نوچەنێت
سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق کۆبوویەوە و رایگەیاند “پێویستە به‌غدا پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی جددی ده‌ستپێبكات بۆ چاره‌سه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی، كه پێشتر بوونه‌ته هۆی دروستبوونی داعش”.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-7-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
وەك لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە” كۆبیش پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دیداره‌كانی له ناوچه‌كه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خسته‌ڕوو، هاوکات ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ دا كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی به‌رز نرخاند”.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته پرۆسه‌یه‌كی سیاسی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستپێبكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه” پێویسته دیالۆگێكی جددیتر و كراوه‌تر له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه ئێستا له رووی سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ش هه‌بێت”.
لەبارەی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیشەوە، یان كۆبیش به پێویستی زانی دیالۆگ و راوێژی زیاتر له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت.
لای خۆشیه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی، ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌ویه‌ندییه باشه‌كانی بواری سه‌ربازیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستكه‌وتی باشی لێكه‌وتۆته‌وه.
هەروەها بارزانی به‌پێویستی دەزانێت له‌مه‌ودوا به‌غدا هه‌وڵ بدات پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی جددی ده‌ستپێبكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه پێشتر بوونه‌ته هۆی دروستبوونی داعش و متمانه بۆ پێكهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
بەپێی راگەیەندراوەکە لەبارەی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیشە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جەختی لەوەکردەوەتەوە”کەخه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی راپرسی له‌باره‌ی داهاتووی خۆی ئه‌نجام بدات و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ربڕیووە”.