له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌مڕۆ دوای نزیكه‌ی 7 مانگ له كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه‌و بوونی من له‌وێ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ، خودا حافیزیم له هاوڕێیان كرد‌و ده‌ستم له كاره‌كه هه‌ڵگرت راستی ره‌نگه زۆر شت هه‌بێ له كاتی دیكه‌دا بیڵێم، به‌ڵام به كورتی لێره‌دا ده‌ڵێم :
یه‌كه‌مین كه‌سێ كه داوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ی كرد من بووم به نوسینیش ئه‌وه ماوه كاتی خۆی داوام له دكتۆر ئه‌رسه‌لان كرد به شاهیدی سالارمه‌حمود ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێ به‌و شاره بكرێ ، به‌ڵام كاره‌كه دكتۆر یوسف ته‌واوی كرد‌و منیش وه‌ك گرێبه‌ست ئه‌و ماوه‌یه لێره بووم .
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه زۆر له دۆستان داوایان لێكردم نه‌یكه‌م ، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم بۆ كه‌ركوك وای كرد دڵی ئه‌و ئازیزانه بشكێنم كه خه‌می منیان بوو .
كه‌چووم هه‌ستم كرد كه‌سانێك هه‌بوونه زۆرم خۆشویستوون كه‌چی نه‌یاریم ده‌كه‌ن ، كه بڕوام ناكرد وابێ ، هه‌ڵبه‌ت هه‌شبوون بێ هۆ لام وابوو نه‌یاریم ده‌كه‌ن كه‌چی وانه‌بوو .
زۆرم پێ‌ناخۆش بوو هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ دۆست و لایه‌نیش داوه‌تم كردبون دیاریان نه‌بوو ، له‌وانه كه پێی نیگه‌ران بووم به‌رپرسی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی له‌كه‌ركوك و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك ئه‌گه‌ر چی دووه‌م نوێنه‌ری ناردبوو ، هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌ن .
كه‌سانێك هه‌بوون زۆرم خۆشده‌ویستن حه‌زم ده‌كرد هه‌میشه سه‌ركه‌وتو بن له كاره‌كه‌یاندا یه‌كه‌مین كارێك كه بۆ من مایه‌ی ئازار بوو له‌وانه‌وه ده‌ستی پێكرد و له 7 – 1 وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێنی كوڕی ئه‌م شاره خۆڕایی بێت ، بێئه‌وه‌ی كێشه‌كه كێشه‌ی ئێمه بێت یه‌خه‌ی منیان گرت .
كه‌ناڵی رووداو له به‌رنامه‌ی تۆپ ستۆریدا بێهۆ بڕیاری شه‌ڕی دژی من دا له كاتێكا ئاكۆ محه‌مه‌د لانی كه‌م بیست ساڵه دۆست و هاوڕێمه .
ئێستا كه ئه‌وێم به جێهێشت داوای بووردن له هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ك ده‌كه‌م ، بۆ ئه‌وه‌ش كه ئازاری زۆریان دام به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موویان ده‌خوازم ، سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه له گه‌ڵم بوون ، فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌كان ، ئه‌وانه‌ش كه‌به قسه‌ی چاك و ئامۆژگاری هاوكارم بوون .