سلێمانی: پۆلیسێک بەهەڵواسراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

لە شاری سلێمانی ھاوڵاتییەک لە ماڵەكەی خۆیدا بەهەڵواسراوی دۆزراوەتەوە و گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەنێت “هاوڵاتیەکە دانیشتوی شاری سلێمانییە و پیشەی پۆلیسە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە”. 

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3-7-2017 ھاوڵاتییەکە ناوی (ە،م،ا) کەپیشەی پۆلیسە، لەگەڕەکی کوردسات لە شاری سلێمانی و لە ماڵەكەی خۆیدا بەهەڵواسراوی دۆزراوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی”بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی ھێزەکانی پۆلیس ئەو ھاوڵاتیە بەكارەساتێكی دڵتەزێن گیانی لەدەستداوە وکەشف و ھێڵکاری شوێنی رووداوەکە کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە”.

لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری سلێمانی ،کە چەند چەكدارێك لەناو ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەی لە ئۆتۆمبیلێكی دیكە كرد و بەو هۆیەوە ژنێك گیانی لە دەستدا و دوو هاوڵاتی دیكە بریندار بوون سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند “ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی، کە تەقەکەی کردووە گیراوە، لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوەی خاوەنەکەیەتی”.

هەروەها گوتیشی “ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بدۆزینەوە، ئەوکاتە دەزانین ئەوکاتەی تاوانەکە ئەنجامدراوە ئۆتۆمێلەکە لای کێ بووە و بکەری ئەو تاوانانە کێن و هۆکارەکەشی دەزانین، بەڵام تائێستا لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com