نوچەنێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 10-7-2017 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگەی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت.
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، کە لەو سەردانەدا بارزانی به‌یاوه‌ری شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسل ده‌كات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌لجیكا كۆده‌بنه‌وه.