كاتی ئەوەيە هێندەی گەورەيی كوردستان گەورە بيربكەينەوە
ئەگەرچي سەراني دەستڕۆيشتووي قۆناغە جياوازەكاني عێراق و وڵاتە زلهێزەكاني وەك بەريتانيا، ڕوسيا و چين و هەندێ وڵاتي ئەوروپا، هەر هەموويان بێ لە بەرچاوگرتني مێژوو و ماف و ئينتيما جۆراوجۆرەكان و كەلتووري ڕەنگاوڕەنگەكان، بە ئاڕاستەي غەدرێكي مێژويي لە خەڵكي جياوازي عێراق و بە تايبەت گەلي كوردستان هەنگاويان نا، لێ مێژوو سەلماندي كە ئەم پڕۆژە ناسروشتييە نەك هەر سەركەوتني بۆ نييە، بگرە بەردەوامبوونيشي دەبێتە مايەي مانەوەي عێراق لە نێو ئاشووب و هەڵچوونێكي گەورەدا، كە بينيمان وڵاتەكە بە قۆناغي ململانێيەكي زۆري سياسي و مەزهەبي و شەڕ و كوشتاري درێژخايەندا تێپەڕي، بە تايبەت لە نێوان كورد و ڕژێمەكان لە لايەك و سوننە و شيعەيش لە لايەكي ديكەوە.
تەجرەبەي مێژوو بۆ هەموو لايەكي سەلماند كە شتێك نييە، بە مانا ناسنامەيي و جەوهەرييەكەي، بە ناوي دەوڵەتي عێراق. چونكە ژمارەيەك گەلي تێكەڵي جۆراوجۆري دوور لە ويستي خۆياني لە خۆ گرتووە، كە هەوڵي زۆريش درا لە بۆتەي يەك كۆمەڵگەي سياسي و، بە هەستكردن بە ناسنامەييەكي يەكگرتوو بتوێنرێنەوە..
لە ساڵي ٢٠٠٣ ەوە كورد لە بەغدا ئامادەيي هەيە، بەڵام هيچ يەكێك لە داوا سەرەكييەكاني بەدەست نەهێناوە و هێدي هێدي ئەو خواست و مافە سەرەكييانە ناويان گۆڕا و بوون بە كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
لە ڕاستيدا دۆخي عێراق لە خراپترين حاڵدايە و زۆر لەوەخراپتريش چاوەڕواني دەكات. واتە بارودۆخي سياسي ڕووەو خراپتر و پرۆسەي سياسيش بەرەو هەڵدێر هەنگاو دەنێت، ئەمەش نيشانەي ئەوەيە كە پرۆسەكە لە بنەڕەتدا پرۆسەيەكي نادروست و ناسەقامگيرە، بۆيە هەڵوەشاندنەوەي دەوڵەتەكە بە كردار دەستي پێكردوەو دابەشكردني بۆ چەند هەرێمێك بۆتە يەقين و لە خەياڵي عێراقي يەكگرتوو يەك پارچەيي بە تەواوي ترازاوە.
كورد زۆر ڕێكەوتني لەگەڵ لايەنە عێراقييەكاندا هەيە، دەستپێشخەريەكي زۆريشي كردووە بۆ هێوركردنەوەي ڕەوشي سياسي و ئاسايشي عێراق، بەڵام كورد خۆي بووەتە قوربانيي يەكەم بۆ بەرەنجامەكاني ئەو ڕێكەوتنانە.
لە ڕێككەوتنەكەي بەر لە پێنج ساڵي هەولێردا، كە هەموو لايەنەكاني عێراق مۆريان كرد، تەنها ئەوەياني لێ جێبەجێكرا كە نوري ماليكي بووەوە بەسەرەك وەزير، ئەوەتە حاڵي دواين ڕێككەوتنيش دەبينين كە حكومەتي عبادي چۆن دەستي بە لاملی و فرتوفێڵ و غەدر كردووە لە هەرێمي كوردستان، واتا ڕابردووي عێراق و دواي پرۆسەي ئازاديش، هيچ ئەنجامێكي نەبوو شايستەي دووپاتكردنەوەي نيازپاكي و بەردەواميي كورد بێت لە نێو پرۆسەي سياسي و حكومڕانێتي تاكڕۆيي بەغدادا.
