سەرنج راکێش بونی پیاوان تاوانە، بزانە بۆ

0

نوچە.نێت

هونەرمەندی عێراقی كرار نوشي،  تەمەن ٢٠ ساڵ ،بەهۆی جوانی وسەرنج راکێشیەوە، ناوبانگ بەدەست دەهێنێت، بەڵام دوای چەند کات ژمێرێک، دیار نامێنێت، دواتر لاشەکەی لە لایەن چەند  چەکدارێکی نەناسراوە بەچەقۆ پارچەپارچە دەکرێت و لەشەقامی فەلەستین لە بەغدادی پایتەختی عێراق دەدۆزرێتەوە.

چالاکوانانە عێراقیەکانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی فیسبوک، وێنەی هونەرمەندی عێراقی كرار نوشي،  وەک تورەبون و ئیدانە کردنی شێوەی کوشتنەکەی كرار کە هەر لەتەمەنی لاویدا هەنگاوی بەرەو سەرکەوتن و بە ئەستێرە بون دەنا بڵاو کردەوە. ئەوان پێیان وایە کوشتنی کرار بەوشێوە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ تاوانەکانی داعشی ئیرهابی، کە هەموو مافەکانی ئازادی کەسی لەخەڵکی بێ گوناه زەوت کردوە.

پەیامنێری ماڵپەری “سبوتنيك” لەعێراق، ئاشکرایدەکات کە ” دوای دۆزینەوە لاشەکەی کرار بە شێواوی ،لە شەقامی فەلەستین لە بەغدادی پایتەخت، بوەتە هۆی تورەبونی خەڵک ورۆژنامە عێراقیەکان و ئیدانە کردنی کوشتنی کرار”

ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات کە  دوای دۆزینەوە لاشەکەی کرار،  دەرکەوتوە کە جێگەی ئەشکەنجە و چەقۆی پێوە دیار بوە”.  

چەکدارە نەناسراوەکان، بەهۆی ئەوەی ئەو  هونەرمەندە، قژی زەرد و چاوی سەوزە، و رەنگی گۆراوە و لە خەڵکی عێراق ناچێت وێنەکەی کرار،  بە شێواوی بڵاو دەکەنەوە بە گاڵتەجاریەوە  ئاماژەیان بە وێنەکەی کرار کردوە کە ” ئەمە شاجوانی جوانترین پیاوە لە عێراق”.

لەلایەکی تر پێشتر کراری هونەرمەند، رەتی کردەوەتەوە کە خۆی هەڵبژێرێت وەک شاجوانی پیاو لە عێراق، کرار پێی وابوە ، ئەو گەنجانە جوانن کە لەبەرەکانی جەنگ روبەروی شەری رێکخراوی داعش بونەتەوە.

رۆژنامە نوسی عێراقی شمخي جبر،دەڵێت” کرار نوشی، هونەرمەندێکی عێراقی گەنج و سەرنج راکێش بوو، قژی زەرد و درێژ ، چاوەکانی سەوز، کەسێکی سەلامەت بوە، بەڵام گورپە چەکداریەکان کە بەنهێنی دەسورێنەوە لە شەقامەکانی بەغداد، حەز بە جوانی و هونەر  پێشکەوتن ناکەن،بۆیە ئەو کارەیان بەسەر کراری هونەرمەنددا هێنا، ئەو خاڵەش دەگەرێتەوە بۆ هەڵگرتنی پەروەردەی رێکخراوی داعش.

1024839538
إطلالة-شاكيرا-الساحرة-في-حفل-زفاف-ميسي
1024864216

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com