نوچەنێت
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به راوێژ لهگهڵ مامۆستایان و گوتاربێژانی ئایینی گۆڕانكاری له كاتهكانی پرسه و رێژەی پارەوەرگرتنی قورئانخوێنان دیاری دهكات.
بۆ تاوتوێكردنی پێشنیارهكانی رێكخستنی كاتەكانی پرسە و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە كاروباری مامۆستایانی ئایینی و وەزارەتی ئەوقاف، وەزیر لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و گوتاربێژان لە شاری ههولێر كۆبووهوه.
د.بەشیر خهلیل حەداد، ئهندامی بۆردی باڵای راوێژكاری وهزارهتی ئهوقاف و گوتاربێژی مزگەوتی جەلیل خەیات، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی كرا لە ماوەی ھەفتەیەكدا سەرنج و پێشنیارەكانیان، لەبارەی كەمكردنەوەی كاتەكانی پرسە ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف بكەن، بۆ ئەوەی وەزارەتیش لە رێگەی بۆردی راوێژكاری وەزارەتەوە بڕیار و رێنمایی نوێ دەربكات بۆ رێكخستنهوهی پرسه”.
د.بەشیر دەڵێت “پێشنیاركرا ئەو دوو رۆژەی، كە پرسە دادەنرێت، كاتەكە لە سێ سەعات زیاتر نەبێت. ھەروەھا ئەوانەی قورئان دەخوێنن لە پرسەكان، رێژەی پارە وەرگرتنەكەیان بۆ دیار بكرێت. هاوکات باسیش لە دەنگی بڵندگۆی مزگەوەتەكان و شێوازی قورئان خوێندن كرا”.