خەڵكي كوردستان لە بەر ڕۆشناييي ئەم ڕاستييە مێژوويييە و تەجرەبەي ڕابردووي نێزيكدا، لەگەڵ خەمێكي بەردەوام و پڕ لە مەترسي و گومان و بێ متمانەيي ڕەفتاري سەراني دەستڕۆيشتووي حكوومەتي شيعەمەزهەبدا دەژين. بێ ئومێد بوون و ناكرێت مێژوو دووبارە بكەنەوە، بەڵكو خواستيان ئەوەيە ماڵي خۆيان لە عێراقدا جيا بكەنەوە و لە مەڕ پرسي سەربەخۆييي هەرێمي كوردستانيش بە دەنگي دلێر و ڕاشكاوانەترلە ئێستادا كوردستان دەروازەي گەورە ي لە ڕوودا كراوەتەوە و هەموو دونيا بە مەزني لە كورد و كوردستان و ئەزموونەكەي و بەرگرييە شەرەفمەندەكەي و كەلتوورە هاوژيانييەكەي و ميللەتە مۆزائيكييەكەي و قوربانيداني پێشمەرگەكاني دەڕوانێ. كوردستان لە چەقي هاوپەيمانييەكي جيهاني و نێونەتەوەييدايە، ئەو هاوپەيمانييەي دەوڵەتانێك زۆريان هەوڵدا و جێگەيان تێدانەبووەوە، بۆيێ ئەركي لايەنە سياسييەكان و ميدياو ڕۆشنبيرانەي كوردستانە، دەرك بەو مەزني و گەورەييەي خۆمان بكەين و لە ئاست ئەو ڕوانگەيەدا بين كە لە دەرەوە تەماشاي گەلەكەماني پێ دەكرێت، ئێمە وەك دەوڵەتێك لەو هاوپەيمانييەداين بۆيە دەبێ لە ناوخۆشماندا وەك دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هاوپەيمانەكانمان بكەين. خەڵكي كوردستانيش بە لايەنگراني هەموو حيزب و لايەنەكانەوە هەر ئەوەمان لێ چاوەڕوان دەكەن و ڕووسوري و سەربەرزي و هەڵسو كەوتي دەوڵەتمەدارانەمان لە ئاست دۆخي هەستياري ئێستاو ئايندەي ئەم هەرێمەمان لێ دەخوازن.
هەر بەكەم تەماشاكردنێكي كوردستان و قۆناغەكە و كەمكردنەوەي هەيبەتي كوردستان لاي هيچ تاكێكي ئەم گەلە نابێ جێي قبووڵ بێت، چونكە بە دڵنياييەوە زيان بە يەكڕيزيي و چارەنوسي ولاَتەكەو دۆسيێي گەلەكەمان دەگەيەنێ، دەبێ دۆست و ناحەز وەك دەوڵەت و ميللەتێكي خاوەن دامەزراو بمانبينن، نەك وەك وەك ميللەتێكي دابەش بوو بەسەر حزب و لاباڵ!ی حزبي و ئەم كەس و ئەو كەسدا. كاتي ئەوەيە واز لە بۆڵە بۆڵي بن ديواران بهێنين و دەوڵەتييانە و مەزنتر بيربكەينەوە . هێندەي گەورەيي كوردستان گەورە و مەزن بين.
ڕووداوەكاني چەند ڕۆژي ڕابردوو، تەنگژەي دارايي هەرێمي كوردستان، كێشەي نێوان (بەغدا- هەولێر)، سەلماندي، كە ميديا چ پشكێكي گەورە و كاريگەري لە پاراستني ئاساييشي نيشتيماني و نەتەوەيي و سەقامگيريي دەروونيي كۆمەڵگەي كوردستاني لەسەر شانە، كە ئەگەر بيەوێت هەلومەرج بشێوێنێ چۆنە و، ئەگەر بيشيەوێت بارودۆخ ئارام بكاتەوە، چ كاريگەرييەكي هەيە.
ڕاگەياندن، ئەركي سەرشاني خۆي بە هەر شێوازێك راپەڕێنێ ئاساييە، بەڵام كاتێك ئەو ميديايە ياري بە سۆزي خەڵك دەكات، دەرئەنجامي نێگەتيڤي لێ دەكەوێتەوە، وەك ئەوەي لێي كەوتەوە.
لەم چەند مانگەي رابردوودا بەشێك لە ميدياي كوردستان سەبارەت بە دواكەوتني مووچەي فەرمانبەران، نەك هەر ڕۆڵێكي سەلبيان بيني، بگرە هەوڵيان دەدا كۆمەڵگەي كوردستان بە دوو ئاڕاستەي جياوازي نەويستراو پۆلێن بكەن، گوايە سلێماني خۆپيشان دەکات و هەولێريش بێدەنگە، لە شارێك شين و لەوەي دي شاييە..
پرسياري جيددي ئەوەيە، كێ سوود لەم لێكترازان و دابەشكردنەي چين و توێژەكاني كوردستان وەردەگرێت؟! كەي هەرێمي كوردستان پێويستي بەم پۆلێنكردنە هەيە؟ لە كاتێكدا كوردستان لە بەردەم شەڕي مان و نەماندايە، ئەمڕۆ هەزارو دووسەدو شەست پێشمەرگە شەهيدبوونەو و بە هەزاران بريندارن، بە تاكيد لە هەموو دەم زێتر لە پێناوي زاخاوداني هاوخەمي و دياريكردني ئەرك و بەرپرسيارێتي و يەكگوتاري و هاودەنگيي خەڵكي كوردستان، كۆمەڵگەي كوردستان پێويستي بە زەمينەسازييەكي ئارام ودۆخێكي نەرمي گوتاريي ميديايي هەيە.
ئەم دۆخەي ئێستا بەرگەي ئەوە ناگرێت، ميديا بۆ تيندان و دنەداني خەڵك دژي حكوومەت بەردەوام لەسەر پێ بن و و كون و كەلێني هەموو قامووسەكان بگەڕێن بۆ ئەوەي وشەي كاريگەر بۆ دنەداني خەڵك بدۆزنەوە، پێويستە خۆيان بۆ ئەوە تەرخان بكەن لە پرسە نيشتماني و نەتەوەييەكاندا بدوێن و ڕۆڵي كاراي خۆيان وەگەڕ بخەن.
* بەڕێوەبەري نوسيني ڕۆژنامەي (هەولێر)