نوچەنێت
بۆ زیاتر رێکخستنی خوێندن لەبواری ئاینیدا، بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەبڕوای ئاراس عەبدوڵڵا من بەرێوەبەری بەدواداچوون لەپەروەردەی گشتی هەولێر، ئەو بڕیارە، خەڵکانی دڵسۆزی پەروەردەی نیگەران کردووە.
ئاراس عەبدوڵڵا ، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت پێی وایە”برياری گواستنەوەی قوتابخانە ئاینییەکان، لەوەزارەتی ئەوقافەوە بۆ وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەبێ ديراسه كردنيكي وررد، هه ڵەيه، چونكه تائيستا وەزارەتی په رورده و خويندني باڵا خۆي كيشه ي سيستەمي خويندني هەيه، تا ئيستا نەتوانراوه پلانێكي تۆكمه دابنرێت بۆ چارەسەركردني كيشه كان. كورد ووتەني مال بەخۆي نەبوو ميوانيشي هات” .
عەبدوڵا سەرسوڕمانی خۆی بە قسەکانی وەزارەتی ئەوقاف لەسەر ئەو پرسە دەخاتەڕوو دەڵێت”زۆرم پێ سەيره وەزارەتی ئەو قاف دەڵێت، ئەگەر بگوازرێنەوه سەر وەزارەتەكاني تر، دەرفەتی دامەزراندن زۆر دەبێت هەروەك بڵێي هەر زۆر بێ ئاگان لەحالي دەرچواني زانكۆ و پەيمانگاكاني تر كەتائيستا بەهەزارەها دانەمەزراون، هەروەها دەڵێن قوتابي لەپاڵ وانەی ديني وانەی زانستي دەخوێنن، خۆ دەكرێت هەر سەربەهەمان شوێنيش بن وانەي زانستي زياد بكرێت و بخوێندرێت، جگه لەمانەش كۆليژی شەريعەو زانستي ئيسلامي هەيه سەر بەوەزارەتي خوێندني باڵایە هەر قوتابيەك بیەوێت بخوێنێت، دەتوانێت بخوێنێت”.
قسەکانی وەزارەتی ئەوقافیش بە پاساو ناودەبێت، وای دەبێنێت”بۆ خۆدزینەوەیە لەبەپرسیارەتی و لە کێشەکان هەڵدێت”چونکە”دەكرا لەجياتي گواستنەوە وەزارەتی ئەوقاف كۆنفراسێكي بكردبا بۆ گۆڕين و بوهێزكردني سيستەمي خوێندني قوتابخانه ئاينيەكان و زيادكردني بابەتي زانستي”
ئاراس عەبدوڵا لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت دەشڵێت”پێويسته ورردتر بير بكەينەوە و لەم بابەته پەلەنەكرێت و برياری هەڵه نەدرێت” بەبڕوای ئەو بڕیاری سەرۆکی حکومەت بۆ گواستنەوەی خوێندنگە ئاینییەکان”تەنيا لايەنه ئيسلاميیەكاني نيگەران نەكردووه، ئەگەر نيگەرانيش بن كاری ئەوان نيه دەست بخەنە ئەو بابەتەوه، بەڵکو خەڵكاني دلسۆزی پەروەردەو ئەكاديمي زياتر نيگەرانن”.
بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک بکە …..