نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کۆبووەوە. مەکگۆرک دەڵێت “وڵاتەکەی رێز لە خواستی خەڵکی باشووری کوردستان دەگرێت”.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی رۆژی شەممە 8-7-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، برێت مەکگۆرگ لەبارەی ریفراندۆنی سەربەخۆیی کوردستانەوە رایگەیاندووە، وڵاتەکەی تێبینیی لەسەر وادەی پرۆسەکە هەیە، بەڵام رێز لە خواستی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرێت.
نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ستایشی قارەمانێت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی دژی داعش کردووە و داوای کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دیالۆگ و گفتوگۆیەکی جددی دەستپێبکات.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سەردان و هاوکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ کوردستان و پێشمەرگە، رایگەیاندووە، کوردستان ئامادەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بکات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتپرسی بە مافی رەوای خەڵکی کوردستان زانیوە، کە خەبات و تێکۆشان و قوربانییەکی زۆری بۆ ئەم مەبەستە داوە“و گوتوویەتی، حکومەتی عێراق چەندین ساڵە دەستووری جێبەجێ نەکردووە.