ئەبو کاروان: شەمەی داهاتوو بارزانی لەگەڵ كۆمیتەی ریفراندۆم كۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی شەمەی داهاتوو مەسعود بارزانی، لەگەڵ كۆمیتەی ریفراندۆم كۆبێتەوە، لەبارەی تاو توێکردنی پرسی ریفراندۆم.

رۆژی چوارشەممە 7-6-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبێ بەشداری کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەش رۆژی 25-9-2017 یان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی باشوری کوردستان راگەیاند، جگە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەرجەم لایەنە بەژداربووەکانی کۆبوونەوەکە کاندیدیان بۆ کۆمیتەی ریفراندم دیاریکردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەبو کاروان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و پەرلەمانتاری حزبی شیوعی کوردستان، لەبارەی بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی کۆمتەی ریفراندۆم لەگەڵ بارزانی رایگەیاند: بڕیاردراوە رۆژی شەممە 8-7-2017 لە پیرمام، بارزانی لەگەڵ كۆمیتەی ریفراندۆم كۆبێتەوە، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پرسی گشتپرسی هەرێمی کوردستان. 

هەروەها ئەبو کاروان گوتیشی “لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر چۆنیەتی میکانیزمی کارکردنی پڕۆسەکە و ئەو بڕیارانەشی، کە پێشتردراون چەندی جێبەجێ دەکرێن، بۆ ئەوەی بزانرێت تا دەگەینە کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەکە و دوای ئەنجامدانیشی چی بکرێت، بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت”.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە ناكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com