تایبه‌ت: نوچه‌نیت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگاداری كاندیدكردنی هیچ كه‌سێكی سه‌ربه گۆڕان نیم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی. ده‌شڵێت “تا سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن نه‌گۆڕدرێت گۆڕینی كه‌سه‌كان كاریگه‌ری نییه”.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه له میدیا لۆکاڵییەکان، ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بڵاوبۆته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ناوێك ده‌ستنیشانكراون له بزووتنه‌وه‌كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌وانه “سه‌ركه‌وتی كوبه” به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ئاسایشی گشتی سلێمانی و “دانا عه‌بدولكه‌ریم” ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سێوه خزر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به پڕكرنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، له‌لایه‌ن حزبەکەیەوە رایگه‌یاند: من وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن، تائێستا به فه‌رمی ئاگاداری هیچ ناویك له بزووتنه‌وه‌كه‌م نیم، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، گوتیشی “منیش ته‌نها له میدیاكان ئه‌و گۆڕانكاری و ناوانه‌م بیستووه و هیچی فه‌رمیم به ده‌ست نه‌گه‌شتووه.
سێوه خزر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر گۆڕان هه‌ر كه‌سێك كاندید بكات بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی، پێویستی به مه‌رسوم نییه، چونكه كاندیده‌كه‌ی ئێمه سه‌ره‌تا پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وه‌رده‌گرێت، كه مه‌رسومی هه‌رێمی ناویت و به وه‌كاله‌ت پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به بۆچوونی سێوه خزر، پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌م كاته‌دا له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه كاریگه‌ری نابێت، چونكه چی به سه‌ردار قادر كرا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به كه‌سه نوێیه‌كان ده‌كرێت، به‌لای سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م پرسه، گۆڕانكارییه له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و پارێزگاكان، نه‌ك گۆڕینی كه‌سه‌كان.