لە کۆبوونەوەی بارزانی لە گەڵ لیژنەی ریفراندۆم بڕیار لەسەر سێ خاڵ درا

0

نوچەنێت
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای ریفراندۆم کۆتاییهات و تێیدا بڕیار لەسەر سێ خاڵ دران.

یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە بەشداریی نوێنەری پارتە سیاسی، پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە ئەمڕۆ (شەممە، 8-7-2017) لە پیرمام بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەروەها پرۆسەی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیار لەسەر ئەو سێ خاڵە دراون:

یەكەم: پابەندبوونی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە بڕیار و راسپاردەكانی كۆبوونەوەی 7ـ6ـ2017، سەبارەت بە دیاریكردنی رۆژی 25ـ9ـ2017 بۆ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەركردنی پرۆسەی سیاسی و هەوڵدان بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك.

دووەم: هەنگاونانی پراكتیكی و ئامادەكاری لە سەرجەم بوارەكانی گشتپرسی هەیكەلیەتی كاری ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم و كۆمیتە فەرعییەكان دیاری كرا.

سێیەم: حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هەموو توانایەكەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێداویستییەكانی بەڕێوەچوونی گشتپرسی فەراهەم دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com