نوچەنێت
بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەگوتەی وەزارەتی ئەوقاف، چیدی لەو خوێندنگەیانە بەتەنها وانەی ئاینی ناخوێنرێت.، نوسەرو رۆشنبیر ئیسماعیل ئیسماعیل زادە، لەبارەی ئەو بڕیارەو کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارەو چاوەڕوانییەکان بۆ ئایندەی ئەو بڕیارە وەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت دەداتەوە.
نوچەنێت : بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ گواستنەوەی قوتابخانە ئاینییەکان، لە ئەوقافەوە بۆ وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده: نرخاندنی ئه‌م بڕیاره ده‌کرێت له سێ سۆنگه‌وه بێت:
- ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که ئه‌م بڕیاره‌ی لێده‌رده‌چێت.
- هۆکاری بڕیاردان.
- چۆنییه‌تیی جێبه‌جێکرانی بڕیاره‌که.
ژینگه‌ی به‌رباسی ئێمه به‌شێک له کوردستانه که که‌وتۆته‌به‌ر په‌لاماری هێزه ئیسلامییه‌کان که له ئێستادا گشت تواناکانی خۆیان له هێزێک به‌ناوی “داعش”دا کۆکردۆته‌وه. مێژووی ده‌ستپێکی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام.
به سه‌رنجدان به به‌شدارییکردنی رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی کورد له رێکخرای داعشدا ئه‌م پرسیاره به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێ بووه که گه‌لی کورد ئه‌گه‌ر له لایه‌ن وڵاته داگیرکاره‌کانه‌وه هه‌میشه قوربانیی بووه و چه‌وساوه‌ته‌وه، قڕ کراوه، ماڵ و ژینگه‌ی خاپوور بووه، له ژێر ناوی سووڕه‌تێکی قورئاندا ده‌یان هه‌زار که‌سی به کۆمه‌ڵ لێ زینده‌به‌چاڵ کراوه، چۆنه هێشتا رێژه‌یه‌ک له‌و گه‌له سۆزیان بۆ هێزێکی ژیانکووژی وه‌کوو داعش هه‌یه و راسته‌وخۆ به‌شدار ده‌بنه‌وه له قڕکردنی گه‌لی خۆیان؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنجی هه‌ناوی کردار و بانگه‌شه‌کانی داعش بده‌ین ئاکاره‌کانی سه‌ره‌تای ئیسلامی تێدا ده‌دۆزینه‌وه. به واتایه‌کی دی، به‌شێکی به‌رچاوی بنکه ئایینییه‌کانی کوردستان له رووی بنه‌ما و راڤه‌کردنه‌وه هه‌مان بنه‌ما و راڤه‌کردن ره‌چاو ده‌که‌ن که داعیش و هێزه‌کانی هاوشێوه‌ی ئه‌و له کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا بڕوایان پێ یبووه. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له‌سه‌ر کورده‌کانی به‌شدار له ریزی داعشدا بڵاوبوونه‌ته‌وه نزیک به ته‌واوی ئه‌وان له بنکه ئایینییه‌کانی وه‌کوو مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی ژێرچاوه‌دێری ئه‌و شوێنه په‌روه‌رده بوون یان گرێدراوی ئه‌وێن.
به‌ڵام ره‌نگبێ جێی خۆی بێت که ئاوڕێکی کورت له ده‌سه‌ڵات و سه‌رنجڕاکێشیی ئه‌و شوێنه ئایینیانه بده‌یه‌نه‌وه که له کوردستان و به‌تایبه‌تیی باشووری کوردستاندا هه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی دوور و نزیکی ژیانی سه‌ر گۆی زه‌وی بکه‌ین، ده‌بینین که پاش هه‌ر جۆره کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵکووژی سرووشتی یان ده‌ستکردی مرۆڤیی که له ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ ترازاوه، که مرۆڤ نه‌یتوانیوه هێزی کۆنترۆڵکاریی وه‌گه‌ڕ بخات، که بۆنی مه‌رگ هه‌موو شتێکی ئاخنیوه، که‌نیسه و مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان ئاوه‌دان بوونه‌ته‌وه. په‌ره‌پێده‌رانی ئایین ده‌نگیان زاڵتر و گرژتر بووه.
