نوچەنێت
بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەگوتەی وەزارەتی ئەوقاف، چیدی لەو خوێندنگەیانە بەتەنها وانەی ئاینی ناخوێنرێت.
خه‌لیل عه‌بدوڵا نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس، لەبارەی ئەو بڕیارەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، تایبەت بەنوچەنێت، دەنوسێت:
په‌لاماردانی ناوچه جیا جیاكانی باشوری كوردستان، له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌و وه‌ستانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌درێژایی زیاتر له ١٠٠٠ كیلۆمه‌تر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه دڕنده‌یه، و به‌خشینی قوربانییه‌كی زۆر بۆ پاراستنی باشوری كوردستان.
حكومه‌تی هه‌رێمی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه شه‌ڕی داعش ته‌نها شه‌ڕێكی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو شه‌ڕێكی فكری‌و سیاسیشه‌و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ له بنه‌ما فكرییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بدرێ، و خه‌ڵكی كوردستان له‌بیروباوه‌ڕی چه‌په‌ڵیان هۆشیار بكرێته‌وه.
هه‌ربۆیه‌ش سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرت‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه روبه‌روبونه‌وه‌ی فكری داعش ببنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ ئه‌و شه‌ڕه فكرییه دابنێن.
ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگا ئاینییه‌كان بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، له‌ئه‌نجامی دیراسه‌ی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
بێگومان ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی ئازایانه‌و به‌جێیه‌و ئه‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگا ئاینییه‌كان، چونكه ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و ئه‌كادیمی له‌رووی پرۆگرامی خوێندنه‌وه رێك نه‌خرابوون‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و پرۆگرامانه ئاویان به‌ئاشی توندره‌ویدا ئه‌كرد.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێ هه‌وڵی گۆڕینی پرۆگرامی خوێندنی ئه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگایانه بدرێ، شێوه‌یه‌ك بێت ،که به‌شێوه‌یه‌كی زانستی زانسته ئایینه‌كان بخوێنرێ‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدرێت، وانه‌ی رشته جیاجیاكانی تریش به‌و خوێندكارانه بگوترێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یان فراوان بێ و له‌هه‌موو بواره‌كاندا زانیاریان هه‌بێ و ببنه مرۆڤێكی میانڕه‌وو خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵ‌و له‌بیری توندڕه‌وی دوور بكه‌ونه‌وه.
بێگومان ئه‌م هه‌نگاوه له‌خزمه‌تی خوێندكاران‌و مامۆستایاندایه، ئه‌چنه ژێر ركێفی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و له‌ماف‌و ئیمتیازاته‌كانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌هره‌مه‌ند ئه‌بن.
هەروەها له‌خزمه‌تی كوردستاندا ئه‌بێ، به‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه به‌زانستی نوێی ئایینی‌و زانسته‌كانی تر په‌روه‌رده ئه‌كات‌و لەو رێگایەوە له‌داهاتوودا ئه‌بنه نه‌وه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری وڵات له‌بواره جیا جیاكانداو بەتایبەت لەبواری ئاینیدا.
بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە …..