نگێكی نوێوه ده‌رده‌كه‌ون، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی به‌غدا بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت، له‌دوای ئه‌وه‌و سه‌رباری رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا‌و ناردنی پشكی دیاریكراوی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه، كه‌چی تائێستا به‌غدا ماف‌و به‌ركه‌وتی دارایی هه‌رێم وه‌ك پێویست نانێرێ.
به‌خوێندنه‌وه‌ی دوێنێ‌و ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه مانه‌وه له‌ناو چوارچێوه‌ی عیراقدا، سوڕانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا‌و كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نابن‌و هه‌رجاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌ربۆیه‌ش، ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌هه‌موو ره‌نگ‌و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنی بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی ئابووری كوردستان بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئیدی موحتاجی ده‌ستی به‌غدا نه‌بێ.
چونكه ئه‌وه زیاتر له 90 ساڵه وابه‌سته‌یی به‌غدا ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی بووه. ده‌رگای به‌غدا ده‌رگایه‌كی كراوه‌و ئاچووغ نه‌بووه. هه‌روه‌ك ئه‌مریكیه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌له‌و ده‌رگایه‌وه ناتوانن هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بگه‌یه‌ننه كورد‌و سوننه، بۆیه له‌كۆنگرێسه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌یان دا كه راسته‌وخۆ هاوكاری سه‌ربازی به‌بێ تێپه‌ربوون به‌پنتی به‌غدادا بگه‌یه‌ننه كورد‌و سوننه.
ئه‌وبڕیاره‌ی ئه‌مریكا بڕیارێكی گرنگه‌و ده‌كرێ له‌كڵاورۆژنه‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه سه‌یری هه‌موو كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا بكرێ.
بۆیه له‌هه‌لومه‌رجێكی وا هه‌ستیارو چاره‌نووسسازدا، ده‌بێ نوێنه‌رانی كوردستان له‌هه‌رێم‌و به‌غدا به‌هه‌موو ده‌نگ‌و ره‌نگه جیاوازه‌كان‌و به میدیا‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه یه‌ك بڕیار‌و یه‌ك هه‌ڵویست بن.
ئه‌و وته‌یه‌ی چه‌رچڵیشمان بیر نه‌چێ، كه له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كاندا وتبوی نابێ كورد بخرێته ژێر ده‌ستی حكومه‌تێكی عه‌ره‌بییه‌وه، چونكه ئه‌و حكومه‌ته ئه‌یچه‌وسێنێته‌وه!.