موقتەدا سەدر داوای دواخستنی گشتپرسی لە بارزانی دەکات

0

نوچەنێت
رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە عێراق دوابخات.

سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-7-2017) لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە لایەنگرانی سەبارەت بە جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان و پەراوێزخستنی كورد لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “ئەوانەی بەو شێوە خراپە دەدوێن، گرەو لەسەر ئەوە دەكەن خەڵكێكی تایفی و رەگەزپەرست هەیە گوێیان بۆ رادەگرێ، پێیانوایە بە یاخیبوون لە شەریعەتی ئاسمانی و عەقڵ و ملنەدان بۆ ئاراستەكانی مەرجەعیەت و بنەما نیشتیمانییەكان، دەنگی زیاتر بەدەست دێنن، بەڵام ئەوانە وەكو ئاژەڵن، بەڵكو خراپترن”.

سەدر لە راگەیەنراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە، لەوەی عێراق یەكە و بۆ هەمووانە، جیاوازی لەنێوان هیچ عێراقییەكدا نییە، کە نیشتمانی خۆیان خۆشدەوێ‌ و، كار بۆ ئەجێندای دەرەكی ناكەن، لێرەوەش داوا لە برای بەڕێزم مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم، پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی دوابخات، ئەمەش وەكو هەنگاوی یەكەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی لە داهاتوودا، چونكە ئێمە لەسەر لێواری كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com