نوچە.نێت
هونەرمەندی بەناوبانگ ئەنجلینا جولی، لە دواین دەرکەوتنیدا، بە کراسێکی رەشی درێژەوە،کە وەک عابا وایە، بە بێ هیچ نەخش ونیگارێک، دەکەوێتە بەر زومی کامێراکان.
ئەنجلینا، یەکەم جار نیە بە جلی رەشەوە دەبینرێت، تەنانەت دوای جیابونەوەی لە براد بیت، ی هاوسەری بەردەوام جلی رەش دەپۆشێت، لە دواین وێنەیەیدا ئەنجلینا لەگەڵ کچەکەی بەناوی فیفیان تەمەن ٨ ساڵان، لە دوکانێکی میوە فرۆش، نزیک کرینی خانوبەرە لە سەر شەقامی لوس فيليز دەبینرێن.
بە پێی ماڵپەری دیلی میل بریتانی ،ئەنجلینا تەمەن٤٢ ساڵ، لە ئێستادا کۆشکێکی کریوە لە ناوچەی لوس فيليز، لە لوس ئەنجلوس، کۆشکەکەی ئەنجلینا تەنیا ٥ خولەک لە براد بیت، دورە.
ئەنجلینا بۆ ئەوەی لە نزیک براد بیت بمێنێتەوە ، بە نرخێکی گران کۆشکێک دەکرێت کە نزیکەی 25 مليۆن دۆلار دەخەمڵێت، روبەری کۆشکەکە 7.500 پێ دوجا دەبێت.
شایەنی باسە، ئەم کۆشکە پێشتر دەرهێنەری هولیوود سيسيل بي. ديميل، خاوەنی بوە، بەڵام لە ئێستادا ئەنجلینا و ٦ مناڵەکەی تێیدا دەژین.