تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بۆ پشتگیری له گشتپرسی به‌شداری ناوچه كیشه‌له‌سه‌ره‌كانه له‌و گشتپرسییەدا. ده‌شڵێت “گومانمان له سه‌ركه‌وتنی گشتپرسییەکە هه‌یه”.
رۆژی 7-6-2017 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یه جیاوازه‌كان، جگه له بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بڕیاری ئه‌نجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان له رۆژی 25-9-2017 ده‌ركرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.ره‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به دوایین هه‌ڵویستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به گشتپرسی سەربەخۆیی رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ مافی گه‌لی كوردستانه بۆ سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام گۆڕان بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته مه‌رجی هه‌یه، چونكه پێمان وایه، ناكرێ بەبێ په‌رله‌مان پرسی گشتپرسی قورسایی یاسایی هه‌بێت، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “گۆڕان پێی وایه پێویسته گشتپرسی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانیش بگرێته‌وه و مساوه‌مه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرێت، چونكه %48ی خاكی هه‌رێم پێكدێنن.
د.ره‌ئوف عوسمان گوتیشی، ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بێجگه له‌وه‌ی %48 خاكی هه‌رێمی کوردستان پێكدێنن، هه‌روه‌ها له روی سیاسی و مرۆیشه‌وه زۆرگرنگن بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندن به سامانه سرووشتییه‌كان.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مه‌ترسی خۆشی نه‌شارده‌وه له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی گشتپرسی و گوتی، بارودۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خراپه و بۆیه پێویسته گوزه‌رانی خه‌ڵك باشبكرێت، كه ئه‌مه یه‌كێكی تره له مه‌رجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گشتپرسی سه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “ئه‌گه‌ر ئه‌م كارته بسووتێ و له گشتپرسی شكست بهێنین، ئه‌وا دراوسێ و دوژمنه‌كانمان له بۆسه‌دا ده‌بن بۆمان و ئاینده‌مان ئه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پێوسته ئەو پرسە به‌باشی كاری له‌سه‌ر بكرێت.