دوای مردنی مه‌لیك عبدالله، بیست و پێنجه‌مین كوری عبدالعزیز ال سعود بوو به مه‌لیكی سعودیه كه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزه.
هه‌ر له سه‌رتای بوون به مه‌لیك وه پێش ناشتنی براكه‌ی ( مه‌لیكی پێشوو ) چه‌ند بریارێكی گرنگی ده‌ركرد، كه خه‌ونی چه‌ند ساله‌ی مه‌لیكی پێشووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به دامه‌زراندنی برازاكه‌ی (محمدی كوری نایف ) به جێنشینی شازاده كه كوره‌كه‌ی مه‌لیكی پێشوو موتعب بن عبدالله چه‌ندین ساڵ بوو ئاماده ده‌كرا بۆ ئه‌م شوێنه.
دوای چه‌ند رۆژێك له بوون به مه‌لیك ، مه‌لیك سه‌لمان گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی دروست كرد وه‌ك هێزی سێیه‌م و توانی ته‌حه‌ددایه‌كی گه‌وره‌ی ئێران بكات و ده‌ستی له ناوچه‌كه كورت بكاته‌وه، بە بەرپاکردنی گەردەلولێکی سەربازی بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن.
ئه‌مه‌ش بووە هۆی زیاتر بەرفرەوانبوونی پێگەی جه‌ماوه‌ریی ئەو و ئەو بەرفرەوانییەش لەپشتیوانیکردنی لەلایەن خەڵکەوە له تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر به‌باشی ره‌نگی دایه‌وه، دوای گه‌رده‌لوله‌كه‌ی سه‌ر یه‌مه‌ن، مه‌لیك سه‌لمان گه‌رده‌لوله‌كه‌ی نه‌وه‌ستاند به‌ڵكو راسته‌وخۆ گواستیه‌وه بۆ كۆشكی پادشایی له ووڵاته‌كه‌ی و توانی گه‌وره‌ترین گۆرانكاری له 60 ساڵی نیزامی ده‌سه‌ڵاتداری له وڵاته‌كه‌یدا بكات ئه‌ویش به لابردنی شازاده‌ی جێ‌نشین موقرن بن عبدالعزیز بچوكترین كوری دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سعودیه و دانانی محمد بن نایف برازاكه‌ی و نه‌وه‌ی عبدالعزیز ال سعود وه محمدی كوریشی كرده جێنشینی شازاده،، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كوده‌تایە كه ده‌سه‌ڵات لەدوای مه‌لیك سه‌لمانه‌وه له كوره‌كانی عبدالعزیزه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی، واته هاتنه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی گه‌نج، ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له لایه‌كی تره‌وه مه‌لیك سه‌لمان توانی ده‌ستی متعب بن عبدالله كوری مه‌لیك عبدالله ببرێ و بێ هیوای بكات له گه‌یشتنی به ده‌سه‌لات، چونكه توانی ئه‌نجومه‌نی دیوانی مه‌له‌كی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه خالید توه‌یجری كه له كوتله‌كه‌ی متعب بوو و سه‌رۆكی دیوانه‌كه بوو، و به‌كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ره به‌هێزیش له كۆشكی پادشایی داده‌نرا لادرا.
هەروەها توانی به‌نده‌ر سولتانیش لابدا، واته سێكوچكه‌ی ( متعب – بندر – مقرن ) توانرا هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه كه گومان ده‌كرا جێنشینی له‌سه‌ر كار لادراو مقرن بن عبدالعزیز دوای بوونی به پادشا متعب له جێگای خۆی دابنێ وه بیكا به مه‌لیكی داهاتوو .
له‌لایه‌كی تریش مه‌لیك سه‌لمان توانی، سدیریه‌كان كه له نه‌وه‌ی حصة بنت أحمد السديري کەیه‌كێكه له ژنه‌كانی عبدالعزیز ال سعود، ده‌سه‌ڵاتیان له كۆشكی مه‌له‌كی بچه‌سپێنێ و به‌هێز بكا، چونكه مه‌لیك خۆی كوری ژنه سدێریه‌كه‌یه وه شازاده‌ی جێنشینیش محمد بن نایف كوری نایف بن عبدالعزیزه، كه ئه‌ویش له ژنه سدێریه‌كه‌یه و محمدی كوری سه‌لمانیش كوری خودی پادشاش بوو به جێنشینی شازاده كه نه‌وه‌ی ژنه سدێریه‌كه‌یه .
