بارزانی و مەکگۆرک گشتپرسی باشووری کوردستانیان تاوتوێکرد

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و برێت مەکگۆرک، گشتپرسی باشووری کوردستانیان تاوتوێکرد و رایدەگەیێنن، پەیوەست بەو بابەتە هەردوولا لە پەیوەندی و راوێژی بەردەوامدا دەبن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەكشەممە 9ـ 7ـ 2017، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە برێت مەكگورك، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی شەڕی داعش و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و هێنری هاگارد، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا بە وەكالەت لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، بارودۆخی مەیدانی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش لە موسڵ و قۆناغی دوای داعش و تەحەدیاتەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەروەها بارودۆخی سیاسی و ئەمنی سوریا و هەوڵەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی تر بۆ ئازادكردنی رەققە تاوتوێ كرا.

وەك لەراگەیەدراوەکەدا هاتووە،نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش” رۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ بەرز نرخاند”.

هەروەها جەختیش لەوە کراوەتەوە “كە بوونی هەماهەنگیی كەموێنە لە نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان سەركەوتنی مەزنی لێ كەوتووەتەوە”.

هاوکات نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش “سوپاسی تایبەتی ئەمەریكای ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی کوردستان كرد، كە هەرێمی كوردستان ئاسانكارییەكی زۆری بۆ تێپەڕبوونی هاوكاریی مرۆیی بۆ خەڵكی لێقەوماوی سوریا ئەنجام داوە”.

بەپێی راگەیەندراوەکە “بە دوورودرێژی هەردوولا بیروڕای خۆیان لەبارەی ریفراندۆم و هەنگاوەكانی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی ئاڵوگۆڕ كرد و جەختیشیان لەوە كردەوە كە پەیوەست بەم بابەتە هەردوولا لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com