نوچە.نێت
هونەرمەندی بەناوبانگ ئەدیل، بەهۆی زیان گەشتن بە ژێکانی دەنگیەوە، لەدواین گەشتی هونەریدا دوو لە ئاهەنگەکانی رەت دەکاتەوە.
بە پێی سەرچاوەی رویترز، ئەدیل ئاشکرایدەکات کە سەردانی پزیشیکی کردوە، بەهۆی زیان گەشتن بە ژێکانی دەنگیەوە، هەر بۆیە پزیشک ئامۆژگاری کردوە کە ئیتر نابێت گۆرانی بڵێت”.
ئەدیل، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتر، ئاماژە بەوە دەکات کە” بەهۆی زیان پێگەشتن بە ژێکانی دەنگی، ناتوانێت بەردەوام بێت لە گەشتە هونەریەکەی، هەر بۆیە دوو لە ئاهەنگەکانی ئەم دوایە ، رەت دەکاتەوە، داوا لە جەماوەرەکەیشی دەکات ئەگەر لە ئاهەنگەکە ئامادە نەبێت پارەی بلیتەکانیان وەرگرنەوە”.
شایەنی باسە، ئەدیل یەکێکە لە گۆرانی بێژە بەناوبانگەکانی جیهان، کە پر فرۆشترینی هەبوە و ساڵی 2011 نەشتەرگەری ژێکانی دەنگی بۆ کراوە ، بەڵام لە ئێستادا زیانی پێ کەوتوە، بەپێی رێنامی پزیشک نابێت بەردەوام بێت لە گۆرانی ووتن.