
نادییە لە کوردستانەو ئارەزوو دەکات نەچێتەوە کەنەدا
له ئیستادا ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ریی گۆرانی بۆ ئافره‌تان و پیاوان زه‌حمه‌تیه‌كی زۆری پێویسته
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (نادیه) یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژانه‌ی به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك له رێگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبومێكی گۆرانی و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێك هاته نێو كۆڕی گۆرانی گوتنه‌وه، به‌ڵام له دوای ئه‌و چه‌ند كاره، (نادیه) به‌رده‌وام تاڕاده‌یه‌ك دیار نه‌ماو، ماوه‌یه‌كه له‌به‌رهه‌م هێنانی گۆرانی تازه دابڕاوه، له ئێستادا به سه‌ردانێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان، له دیدارێكی دا بۆ خوێنه‌رانی “هه‌ولێر” ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند لایه‌نێك له كاره هونه‌رییه‌كانی و هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاره‌كانی كرد.
له‌سه‌ره‌تادا خانمه گۆرانیبێژ (نادیه) ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌كه‌ی بۆ كوردستان گوتی : “هاتنه‌وه‌كه‌م ئه‌گه‌رچی به‌شێكی په‌یوه‌ندی به سه‌ردان و بینینی دۆستان و ئازیزانمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام خاڵی كاریگه‌ر ئه‌وه‌یه ئاره‌زوو ده‌كه‌م، ئه‌و دوو مناڵه‌ی ئێستا من دایكی ئه‌وانم و رۆڵه‌ی منن، له زمانی كوردیی بێ به‌ش نه‌بن و ئاشنای وڵاته‌كه‌ی خۆمیان بكه‌م، ئه‌گه‌رچی منیش هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مناڵه‌یه‌وه كوردستان‌م به‌جێ هێشتووه، به‌ڵام من هه‌میشه به رۆح و به دڵ حه‌زم كردووه له كه‌للتور و ڕه‌سانه‌یه‌تی میلله‌ته‌كه‌م دانه‌بڕێم، بۆیه له ئێستاشدا حه‌زی من ئه‌وه‌یه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌م له‌و بارودۆخه دوور نه‌بن و ئاشنای شته جوانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆمیان بكه‌م”.
له باره‌ی نه‌بوونی به‌رهه‌می تازه‌ی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ریی رایگه‌یاند : “من له‌وڵاتێك ده‌ژیم ئه‌ویش كه‌نه‌دایه، ئه‌و وڵاته وه‌كو وڵاته‌كانی دیكه نیه، ناتوانی كاری هونه‌ریی به ئاسانی ئه‌نجام بده‌ی!، هونه‌رمه‌ندی زۆر كه‌م لێیه ده‌توانم بڵێم دووره ده‌سترین شوێنه بۆ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ریی، جگه له‌وه‌ش ده‌بوایه ئاگاداری په‌روه‌رده كردنی مناڵه‌كانم بم، كه ئه‌وه‌شیان زۆر پێویست بوو، ئه‌گه‌رچی من هاوسه‌ری به‌ڕێزم (عه‌لی) هونه‌رمه‌ندێكی موزیكژه‌نه‌و هه‌میشه به خه‌م كاره‌كانم بووه، به‌ڵام نه‌ده‌كرا ئه‌و هه‌موو كاره به ئه‌نجام بگه‌ینین و ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و قورساییه له ئه‌ستۆ بگرین”.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له ساڵی (1984)ـه‌وه له كوردستان رۆیشتووه‌و له ئێستاشدا كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌خاته روو، ئه‌گه‌ر بتوانێ لێره ژیانێك دابین بكات، ئاره‌زوو ده‌كات نه‌چێته‌وه بۆ كه‌نه‌دا، له‌مباره‌یه‌وه‌ش گوتی : “ئه‌گه‌رچی ساڵانێكی زۆره له كوردستان دوورم و له ئێستاشدا كوردستان هه‌نگاوی زۆر جوانی هاویشتووه، پێشكه‌وتنی به‌رچاو ده‌بینم، ئه‌گه‌ر بگونجێت و بتوانم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و مناڵه‌كانم لێره ژیانێك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ئاره‌زوو ده‌كه‌م له كوردستان بمێنمه‌وه، به‌ڵام جارێ ناكرێ ئه‌و بڕیاره بده‌م چونكه پێم وایه پێویستی به بیركردنه‌وه‌و پلانێكی باش هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ده‌بیستم زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه به‌یه‌كجاری هاتوونه‌ته‌وه، له‌به‌رمبه‌ردا ره‌نگه ئه‌وه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك گونجاو نه‌بێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی هیوادارم له‌وڵاتی خۆم درێژه به ژیانی خۆم و كاره هونه‌رییه‌كانم بده‌م”.
(نادیه) له وڵاتی كه‌ندا له بانك كاری كردووه، ئه‌زموونێكیشی هه‌یه له‌م كاره‌دا ئایا ئه‌گه‌ر بڕیاری دا به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێته‌وه ئایا ئاره‌زوو ده‌كات هه‌مان پیشه ئه‌نجام بدات له كوردستان؟ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گوتی : “بۆ من كار كردن له بانك كارێكی خۆشبووه، به‌ڵام من زیاتر حه‌ز به‌كاری هونه‌ریی ده‌كه‌م، چونكه له ته‌مه‌نی مناڵیمه‌وه ئاره‌زووم كردووه، ته‌نیا كاری هونه‌ریی ئه‌نجام بده‌م، ئه‌وه‌نده‌ی له كه‌ندا كارم كردووه له بانك ته‌نیا بۆ بژێوی ژیانم بووه، له كوردستانیش حه‌ز ده‌كه‌م خزمه‌ت بكه‌م، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م ته‌نیا كاری هونه‌ریی بێت”.
