هیوا رەش: دەبێ بریارەکەی نێچیرڤان بارزانی بپیرۆزێنرێ و بەشێک بین لە ھاندان بۆ جێبەجێکردنی

0

نوچەنێت

ئەو بڕیارەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، بۆ رێکخستنی خوێندن لەبواری ئاینیدا واژۆی کرد، کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی خوێندنگەو پەیمانگا ئاینییەکان، لەوەزارەتی ئەوقافەوە بۆ وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، دەنگدانەوەی بەدوایخۆیدا هێنا، زۆرێک لەچاودێران بڕیارەکە بەگرنگ باس دەکەن و پێیان وایە، رێگەیەک دەبێت بۆ بەزانستیکردنی خوێندن لەو بوارەو دوورخستنەوەی لە بڕوای توندڕەویی لەکوردستان.

نوسەرو چالاکوان، هیوا رەش، لەبارەی ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، تایبەت بەنوچەنێت، دەنوسێت:

دەرچونی ئەو بڕیارە خۆی لە خۆیدا ئەوە دەگەیەنێ، قەناعەتێکی ئەوتۆ دروست بوە کە خوێندن لە مزگەوتەکان جوانی خۆی لە دەست داوە، جیا لە جاران کە مەڵبەندێک بووە بۆ فێربون و پەرەدان بە فەلەکناسی و زمانزانی و شیعر و وێژە و مێژو و، ئێستا بە پێچەوانەوە بۆتە مەڵبەندی پێگەیاندنی ھەندێک کەسایەتی دەرون نەخۆش و شێواو و ڕقن و بوعزاوی و بەشاندنی کلیلی داخستنی عەقڵ و مەرگبەخشینەوە بە سەریاندا.

بۆیە دەکرێ ئەم بڕیارە بپیرۆزێنرێ و ئێمەش بەشێک بین لە ھاندان و ڕێخۆشکەریش بین بۆ جێبەجێکردنی، چونکە فاکتەرێکی زۆر باشە بۆ :

1 – گەڕاندنەوەی ئایندارە توندڕەوەکان وەکو مرۆڤێکی ساغلەم و تەندروست، بۆ نێو کۆمەڵگاکەی خۆیان و بەشداری پێکردنیانە لە بنیاتنانی ئایندە .

2 – دابڕینی ئاینە لە سیاسەت و موتوربە کردنیەتی بە کرانەوە، و ئاوێتە کردنیەتی لەگەڵ زانستی ھاوچەرخ .

3 – ڕێگە گرتنە لە گروپە جیھادی و تیرۆریستەکان، لە قۆستنەوەی مزگەوتەکان و بەکارھێنانیان بۆ بەدمەرامی خۆیان.

4 – بە ئەکادیمی کردنی خوێندنی ئاین دور لە وەھم و خرافات .

5 – دەکرێ لە ڕێگەی ئەم بڕیارەوە جگە لە خوێندنی زانستە ئیسلامیەکان، زانستەکانی تری ئاینە جیاجیاکان بخوێندرێ و ئاینناسی کۆگیر بکرێ و بخوێندرێ و نەوەی وا گۆش بکرێن کە ئاینەکانی بەرامبەر ڕەت نەکەنەوە و نکوڵیان لێ نەکەن .

6 – ئاین وەکو مەنھەجێکی زانستی بخوێندرێ و لێکدانەوەی بۆ بکرێ، نەک بکرێتە فەلسەفەی تیرۆر و تۆقاندن .

7 – لەمپەرە لە بەردەم کۆلکە مەلا و نەشارەزاکان تا بە ویستی خۆیان ڕاڤە و شرۆڤەی ئاین بکەن .

8 – ھەمو ئەو بابەتانە بخرێنە مەنھەجی خوێندنەوە کە مرۆڤەکان ھان دەدەن بۆ ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان .

9 – زەبرێکی گورچکبڕە لە ڕەفتاری دنەدانی گروپە سەلەفی و جیھادیەکان کە لە پشتی پەردەوە خەریکی گەرا دانانن، بۆیە بێ گوێدانە سەغڵەتبونیان دەبێ ھەوڵی جێبەجێکردنی بدرێ .

10 – بڕیارەکە بە ھەنگاوێکی بوێرانەیە و دەسخۆشی لێدەکەم .

بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە …..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com