موچەی فەرمانبەران زیاد دەکرێت، بەشێوەیەک لەگەڵ ژیانی ئەمرۆدا بگونجێت

0

موچەی فەرمانبەران زیاد دەکرێت، بەشێوەیەک لەگەڵ ژیانی ئەمرۆدا بگونجێت

نوچەنێت

ئەندام پەڕلەمانێکی گۆڕان لەپەڕلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لە پەڕلەمانی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەی زیادکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراقن، راشیگەیاند، کە دەیانەوێ موچەی فەرمانبەران بگاتە ئاستێک لەگەڵ گرانی نرخەکانی بازارو ژیانی ئەمرۆی هاوڵاتیان بگونجێت.

شۆڕش حاجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق، لەلێدوانێک بۆ ئێن ئارتی رایگەیاند، لیژنەکەیان خەریکی ئامادەکردنی پرۆژەیەکە بۆ زیادکردنی موچەی فەرمانبەران، ئەوەشی ئاشکراکرد کە رێژەی زیادکردنەکە تا ئێستا دیار نییە، چونکە سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەکەن، بەڵام وتیشی”ئەتوانم ئەوە بڵێم کە ئەوانەی موچەکەیان کەمە، ئەگەر موچەکەیان نەکرێتە دووبەرانبەر، ئەوە شتێک کەمتر لەوە ئەبێت”.

شۆڕش حاجی ئەوەش وت”کە هەوڵ ئەدەن زیادکردنی موچە بەشێوەیەک بێت، کە لەگەڵ گرانی نرخەکانی بازارو گوزەرانی ئەمرۆی هاوڵاتیاندا بگونجێت”.

لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئەو زیادکردنی موچە فەرمانبەرانی کوردستانیش دەگرێتەوە؟ حاجی وتی” بەدڵنیاییەوە هەر بڕیارێک لە عێراق دەربچێت بۆ زیادکردنی موچە، فەرمانبەرانی کوردستانیش دەگرێتەوە” وتیشی من ناتوانم بڵێم هەرێمی کوردستان ئەو بریارە جێبەجێ ناکات، چونکە جارێ دیار نییە بەڵام لەئەگەری جێبەجێنەکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ئەتوانن لەرێگای دادگای ئیتیحادییەوە داوای یاسایی تۆمار بکەن”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com