بۆ نموونه کاتێک نه‌خۆشیی لاڕه‌شه (Plague) له ساڵی 1347 و له ماوه‌ی سێ ساڵدا نزیک به یه‌ک له‌سه‌ر سێی خه‌ڵکی ئه‌ورووپا ده‌کووژێت، یان پاش شه‌ڕه جیهانییه‌کان و کووژرانی ملیۆنان که‌س، خه‌ڵک که له ئاست کاره‌ساته‌کاندا دۆشداماو بوون، ده‌سته‌کانیان به‌ره‌و ئاسمان به‌رزکردۆته‌وه، چاوه‌ڕوانی هێزێکی بانده‌ست له ئیراده‌ی مرۆڤ بوون و بنکه ئایینییه‌کانیان به شوێنی ئارامبوونه‌وه و هه‌روه‌ها رزگاریده‌ر زانیوه. ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌م پێوه‌ره سه‌یری کوردستانیش بکه‌ین و به‌تایبه‌تیی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سێ ده‌یه‌ی رابوردوو ده‌بینین که کاره‌ساتیی مرۆڤیی له ئاستی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ئارادا بووه. مه‌رگی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کۆڕه‌وی ده‌یان هه‌زار که‌سیی کورد زه‌مینه‌ی بۆ ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی مزگه‌وت و پێگه ئایینییه‌کان له‌بارتر کرد. به‌م پێیه به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی کوردی داعش خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ن که ئه‌نفالی تێدا رووی دا و کیمیابارانی تێدا کرا. من پێموایه ئه‌مه یه‌کێک له‌و هۆکاره گرینگانه بووه که له‌و کاته‌وه هێزی به‌و شوێنانه به‌خشیوه.
به هه‌ستکردن به‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، کاتێک که ئه‌م شوێنانه به‌هێز ده‌بن و راسته‌وخۆ ده‌بنه پاڵپشتی هێزێکی دڕنده‌ی وه‌کوو داعش و به‌تایبه‌تیی خیتابی به‌ڕێوه‌به‌رانی بنکه ئیسلامییه‌کان رێک هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بڵیندگۆکانی داعش دا ده‌نه‌ڕێنن و چاو سوور ده‌که‌نه‌وه یان له ئاست کاره‌ساته‌کانی داعش دا خۆیان گێل ده‌که‌ن، سرووشتییه که بڕیاری کۆنترۆڵکردنی ئه‌و شوێنانه ده‌ربچێت.
.
نوچەنێت : بڕیارەکە کاریگەری چی دەبێ لەسەر پەروەردەی ئاینی لەکوردستاندا ؟
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده: به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ی تۆ بدوێم پێموایه پرسیارێکی بناغه‌یی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که چاوکراوه‌تر بڕوانینه پرسه‌که!
چ جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان شوێنه ئایینییه‌کانی وه‌کوو مزگه‌وت و قوتابخانه‌که‌ی سه‌ر به‌و شوێنه له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌کانی ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا؟
به گشتیی له قوتابخانه و زانکۆکانی کوردستاندا توخمه‌کانی فێرکردن هه‌ن، واته زانست ئاماده‌یه به‌ڵام هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م فێرکردنه بارهێنانی زانستیی نییه. واته له باری په‌روه‌رده‌وه هه‌مان پێوه‌ره ئاینییه‌کان له خوێندگاکاندا زاڵن و ته‌نیا فێرکردنی زانست به پێی ئاستی خۆی له کوردستاندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆک هاوڕێ له‌گه‌ڵ سیستمی خوێندن نه‌گۆڕدرێت ده‌کرێ سیستمێکی کۆنترۆڵکار له چه‌شنی میلیتاریی جێ خۆش بکات. به‌تایبه‌تیی ئه‌گه‌ر له دۆخێک‌دا که چه‌ک له‌سه‌ر پێ بێت کۆی ئه‌گه‌ره‌کان به‌ره‌و چاودێرییکردن و ترساندنت ده‌بات.
به‌ڵام مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که هه‌ر چه‌شنه چاو‌دێرییکردنێک له رووی هێزه‌وه ته‌مه‌نکورت ده‌بێت و ئیسلامییه‌کان چاوسوورتر ده‌کات و له هه‌لی ره‌خساودا خه‌سله‌تی جه‌وهه‌ریی خۆیان نیشان ده‌ده‌نه‌وه، واته له کاتی گووشاردا توند و تیژ ده‌بن. بۆ روونتر کردنه‌وه‌ی باسه‌که ده‌بێ بڵێین که زانست له زۆر شوێندا میتافیزیک و هێزی ئاسمانی ره‌ت ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ر شوێنه‌کانی په‌ره‌پێده‌ری زانست نایانهه‌وێ ته‌نیا وه‌کوو کۆنترۆڵکار بجووڵێنه‌وه، ئه‌ی چۆن ده‌توانن هاوکات له شوێنی په‌ره‌پێدانی زانست‌دا په‌روه‌رده‌ی ئایینش رۆبنێن که له لۆژیک داماڵدراوه، له مه‌عریفه داماڵداره‌وه و هه‌موو شتێک به قه‌زا و قه‌ده‌ره‌وه ده‌بستنه‌وه؟ من پێموایه ده‌بێ پلانێکی زۆر قووڵ و به‌رفراوان و ورد بۆ ئه‌م شوێنانه دابڕێژرێت. ئه‌وه‌شمان نابێ له‌بیر بچێت که لێره‌دا باسی گواستنه‌وه‌یه له وه‌زاره‌تێکه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێکی دیکه واته که‌سێک له پێگه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تدا ناتوانێت بڕیار به‌سه‌ر وه‌زاره‌تێکدا بسه‌پێنێت. به‌ر له هه‌موو شت ده‌بوو بۆ ئه‌م خه‌ساره له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه لێپرسینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف کرابووایه چونکه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان په‌ره به چالاکیی شوێنه ئایینییه‌کان ده‌درێت.
