نەوشیروان مستەفا: بزوتنەوەی گۆڕان بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات

0

نەوشیروان مستەفا: بزوتنەوەی گۆڕان بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات

نوچەنێت
نەوشیروان مستەفا رایگه‌یاند: بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و گوێ بۆ دیدی جیاوازی لایەنەکانی ململانێ دەگرێ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەڵام هیچ ئیلتزامێک، بەدەر لە بەرژوەندی گەلی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان نابەستێتەوە بە هیچ لایەن و میحوەرێکی ململانێی ناوەکی و دەرەکییەوە. تەئکیدی لەوەش کردەوە بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆی خۆیەتی و جگە لەو پرۆژە سیاسییە هاوبەشەی کە لە گەڵ دو لایەنەکەی تری ئۆپۆزیسیۆن هەیەتی هیچ ئیلتزامێکی سیاسی نارۆشن نایبەستێتەوە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی و ناوەکییەوە.
ئەمڕۆ شه‌ممه‌، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، له‌گه‌ڵ سەرجەم باژیڕوانەکان و نوێنەرانی ئەنجومەنی شارو قەزاکانی سەر بە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان كۆبوه‌وه‌.
کۆبونەوەکەدا بەسەر دو تەوەری سەرەکیدا دابەشبو: تەوەری یەکەم تەرخان بو بۆ هەنگاوەکانی خۆرێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و پتەوکردنی پەیکەرەی ئەنجومەنی شار و قەزاکان. رێکخەری گشتی رونیکردەوە کە لە سێ ساڵی رابردودا چەندین دۆست و هەڵسوڕاوی رێکخراو و رێکنەخراو لە ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا خۆبەخشانە کاریان کردوە و داهێنانی نوێیان لە کاری رێکخراوەییدا پێشکەش بە ژیانی سیاسی کردوە، لە قۆناغی ئێستاشدا پاش راوێژ بە دۆست و هەڵسوڕاوەکانمان چەندین بیرۆکەمان لا گەڵاڵە بون بۆ پتەوکردنی پەیکەرەی رێکخراوەیی بەجۆرێک کاری سیاسی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا رەنگدانەوەی پەیام و ستراتیجی بزوتنەوەی گۆڕان بێت کە بریتیە لە گۆڕینی سیستمی سیاسی هاوشانی گۆڕینی سروشتی کاری حیزبی و نەریتی کاری رێکخراوەیی.
تەوەری دوەمی کۆبونەوەکە تەرخان بو بۆ باسکردنی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بە قەیرانی سیاسی عێراقەوە، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رونیکردەوە کە هەرچەندە نوێنەرایەتی کوردستان لە هەرێم و نوێنەرایەتی کوردستان لە بەغدا پێویستە بۆ یەک ئامانجی هاوبەش کاربکەن کە بەرگریکردنە لە بەرژەوندیەکانی گەلی کوردستان، بەڵام پێویستە ئەرک و سروشتی کاری ئەو دو نوێنەرایەتییە لەیەک جیابکرێنەوە، چونکە دەبێ شوێنی راستەقیەنی ململانێی هەرێم لەگەڵ لایەنەکانی تری عێراق دامودەزگا دەستوریەکانی حکومەتی ئیتحادی بێت، وەک ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار، هەیئەی ئەرکان، وەزارەتەکان، دامەزراوە و هەیئە ئیتحادیەکان کە هەمویان نوێنەری گەلی کوردساتانیان تێدایە و بە ئیستحقاقی نیشتمانی گەلی کوردستان لەو شوێنانەدان نەک بە نوێنەرایەتی خۆیان و حیزبەکانیان.
راشیگه‌یاند: بۆ رێکخستنی ئەو پەیوەندییەش ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆن بەگشتی پێشنیازی دامەزراندنی دەستەیەکی نیشتمانیمان کردوە، کە وەزیفەکەی بریتی دەبێت لە بەنیشتمانیکردنی دانوستان و ململانێ لەگەڵ بەغدا.
سەبارەت بە پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان و لایەنە عێراقی و دەرەکیەکان کە لە ماوەی پێشودا سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردوە، نەوشیروان مستەفا رونیکردەوە: بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و گوێ بۆ دیدی جیاوازی لایەنەکانی ململانێ دەگرێ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەڵام هیچ ئیلتزامێک، بەدەر لە بەرژوەندی گەلی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان نابەستێتەوە بە هیچ لایەن و میحوەرێکی ململانێی ناوەکی و دەرەکییەوە، تەئکیدی لەوەش کردەوە بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆی خۆیەتی و جگە لەو پرۆژە سیاسییە هاوبەشەی کە لەگەڵ دو لایەنەکەی تری ئۆپۆزیسیۆن هەیەتی هیچ ئیلتزامێکی سیاسی نارۆشن نایبەستێتەوە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی و ناوەکییەوە.

سبه‌ی

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com