نوچەنێت: تایبەت
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رەتیدەکاتەوە، کەشتیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرابێت و گەڕێندرابێتەوە. دەشڵێت “ھەرێمی کوردستان راستەوخۆ نەوت نافرۆشێ تا بیگەڕێننەوە و تا سێ ساڵی دیکە خاوەندارێتی فرۆشتنەکەی بۆ کۆمپانیای روسنەفتە”.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند مێدیایەکی عێراقی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، کە گوایە حكومهتی عێراق سكاڵایهكی یاسایی له دژی فرۆشتنی كهشتییەکی نهوتی هەرێمی کوردستان، له دادگایەکی كهنهدا تۆمار كردووە، لهسهر ئهو بنهمایهش دادگاكە فهرمانی دهستبهسهرداگرتنی كهشتییهكهی دهركردبوو، بهو هۆیهشهوه كهشتییهكه بهرهو زهریای ئهتڵهسی گهڕاوهتهوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دەنگۆی راگرتن و گێڕانەوەی کەشتییەک، کە نەوتی ھەرێمی کوردستانی هەڵگرتووە رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە، چونگە هەرێم گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای رۆستنەفتی روسی هەیە و دیداتە ئەوکۆمپانیایە و دەبێتە موڵکی ئەوان، جا ئەو کۆمپانیایە نەوتەکە دەفرۆشێتە چ کۆمپانیایەکی دیکە یان هەر وڵاتێکی تر، ئازادە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، ئەم شێوازی کڕین و فرۆشتنەی نەوت، بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی رێگەپێدراوە و عێراقیش بەهەمان شێوەی هەرێمی کوردستان، نەوەت دەفرۆشێتە کۆمپانیاکانی نەوت.
دڵشاد شەعبان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە بە گوێرەی یاسای کڕین و فرۆشتنی نەوت، هیچ وڵاتێک ناتوانێت راستەوخۆ، نەوتی خۆی بفرۆشێتە وڵاتێکی دیکە، بۆیە ھەرێمی کوردستان راستەوخۆ نەوتی نەفرۆشتووەتە ھیچ وڵاتێک، مامەڵەکردن بەکڕین و فرۆشتنی نەوت لەرێگەی کۆمپانیاکانەوە دەکرێت، ئینجا دوای فرۆشتی بۆ ئاسیا یاخود ئەمەریکا یان ھەر وڵاتێکی دیکە بچێت شتێکی ئاساییە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان، لەبارەی کاریگەری سکاڵاکەی حکومەتی عێراق لەسەر ھەرێمی کوردستان گوتی “ھیچ کاریگەریەکی نابێت، چونکە ئەنجامەکەی وەکو ئەو سکاڵایە دەبێت، کە لە ساڵی 2014 لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماریان کردبوو”.