نوچەنێت: چ هەڵوێستێک لەو بارەیەوە لەمامۆستایانی ئاینی چاوەڕوان دەکەن؟ چاوەڕێی چ ئایندەیەکیان بۆ دەکەیت؟
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده:له دۆخی قه‌یران و ئاڵۆزی و شه‌ڕدا ناکرێت به‌رچاوڕوونیت هه‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی پرسێک یان دیارده‌یه‌کدا. چونکه هه‌موو پرسه‌کان، هه‌موو لۆژیکه‌کان و به گشتیی هه‌موو ئاکاره‌کان هه‌ڵگری هه‌ڵچوون و داچوونن. ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی که‌فوکوڵی هه‌سته‌کیی. بۆیه ده‌کرێت هه‌موو پلان و ستراتژییه‌ک له ژێر گومان دا بێت ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌دا دابڕێژرێن. ئه‌مه به‌و واتایه نییه که گشت ئاکارێکی گشتیی به‌ره‌ڵڵا بکرێت، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که ناتوانی له دواڕۆژی دڵنیا بی و پێویسته به گومانه‌وه لێی بڕوانی. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌ی کورتخایه‌نی ئاینییه‌کان له هه‌مبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا پێموانییه ده‌نگی دژی ئاشکرا ئه‌ونده‌ی هێز هه‌بێت که جڵه‌وی بگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌کرێ به‌شێکی به‌رچاوی مامۆستاکان له‌گه‌ڵ رواڵه‌تی پرسه‌که بسازێن به‌ڵام شانه‌کانی خۆیان بپارێزن. نموونه‌ش، هێندێک له ئه‌ندامانی داعشن که مووچه‌خۆری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوون و ئاخێزگه‌که‌شیان بۆ ناو داعش هه‌ر له‌وێوه بووه.
به‌ڵام بۆ درێژخایه‌ن، ئه‌وه گرێده‌درێته‌وه به جۆری په‌روه‌رده و ئه‌و پلانه گشتگیره‌ی که ده‌یهه‌وێ گۆڕانکاریی به سه‌رله‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ئایینییدا بهێنێت. یه‌کێک له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کرده‌یه ده‌کرێت په‌روه‌رده‌بوونی مامۆستای ئایینیی بێت به شیوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنه‌کانی کۆمه‌ڵگا و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگا. ئێمه ئه‌وه ده‌زانین که سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه‌کان به هه‌موو شیوه‌یه‌ک هه‌ڵگری باری کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و ئابووری خۆیان بوون. ئامۆژگاری و چاره‌سه‌ری و فه‌رمانه‌کانیان تایبه‌ت بووه به دۆخی وشیاریی سه‌رده‌می خۆیان. بۆ نموونه هه‌موو بانگه‌شه و بانگه‌واز و په‌یامه‌کانی مامۆستا ئایینییه‌کان له ئێستادا راسته‌وخۆ ده‌چێته‌وه بۆ زیاتر له 1400 ساڵ که ئیسلامی تێدا له‌دایکبوو. هێندێک ئاکار و کرداری که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌وکات ده‌قاوده‌ق ده‌که‌نه پێوه‌ر بۆ ژیانی مۆدێرنیزه‌کراو. واته له ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریی بنچینه‌یی له سیستم و ناوه‌رۆکی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌دا که حکومه‌ت ده‌یهه‌وێ تێیدا به‌شدار بێت، به‌شی هه‌ره زۆری مامۆستا ئایینییه‌کان گۆشه‌گیر ده‌بن و ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌کان بگونجێنن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری زۆره که له درێژماوه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌شداربوون له به‌ڕێوه‌بردن کز بێت. ده‌سه‌ڵاتێکی که به یاسا نه‌بووه و نه‌نووسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزیان هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی پاشخانی فکریی کۆمه‌ڵگادا. وه‌کوو قۆرخکردنی ئازادیی، روانینی رێژه‌ییانه بۆ مرۆڤ، کۆیله‌کردنی ژن و هتد.
نوچەنێت: بەڵام هەندێ کەسایەتی سەلەفی و مامۆستای ئاینی دژ بەم بڕیارە قسەیان هەیە؟
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده : به کورتی، سرووشتییه که دیارده‌ی نوێ کێشه‌ی نوێشی به‌دواوه ده‌بێ. تا ئیستا باو بووه که بڕوادارانی هێزی بان مرۆڤیش خۆیان کۆنترۆڵکار بن نه‌ک ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵ بکرێن. ئێستا ئه‌وان پێیان وایه که له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکرانی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌کانی په‌روه‌رده‌ی ئایینی بۆ ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌سه‌ڵات و هێز و هه‌ژموونییان لێ ده‌ستێندرێته‌وه. پێیان وایه جێگه‌یان لێ لێژ ده‌بێت. پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان که له باشووری کوردستاندا یه‌کجار زۆره، له کیس ده‌ده‌ن.