نوچەنێت
بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەگوتەی وەزارەتی ئەوقاف، چیدی لەو خوێندنگەیانە بەتەنها وانەی ئاینی ناخوێنرێت.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج نوسەرو ڕۆشنبیر، لەبارەی ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی کوردستانەوە، تایبەت بەنوچەنێت، دەنوسێت:
بۆ من گرنگ نیه خوێندنگه ئاینیه‌كان سه‌ر به‌كوێ بن ، بۆ من گرنگه له‌و خوێندنگانه‌وه كێ دێته ده‌ره‌وه‌و كێ ده‌بێته رێ‌نوێن و رابه‌ری دینی ، عه‌بدوڵا عه‌زام و سه‌ید قوتب و مه‌لاشوانه‌كه‌ی داعش ، یان مه‌حوی و قانع و مه‌لای گه‌وره ، ئه‌مه بۆ من جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه ، راستی ئه‌و خوێندنگه ئاینیانه هه‌ر نابوایه كاتی خۆیشی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بن ، من بڕوام وایه هه‌رخودی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش زیاده‌یه ، ئاخر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تا ئێستا چ رۆڵێكی گێڕاوه له پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و لێبورده‌یی و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و نه‌هێشتنی بیری توندڕه‌وی، كه به داخه‌وه له‌م جۆره كۆمه‌ڵانه‌دا به‌شێكی زۆری له ئاینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ، كه ده‌ڵێم له ئاینه‌وه قسه‌م له‌سه‌ر چۆنێتی شیكارو راڤه‌ی ئاینیه لای ئه‌و كه‌سانه‌یبه‌و جۆره‌ی ده‌دورن كه خۆیان گه‌ره‌كیانه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوه‌ندانه سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندن ” نه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ” چونكه لام وایه ئه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نیه و شتێكی تره ، ووتم ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندن بن و له گه‌ڵ ئایندا راڤه‌و شیكاری وردی ئاینی و ئاین ناسی و زانسته جیاجیاكانی دیكه‌ش بخوێنن ، بۆ خراپه ئێمه ده‌بێ له‌و روانگه‌یه‌وه قسه بكه‌ین ، خۆ گریمان هه‌ر سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌وقافیش بن ، لێ مرۆڤی بیرڕوناك و زانای ئاینی دروست بكه‌ن ئێمه چیمان گه‌ره‌كه، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌بواری ئاینناسیدا ئه‌و ناوه‌ندانه مه‌لاعه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و عه‌لائه‌دینی سه‌جادی به‌رهه‌م بێنن ، به‌ڵام به مۆركێكی كوردانه بێن ئاین وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه لێی تێگه‌یشتوین باس بكات نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كورده‌كانی ناوداعش ، ئاخر دایك و باوكی هیچ یه‌ك له‌و كوردانه‌ی ناوداعش ئازاری چۆله‌كه‌یه‌كیان نه‌داوه‌و وا تێگه‌یشتون رێگه راسته‌كه‌ی ئاین ئه‌وه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌لاشوان ده‌یكات و دین له به‌ر چاوی خه‌ڵك ده‌خات و خۆی ده‌خاته جێگه‌ی خودا .
ئه‌و ناوه‌ندانه سه‌ر به‌كوێ بن گرنگ نیه، هێنده‌ی گرنگه چی ده‌كه‌ن و چۆن ، بۆ من جێگه‌ی سه‌رسامیه هه‌ندێك خه‌ڵك هاواری ئه‌وه‌یان لێبه‌رز بوه‌ته‌وه بۆ ده‌بێ له‌م وه‌زاره‌ت لابدرێن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت ، نه‌ك ئه‌وه‌ی بێن قسه له كوالیتی و توانا بكه‌ن.