عادل قەرەداغی، لەبارەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت، نازانم جیاوازی بەرنامەی حكومەت و گروپێكی سەلەفی چيە ؟

0

نوچەنێت

بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەگوتەی  وەزارەتی ئەوقاف، چیدی لەو خوێندنگەیانە بەتەنها وانەی ئاینی ناخوێنرێت.

رۆژنامەنوس عادل قەرەداغی، لەبارەی ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، تایبەت بەنوچەنێت، دەنوسێت:

لەبنەڕەتدا جياوازيەكي ئەوتۆ لەنێوان وەزارەتي ئەوقاف و خوێندني باڵادا نابينم، ئەگەر مەبەست لەم گواستنەوەيە ريشەكێشكردنی ڕەگ و ڕيشەی توندڕەوييە لەپرۆگرامەكانی خوێندندا، ئەوا لەنێو فەزای گشتی و لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا جگە لەو چەند ناوەندە بۆ خوێندنی ئاينی، دەرفەتی ديكە زۆرن كە بانگشە و هانی توندڕەوی دەدەن و حكومەت نەيپەرژاوەتە سەری!

ئەگەر بۆ بەرزكردنەوەی توانا و ئاستی زانستی قوتابيەكانيانە، ئەوا سەيری ريزبەندی زانكۆ و پەيمانگاكانی سەر بەوەزارەتی خوێندی باڵا بكەن، دەزانن چەند پەرێشانن و كاديرگەلێك بەرهەم ناهێنن لە دەرچوانی قوتابخانە و پەيمانگای زانستە ئيسلاميەكان واوەتربن!

لەلايەكي ديكەوە حكومەت خۆی بەرپرسی سەرەكی ئەو دۆخەيە كە هاتوەتە ئاراوە، تا ئێستا نازانم جیاوازی بەرنامەی حكومەت و پارتێكی ئيسلامی سياسی، يان گروپێكی سەلەفی، يان مەلايەك كە كەناڵێكی تەلەفزيۆنی بۆخۆی داناوە چيە؟!

حكومەت خۆی دەستی هەيە لەو فەزا گشتيەدا،كەی بيری لەوە كردوەتەوە كايەكانی ژيانی كۆمەڵگا ڕێكبخات؟!

لەكاتێكدا لەناو جەرگەی پايتەختدا ٢٠٠ خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە دێن و كتێبی توندڕەوەكانی جيهاني عەرەبی و فيكری داعشی هەڕاج دەكەن، بە گواستنەوەی قوتابخانە و پەيمانگايەك لەم وەزارەت بۆ ئەو وەزارەتی ديكە چی لەبابەتەكە دەگۆڕێ!

بۆيە تا بەرنامەی حكومەت لەبواری كۆمەڵايەتی و كلتوری و پەروەردەيدا بەم ئاستەی ئێستای بێت، وەزارەتەكە ئەوقاف بێت يان خوێندني باڵا، يان سامانە سروشتيەكان، هيچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت.

بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە …..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com