دوای ئه‌و دووركه‌وتنه‌یه له‌كاری هونه‌ریی له ئێستادا به نیازن جارێكی دیكه كارێكی هونه‌ریی به ئه‌نجام بگه‌ینن، له‌مباره‌یه‌وه‌ش ده‌ڵێت : “هاوسه‌ركه‌م (عه‌لی) چه‌ند كارێكی بۆ ئاماده كردووم، دیاره ئه‌و هه‌میشه چ وه‌ك هاوسه‌ر یا وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی موزیكژه‌ن هاوكارییه‌كی زۆر باشی منی كردووه، كه لای من جێگای سوپاسه، له ئێستا نزیكه‌ی (5) گۆرانی بۆ ئاماده كردووم، به‌نیازین له‌و سه‌ردانه‌مان بۆ كوردستان، چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه ئاماده بكه‌ین و بیكه‌ین به ئه‌لبومێكی گۆرانی، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ش پێویستی به هاوكاری و پاڵپشتیه ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك پشتكگیرمان بكات، ده‌توانین كاری باش و به‌رچاو بهێنینه بوون”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا (نادیه) ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات : “له‌ساڵی (1998) كۆمپانیایه‌كی هونه‌ریی له كه‌ندا پێی گوتووه به زمانی ئینگلیزی ئه‌لبومێكی گۆرانی تۆمار بكه و ئه‌ركی ئه‌لبوم و كاره هونه‌رییه‌كانت ده‌گرینه ئه‌ستۆ، به‌ڵام بۆ من هه‌ستێكی باشی پێ نه‌ده‌به‌خشیم ئه‌و كاره، چونكه من حه‌زم ده‌كرد توانی گۆرانی گوتنم بۆ خزمه‌تی هونه‌ریی وڵاته‌كه‌م بێت، پێم وا نه‌بوو گۆرانی گوتنم به زمانی ئینگلیزی ئه‌وه‌نده گرنگی هه‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌م، بۆیه بڕیارمدا ئه‌و كاره نه‌كه‌م و دوای ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییم پێكهێنا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێك توانیم گۆرانی به زمانی كوردیی بڵێم، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانییمدا كه پێش چه‌ند ساڵێك بڵاو كرایه‌وه، گۆرانییه‌كم به زمانی ئینگلیزی تۆمار كرد”.
له‌و سه‌ردانه‌ی كه له ئێستادا بۆ كوردستان به ئه‌نجامی گه‌یاندووه، به پێی زانیاریه‌ك ده‌گوترێ (نادیه) به نیازه بچێته نێو كاری میدیاوه، له یه‌كێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌رنامه پێش كه‌ش بكات، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه گوتی : “راسته له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌مدا پێشنیارێكی له‌و جۆره‌م هاتۆته به‌رده‌ست، به‌ڵام جارێ نامه‌وێ ناوی كه‌ناڵه‌كه و شوێنه‌كه بهێنم، وه‌كو پرۆژه‌یه‌ك هاتۆته به‌رده‌ستم ئه‌گه‌ر بزانم، جارێ نامه‌وێ باسی بكه‌م تاوه‌كو ده‌گاته ئه‌نجامێك، به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر كارێك بزانم ده‌بێته مایه‌ی خزمه‌تكردن من ئاماده‌م به ئه‌نجامی بگه‌ینم”.
(نادیه) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری شاری هه‌ولێره، ئه‌و ده‌رباره‌ی پشتكگیری بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی كاری هونه‌ریی گۆرانی گوتن ئه‌نجام بدات، له‌مباره‌یه‌وه‌ش ده‌ڵێت : “من زۆر سوپاسی باوكی ئازیزم ده‌كه‌م، كه زۆر پاڵپشتی من بووه، راسته باوكم كه‌سێكی دیاره له شاری هه‌ولێر، دیاره (كاكه‌ی جامچی) ناوێكی دیاره له هه‌ولێر، سوپاس بۆ خوا بنه‌ماڵه‌كه‌ی من هه‌میشه به چاوی رێزه‌وه سه‌یری كاری هونه‌رییان كردووه، بۆیه منیش توانیوومه گۆرانی بڵێم، ئیتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌وان من هه‌میشه سوپاسگوزارم”.
له‌باره‌ی ئاستی گۆرانی گوتنی ئافره‌تان له ئێستادا (نادیه) به‌و شێوه‌یه بۆچونی خۆی ده‌رده‌بڕێت : “من پێم وایه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ریی گۆرانی گوتن، بۆ ئافره‌تان و پیاوانیش زه‌حمه‌تیه‌كی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی كاری هونه‌ریی ئافره‌تان بكه‌ین، بێگومان زه‌حمه‌تییه‌كانی زیاتره، چونكه ئافره‌ت ئه‌ركی ماڵ و به‌ڕێوه‌بردنی خێزان و ئه‌ركی مناڵ به‌خێوكردن، كه من خۆم ئه‌و قۆناغانه‌م بینیووه، بۆیه پێم وایه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ریی بۆ ئافره‌ت زه‌حمه‌تی زیاتره، له‌باره‌ی ئاستی گۆرانییه‌كان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك خۆی به‌رپرسه له‌كارو به‌رهه‌مه‌كانی خۆی، جگه له‌وه‌ش ئازادن به چ شێوازێك كار ده‌كه‌ن و به چ جۆرێك گۆرانی ده‌ڵێن”.
