وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان 15 ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن

0

نوچەنێت-رووداو

کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن رایگەیاند، بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەستی مانگی 3ی ئەمساڵی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.

رۆژی چوارشەممە بەهۆی وەرگرتنی حەقدەستەکانییەوە، بەهای هەر پشکێکی کۆمپانیا گۆڵف کێستۆن لە بازاڕی بۆرسەی لەندەندا بەڕێژەی 1.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 101 پێنس.

لەو 15 ملیۆن دۆلارە، 12 ملیۆن دۆلار حەقدەستی هەناردەکردنی نەوتە لە مانگی ئاداردا، سێ ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ قەرەبووی حەقدەستە کەڵەکەبووەکانی کۆمپانیاکەیە لە چەند ساڵی رابردوودا.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نەوتی کێڵگەی شێخان بەهۆی قورسبوونییەوە تێکەڵ بە بۆری نەوتی کوردستان – جەیهان ناکرێت و بە تانکەر هەناردە دەکرێت. هەروەها بۆ پاراستنی کوالێتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان نەوتی شێخان بەجیا وەک نەوتی قورس هەناردە دەکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com