نوچەنێت
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بڕیاری گواستنەوەی قوتابخانەو پەیمانگا ئاینییەکانی سەربەوەزارەتی ئەوقافی بەمامۆستاو خوێندکارانەوە بۆ وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا واژۆکرد، دەنگدانەوەی جیاواز لەبارەی ئەو بڕیارەوە درست بوو، هەندێک بەبڕیارێکی ناپێویستی دەزانن و هەندێک بەبڕیارێکی گرنگ وەسفی دەکەن، د، رێبوار کەریم مامۆستای زانکۆی سلێمانیش ئەو بڕیارە بەکارێکی پێویست ناو دەبات.
د. ڕێبوار کەریم، مامۆستاى زانستە سیاسیەکانى زانکۆى سلێمانى، لەبارەی ئەو بڕیارەوە، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”رێكخستنی قوتابخانه ئاینییه‌كان، كارێكی پێویست بوو به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆنترۆڵی ئه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگانه بدرێته ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا”.
بەبڕوای ئەو مامۆستای زانکۆ”گرنگی ئه‌م بڕیارە له‌وه‌دایه له‌لایه‌كه‌وه، پێوسته فێرگه زانستییه‌كان، ئیتر له‌هه‌ر بوارێكدا بێت، راسته‌وخۆ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌تانه‌بن كه كاریان فێركردن و توێژینه‌وەیە. له‌مروه‌شه‌وه به‌ته‌واوی سودمه‌ند ده‌بن له هه‌موو به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه. له‌لایه‌كیتریشه‌وه، ئاشكرایه كه پرۆگرامه‌كانی خوێندن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام نوێده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام پرۆگرامی قوتابخانه ئاینییه‌كان هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و جۆرێك له چه‌قبه‌ستوویی پێوه‌دیاره.
هەر بۆیە وەک د. رێبوار مامۆستای زانکۆی سلێمانی لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”ئه‌م بڕیارە بۆ گواستنه‌وه‌ی ئەو خوێندنگا ئاینیانە، ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی قوتابخانه ئاینییه‌كان به‌پێی پێوه‌ره زانستییه سه‌رده‌مییه‌كان، كه پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه”.
بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە …..